ویلیا‌م جیم سایدیس” زیره‌كترین مرۆڤی مێژووه‌و توانییه‌تی له ته‌مه‌نی 1 ساڵیدا به ئاسانی بنووسێت و له ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا شاره‌زا بوه به 5 زمانی گرنگی جیهان و له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا وه‌ك مامۆستای زانكۆی هارواردی ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكراوه.
سایدیس له ساڵی 1898 له ئه‌مریكا له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و پیاوه تواناییه‌كی سه‌ره‌نجراكێشی له فێربوونی بیركاری و زمان بووه. له ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا توانیویه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بخوێنێته‌وه‌و له ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا شاره‌زای 8 زمانی گرنگی جیهان بووه.هه‌روه‌ها زمانێكی نوێی به ناوی ” vendergood” دامه‌زراند.
له كاتێكدا كه iq ی مێشكی مرۆڤێكی ئاسایی 85 تا 115یه، iq ی مێشكی سایدیس 250 بووه‌و له سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی زیره‌كترین مرۆڤی جیهان دایه