ئەمڕۆ لەمێژوو دا
6ی ئه‌بریل
رووداوه‌كان:
1250: هه‌ره‌سهێنانی خاچپه‌رسته‌كان له مه‌نسوره له میسر له میانی هه‌ڵمه‌تی خاچپه‌رستی حه‌وته‌م و به‌دیلگرتنی مه‌لیكی فه‌ره‌نسه لویسی نۆهه‌م.
1814: دورخستنه‌وه‌ی ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسی ناپلیۆن پۆناپارت بۆ دوورگه‌ی (ئیلبا) له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
1868: شاری تۆكیۆ بوو به پایته‌ختی یابان.
1890: هێزه‌كانی فه‌ره‌نسه هێرشیان كرده سه‌ر رۆژئاوای سودان و شاری (سیجو)یان داگیركرد.
1896: كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین خولی یاریه ئۆلۆمپیه‌كان له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان.
1909: دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی (رۆبه‌رت بیری) گه‌شته جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باكور.
1917: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری كرد له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.
1919: ده‌سپێكی شۆڕشی (مه‌هاتما گاندی) له هیند.
1920: یارییه‌كانی پێشبڕكێی (ئۆڵۆمپیات) له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ئه‌نجام دراو به‌رده‌وام بوو تا (12/9)ی هه‌مان ساڵ.
1939: مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م بوو به پاشای عێراق.
1955: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی عیراق –به‌ریتانیا.
1959: حكومه‌تی شۆڕشی نوێی عێراق بڕیارێكی ده‌ركرد به‌ده‌رچوونی عێراق له‌ناوچه‌ی (ئیسترلین) و گۆڕینی هه‌بووه‌كانی عێراقی ئیسترلینی و داهاته‌كانی داهاتووی له‌نه‌وت و زێڕ و دراوی بیانی، كه بووه هۆی هه‌ژاندنی دارایی بازاڕه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
1970: به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت (بریما كۆڤ) بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی (پراڤدای) زمانحاڵی پارتی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت بڵاوكرده‌وه و گوتی (كێشه‌ی كورد كۆسپ دهخاتاته پێش گۆڕانكاریه‌كان له عێراقی به‌ره‌و چه‌پ كه ئه‌مه‌ش پێویسته له‌سه‌ر پارتی كۆمۆنیست هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات له عێراقی به‌ره‌و دیموكراسی و سۆشیالیستی له هه‌رێمه‌كه‌دا).
1985: له‌كاتی سه‌ردانی فه‌ڕمی سه‌رۆكی سودان (جه‌عفه‌ر نومێری) بۆ ئه‌مریكا وه‌زیری به‌رگری سودان (عبدالرحمن سوار زه‌هه‌ب) هه‌ڵسا به‌كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به لاوه‌نانی سه‌ره‌ك كۆمار و هه‌مان كات خۆی كرده سه‌ره‌ك كۆماری سودان.
1991: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له بڕیارێكیدا ئاگاداری رژێمی به‌عسی كرد به په‌لامارنه‌دانی گه‌لانی عێراق به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد و داوای كرد ڕێگه به راگه‌یاندنه‌كانی پیاوانی مرۆیی بدات بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لی كورد.
1992: وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی دانی‌نا به سه‌ربه‌خۆیی بۆسنه و هه‌رسك.
1994: سه‌ره‌تای جه‌نگی ره‌گه‌زپه‌رستی له رواندا كاتێك توندڕه‌وه‌كان فڕۆكه‌یه‌كیان خسته خواره‌وه.
1994: سه‌رۆكه‌كانی كۆماری ڕواندا و بۆرهندی (هابیاری ونتابامیرا) له‌كاره‌ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه تایبه‌تیه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تیره‌ی (هۆتۆ) ئه‌نجامدرا.
1998: پاكستان موشه‌كێكی تاقیكرده‌وه كه ناوه‌ند هاوێژ بوو كه توانای هه‌بوو بگاته خاكی هیندستان.
2000: (نه‌واز شه‌ریف)ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پاكستان زیندانی كرا به‌ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وای سه‌ربازی (په‌روێز موشه‌ره‌ف).
2003: دوو فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی به‌هه‌ڵه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆماندۆی ئه‌مریكی له‌به‌ره‌ی موسڵ بۆردومانكرد، بووه هۆی كوژرانی 18پێشمه‌رگه و برینداربوونی 45ی تر، شایانی باسه له‌نێو كوژراواندا یه‌كێكیان وه‌جید بارزانی بوو برای مه‌سعود بارزانی.
2003: رزگاركردنی دومیز و عه‌ین سوفنی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌مریكیه‌كانه‌وه.
2004: كوژرانی 12سه‌ربازی ئه‌مریكی له روومادی.
2005: (سێر ئه‌لبیر) ئیمارتی گرته‌ده‌ست له موناكۆ دوای وه‌فاتی باوكی ئه‌میر رینیه‌ی سێهه‌م، و ئه‌میش نازناوی ئه‌میر ئه‌لبیری دووه‌می وه‌رگرت، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه زیاد له (700)ساڵ سه‌ركردایه‌تی مۆناكۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وناوچه بچوكه كه ڕووبه‌ری (460)كم چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی دانیشتوانی (50000)كه‌سه.
2005: هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌ی كورد جه‌لال تاڵه‌بانی به سه‌ركۆماری عێراق و ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی ئینتیقالی هه‌تا دانانی ده‌ستوری نوی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی.
2006: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا (تۆنی بلێر) و (بێرتن نههێرنی) ئیرله‌ندی په‌رده‌یان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی زیندوكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی ئیرله‌ندای باكور لادا.
2008: مانگرتنی گشتی له میسر دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و گه‌نده‌ڵی كه بووه هۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران و روودانی كاری پشێوی له شاری (المحله الكبری).
2009: زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك دای له شاری (لاكویلا) له هه‌رێمی (ئهبروتسو) له ناوه‌ڕاستی ئیتالیا به هێزی 6،4 به پێوه‌ری رێخته‌ر كه بووه هۆی وه‌فاتی 150 كه‌س و برینداربوونی 1500كه‌س.
2010: په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسه بڕیاریدا له 11ی مانگی داهاتوودا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه ده‌ربكات له وڵات‌دا.
2010: زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆرستی به‌غدای هه‌ژاند و له‌ئه‌نجامی 8ته‌قینه‌وه‌دا زیاتر له 60 كوژراو و 160 برینداری لێكهوتهوه.
2010: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا (جۆرجون براون) داوای له شاژن ئهلیزابسی دووه‌م كرد كه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه بۆ ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی.
له‌دایكبوون:
1483: رفائیل، نیگاركێش و په‌یكه‌رتاشی ئیتالی.
1812: ئه‌لكسه‌نده‌ر هیرزن، نوسه‌ری روسی.
1911: فیودور لینن، زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1964ز.
1920: ئیدموند فیشه‌ر، زانای كیمیای زینده‌یی سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1992ز.
1928: جیمس واتسۆن، زانای ئه‌مریكی له زانستی بۆماوه و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1962ز.
1937: بیلی دی ویلیامز، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1941: جۆرج زامفیر، مۆسیقاری رۆمانی.
1949: هورست شتورمر، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1998ز.
1956: عه‌بدولره‌حمان رهقراق، ئه‌كته‌ری سعودی.
1963: رافاییل كوریا، سه‌رۆكی ئیكوادۆر.
1969: بول رود، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1969: جاسم عه‌باس، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1974: رۆبه‌رت كوفاتش، یاریزانی تۆپی پێی كرواتی.
1974: كارلا بیترسۆن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌رجه‌نتینی.
1975: زاك براف، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1981: دریعان دریعان، ئه‌كته‌ری سعودی.
1989: سامر شوعه‌یبی، ئه‌كته‌ری كوێتی.
وه‌فات:
1199: مه‌لیك ریچاردی یه‌كه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1520: رافائیل، نیگاركێش و په‌یكه‌رتاشی ئیتالی.
1528: ئهلبرشت دورر، نیگاركێشی ئه‌ڵمانی.
1961: جول بوردیه، پزیشكی به‌لجیكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1919ز.
1971: ئیجور سترافینسكی، مۆسیقاری ئیتالی.
1981: محه‌مه‌د ئه‌مین كاردۆخی، شاعیری كورد، له سلێمانی.
1992: ئیسحاق عه‌زیمۆف، دانه‌ری ئه‌مریكی.
1993: محه‌مه‌د ناسر داتۆسیتارۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری (رابیته‌ی ئیسلامی جیهانی) و سه‌رۆكی (ئه‌نجومه‌نی باڵای بانگه‌وازی ئیسلامی ئه‌نده‌لوسی).
2000: حه‌بیب بورقێبه، سه‌رۆكی تونسی.
2005: ئه‌میر رینیه‌ی سێهه‌م، ئه‌میری موناكۆ.
2007: هونه‌رمه‌ند (سه‌میره عهبدۆك) له ئه‌ڵمانیا.
2009: عه‌بود عهبدولعال، مۆسیقاری لوبنانی.
2011: زیائه‌دین داوود، سیاسه‌تمه‌داری میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی رێكخستنی كه‌نیسه یه‌سوع بۆ قهدیسانی رۆژانی كۆتایی له لایه‌ن جۆزیف سمیس.
رۆژی له‌دایكبوونی یه‌سوع له زۆربه‌ی كه‌نیسه‌كان.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی