Home / مێژووى جیهان / ژوورێکی نھێنی لە شاخەکەی ئەمەریکا دەدۆزرێتەوە

ژوورێکی نھێنی لە شاخەکەی ئەمەریکا دەدۆزرێتەوە

بەوێنە.. ژوورێکی نھێنی لە شاخەکەی ئەمەریکا دەدۆزرێتەوە

ژوورێکی نھێنی لەم شاخەی ئەمەریکا دەدۆزرێتەوە، کە شێوەی چوار سەرکردەی پێشووی ئەمەریکای لەسەرە.

ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە شاخەکەی ویلایەتی ساوس داکۆتای ئەمەریکا، ژوورێکی نھێنی تێدا دۆزراوەتەوە، تا ئێستاش ئاشکرا نەبووە، کە ئەم ژوورە بۆچی بەکار ھاتووە.

لە پشت شێوەی ئابراھام لینکۆڵن، ئەم ژوورە نھێنییە دۆزراوەتەوە، ئاشکراش نەبووە، کە ئەم ژوورە پێشتر چی لێ بووە و بۆچی بەکارھاتووە، تەنیا چەند زانیارییەکی مێژوویی ئەمەریکایان تێدا دۆزیوەتەوە.

ئەم شاخەی ئەمەریکا، کاری ھەڵکۆڵینی بەردی تێدا ئەنجام دراوە، کە شێوەی چوار کەسەکە، سەرکردەی پێشووی ئەمەریکا بوون، ئەوانیش پێکھاتوون لە: جیۆرج واشنتۆن، تۆماس جێفێرسۆن، تیۆدۆر ڕووسیڤێڵت، ئابراھام لینکۆڵن.

1 3 4 25

About دیدار عثمان

Check Also

‎تەنگـــەژەیـــی دۆمینیـــکا

‎شهرام نەجات احمد‎خوێندکاری زانکۆی سۆران ‎بێ گومان هیچ گفتوگۆیەک لە بارەی جەنگی ساردەوە بەبئ باسکردنی …