Home / بەشی مێژووی كورد / پەیماننامەی سایكس پيكۆ

پەیماننامەی سایكس پيكۆ

پەیماننامەی سایكس پيكۆ

hgfsa سایکس-بیکۆ

پەیماننامەی سایكس يكۆ- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1971- 2010
ئامادەكردن: بوار نوورەدین


یەكەم: كتێبی سەربەخۆ

1.      سایكس- پیكۆ و ترازاندنی جەمسەری كێشەی كوردی باشوور
نووسین: ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی
لە بڵاوكراوەكانی پڕۆژەی پاراستنی دەستنووسەكان- چاپەمەنیی زاموا
چاپ: یەكەم، چ: زاموا، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 1997، ل:81، ق:15×21 
ناوەرۆك:
پێشەكی/ كەمێ‌ بەر لە سایس پیكۆ/ سایس پیكۆ/ كوردستان لە سایكس پیكۆدا/ ئینگلیز لە عێراقدا یان جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە/ نەفرەتی نەوت و وەسێتی ئینگلیز/ پەراوێزەكان/ چەند نەخشەیەكی كوردستانی گەورە كە لە گۆڤارە بیانییەكان وەرگیراوە/ چەند وێنەیەك لە شێخ مەحموود و عادیلەخانی وەسمان پاشا و ئەدمۆنز و میجەرسۆن. 

2.      سایكس- پیكۆ و ترازاندنی جەمسەری كێشەی كوردی باشوور
نووسین: ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی
لە بڵاوكراوەكانی پڕۆژەی پاراستنی دەستنووسەكان- چاپەمەنیی زاموا
چاپ: دووەم، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 1998، ل:79، ق:14×20 
ناوەرۆك:
هەمان ناوەرۆكی چاپی یەكەمی هەیە، بڕوانە كتێبی ژمارە 1.

3.      سایكس- بیكۆ و ترازاندنی جەمسەری كێشەی كوردی باشوور
نووسین: ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی
لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: 149، س: 2007، ل:130، ق:14×20 
ناوەرۆك:
هەمان ناوەرۆكی چاپی یەكەمی هەیە، بڕوانە كتێبی ژمارە 1.

4.      لۆزانی 1923 و لۆزانی 1990 خوێندنەوەی كورد لە پەیمان و ڕێككەوتنامەكانی سەدەی بیستەم
نووسین: محەممەد سەلام
چاپ: یەكەم، چ: كاڵێ‌، ش: هەولێر، ژس: 404، س: 2000، ل:55، ق:14×20 
ناوەرۆك:
پێشەكی/ لە پەیمانی سایكس بیكۆوە بۆ كۆنگرەی ئاشتی پاریس/ ڕێككەوتننامەی سایكس بیكۆ یاخود ڕێككەوتننامەی (سایكس بیكۆ- سازانۆف)/ پەیمانی سیڤەر یەكەم پەیمان بوو بە ڕەسمی داوای دابەشكردنی كوردستانی دەكرد/ پەیمانی لۆزانی 1923/ ڕەوشی ڕۆژئاوا پێش بەستنی كۆنفڕانسی لۆزانی 1990/ كۆنفڕانسی لۆزانی 1990/ ئەو ڕێككەوتننامەی لە لۆزانی 1923 و 1990 لە دژی كورد مۆركران/ ڕێككەوتننامەی سەعدئاباد/ ڕێككەوتننامەی بەغدا/ ڕێككەوتننامەی دیجلە/ ڕێككەوتننامەی جەزائیر/ ڕێككەوتننامەی جەزائیر چۆن هاتە كایەوە، ئاكامەكانی چی بەسەر كورد و عێراق هێنا/ پەراوێزەكان/ ناوەرۆك.

دووەم: پێڕستی لە كتێبی كوردیدا

1.      بزووتنەوەی سیاسی و ڕۆشنبیریی كورد لە كۆتایی چەرخی نۆزدەهەمەوە تا ناوەڕاستی چەرخی بیست
نووسین: ڕەمزی قەزاز
بە ڕەزامەندیی وەزارەتی ڕاگەیاندن و بە یارمەتیی وەزارەتی كاروباری ژووروو چاپكراوە
چاپ: یەكەم، چ: ژین، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 1971، ل:247، ق:17×24  
ناوەرۆك:
پەیمانی سایكس بیكۆ.

2.      شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەكەی خوارووی كوردستان- بەرگی یەكەم
نووسین: م.ر.هاوار (محەممەد ڕەسووڵ هاوار) 
چاپ: ؟، چ: بلاك ڕۆز، ش: لەندەن، ژس: ؟، س: 1990، ل:571، ق:15×21 
ناوەرۆك:
كورد و كوردستان لە پەیمانی سایكس بیكۆدا.

3.      خڵتەی بیرێكی ژاراویی
نووسین: حسێن محەممەد عەزیز
لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی شەعب- سلێمانی
چاپ: یەكەم، چ: هەمیشە، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 2000، ل:296، ق:15×19 
ناوەرۆك: 
كۆمەڵێك ناونیشانی وەك: سایكس-پیكۆ.

4.      كورد و باكووری كوردستان لە سەرەتای مێژووەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهان- بەرگی یەكەم- هەتا كۆتایی شەڕی یەكەم
نووسین: محەممەد ڕەسووڵ هاوار
لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك
چاپ: یەكەم ، چ: خاك، ش: سلێمانی، ژس: 246، س: 2000، ل:552، ق:15×22  
ناوەرۆك:
بەشی بیستەم: نەخشەی دەوڵەتان بەر لە شەڕی جیهانی بۆ دابەشكردنی وڵاتی عوسمانی (پەیمانی سایكس بیكۆ).

5.      كوردستان لە سەردەمی ئاشتیدا
نووسین: د.ئەحمەد عوسمان ئەبوبەكر
وەرگێڕانی لە ؟: محەممەد نووری تۆفیق
لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
چاپ: یەكەم، چ: سەردەم، ش: سلێمانی، ژس: 3، س: 2001، ل:404، ق:16×23 
ناوەرۆك:
بەشی نۆزدەیەم: پاشماوەی ڕەخنەكانی (ئارنۆڵد توینبی) لە تێبینییەكانی (سێر مارك سایكس)دا.

6.      كورد و كوردستان لە كۆمەڵە وتارێكی مێژووییدا
نووسین: ئەحمەد عوسمان ئەبوبەكر
وەرگێڕانی لە؟: ئازاد عوبێد ساڵح
لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی
چاپ: یەكەم، چ: و- پەروەردە، ش: هەولێر، ژس: 122، س: 2005، ل:175، ق:16×23 
ناوەرۆك:
سایكس پیكۆ و سازانۆڤ و سیڤەر و پێوەندییان بە مەسەلەی كوردەوە.

7.       كوردستان و بەهرا كوردا درێككەفتنادا
نووسین: سەعیدێ‌ سلۆ 
چاپ: یەكەم، چ: خەبات، ش: دهۆك، ژس: 351، س: 2005، ل:48، ق:14×20 
ناوەرۆك:
تەوەرێ‌ دوویێ‌: ڕێككەفتنا سایكس- پیكۆ.

8.      ڕێكەفتنێن گرێدای كوردا ب درێژاهیا دیرۆكێ‌
نووسین: عەبدوڵڵا بەربیری
چاپ: یەكەم، چ: هاوار، ش: دهۆك، ژس: 432، س: 2006، ل:123، ق:15×20  
ناوەرۆك:
پەیمانا سایكس بیكو- سازانوف 1916.

9.      كورد و كوردستان- لە سەردەمی باستانەوە تا كۆتایی جەنگی جیهانی یەكەم
نووسین: كەمال بوركای
وەرگێڕانی لە زمانی یۆنانییەوە: عەلی فەتحی
چاپ: یەكەم، چ: منارە، ش: هەولێر، ژس: 1945 ، س: 2008، ل:579، ق:16×23
ناوەرۆك:
پەیمانی سایكس پیكۆ و مامەڵەی دابەشكردنی كوردستان.

10.    مێژووی كوردستانێتی شاری موسڵ لە چەندین بەڵگەنامەی جیاجیادا- بەرگی یەكەم
ئامادەكردن و لێكۆڵینەوە: دەرسیم دیبەگەیی
لە بڵاوكراوەكانی دەزگای هێڤی
چاپ: یەكەم، چ: هێڤی، ش: هەولێر، ژس: 1848، س: 2008، ل:422، ق:17×24 
ناوەرۆك:
بەشی یەكەم: …كێشەی ویلایەتی مووسڵ/ پەیماننامەی سایكس بیكۆ/ ئاگربەستی مۆدرۆس و كۆنگرەی ئاشتی پاریس.

11.    سیاسەت گەمەیەكی بەردەوام
نووسین: سەعید مەموزینی
چاپ: یەكەم، چ: منارە، ش: هەولێر، ژس: 2561، س: 2009، ل:278، ق:16×23 
ناوەرۆك: 
بەشی شەشەم: دیرۆكی سیاسیی كوردی/ خۆشباوەڕی لە سیاسەتی كوردیدا/ ناكۆكی كورد لەگەڵ كورد/ هەنگاوەكانی دیپلۆماسیەتی كوردی لە دیرۆكدا/ پیلانەكانی دژ بە كورد/ پەیمانی سایكس بیكۆ و پەیمانی مودروس 1916- 1918.

12.    كەركوك- ئاوڕێك لە ڕابردوو، دیدێك بۆ ئایندە
نووسین: تەحسین نامیق
لە بڵاوكراوەكانی مەكتەبی بیر و هۆشیاریی (ی.ن.ك)
چاپ: یەكەم، چ: حەمدی، ش: سلێمانی، ژس: 1704، س: 2009، ل:205، ق:16×22  
ناوەرۆك: 
هەندێ‌ بابەتی وەك: كەركووك لە مێژووی كۆندا/ كەركووك لە مێژووی هاوچەرخدا/ ڕێككەوتننامەی سایكس- بیكۆ.

13.    ئەتڵەسی پارێزگای هەولێر- مێژوویی، كارگێڕی، سروشتی، مرۆیی، ڕامیاری، ئابووری، ئامار
ئامادەكردن: هوشیار محەممەد ئەمین ڕەشید خۆشناو، سەردار محەممەد عەبدولڕەحمان
لە بڵاوكراوەكانی جوگرافییەكانی تێنووس بۆ چاپەمەنی و نەخشەسازی كارتۆگرافی
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: هەولێر، ژس: 736، س: 2010، ل:192، ق:22×30 
ناوەرۆك:
پێگەی هەولێر لە ڕێككەوتننامەی سایكس بیكۆ.

14.    شێخ مەحموود و سێ‌ ئەفسەرەكەی داگیركەران
نووسین: سەلام ناوخۆش
چاپ: یەكەم، چ: منارە، ش: هەولێر، ژس: 716، س: 2010، ل:79، ق:16×23
ناوەرۆك: 
پێشەكی/ بەشی یەكەم: لە پەیمانی سایكس بیكۆوە بۆ كۆنگرەی پاریس.

كورتكراوەكان: چاپ: نۆرەی چاپ، چ: چاپخانە، ش: شوێن، ژس: ژمارەی سپاردن، س: ساڵ، ل: لاپەڕە، ق: قەوارە (بە سانتیمەترە و “پانی”ی پێش “درێژی”ی نووسراوە).
سەرچاوە: كورد و كوردستان، بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا 1920- 2010 (12 بەرگ و 5206 لاپەڕە)، ئا: بوار نوورەدین، چاپی یەكەم، تاران، 2016.

About زريان احمد

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …