Home / بەشی مێژووی كورد / زاراوه‌ی (كوردستان) كه‌ی په‌یدا بووه‌؟ ئایا‭ ‬كورد‭ ‬خۆی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ناوه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬خاكی‭ ‬كوردان‭ ‬داتاشیوه‌‭ ‬یان‭ ‬غه‌یره‌كورد‭ ‬ئه‌و‭ ‬ناوه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬ناوه‌

زاراوه‌ی (كوردستان) كه‌ی په‌یدا بووه‌؟ ئایا‭ ‬كورد‭ ‬خۆی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ناوه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬خاكی‭ ‬كوردان‭ ‬داتاشیوه‌‭ ‬یان‭ ‬غه‌یره‌كورد‭ ‬ئه‌و‭ ‬ناوه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬ناوه‌

1886-blackie-s-atlascyprus-kurdistan-mosul-1

وشه‌ی‭ (‬كوردستان‭) ‬كه‌ی‭ ‬سه‌ری‭ ‬هه‌ڵداوه‌؟‭ ‬چۆن؟‭ ‬بۆچی؟‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬چ‭ ‬كه‌سێكه‌وه‌‭ ‬یان‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬چ‭ ‬گرووپ‭ ‬و‭ ‬ده‌سته‌‭ ‬و‭ ‬ئیداره‌یه‌كی‭ ‬سیاسییه‌وه‌‭ ‬به‌كارهات؟‭ ‬ئایا‭ ‬كورد‭ ‬خۆی‭ ‬ناوی‭ ‬كوردستانی‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتی‭ ‬خۆی‭ ‬هه‌ڵبژاردووه‌‭ ‬و‭ ‬به‌كارهیناوه‌‭ ‬یان‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬غه‌یره‌‭ ‬كورد‭ ‬ئه‌م‭ ‬ناوه‌یان‭ ‬به‌سه‌ردا‭ ‬بڕیوه‌؟

وشه‌ی‭ ‬كوردستان‭ ‬وشه‌یه‌كی‭ ‬داڕیژراوه‌،‭ ‬له‌‭ ‬دوو‭ ‬وشه‌ی‭ ( ‬كورد‭ ‬kurd‭) ‬و‭( ‬ستان‭ ‬stan‭) ‬پێكدێت،‭ ‬كورد‭ ‬مۆرفیمێكی‭ ‬سه‌ربه‌خۆ‭ ‬و‭ ‬ماناداره‌،‭ ‬به‌ڵام‭(‬ستان‭) ‬پاشگرێكه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬هیچ‭ ‬مانایه‌كی‭ ‬نییه‌‭ ‬و‭ ‬به‌كار‭ ‬نایه‌ت‭.‬

زۆرن‭ ‬ئه‌و‭ ‬پاشگرانه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردیدا،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬هیچ‭ ‬مانایه‌كیان‭ ‬نییه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌بێ‭ ‬ئیللا‭ ‬بكه‌ونه‌‭ ‬دوای‭ ‬مۆرفیمێك‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬مانا‭ ‬ببه‌خشن،‭ ‬له‌وانه‌‭: ‬گه‌ر،‭ ‬وان،‭ ‬چی‭…‬هتد‭. ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬مانای‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ناگه‌یه‌نی،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬پاشگرانه‌‭ ‬زه‌مانی‭ ‬جارانیش‭ ‬هیچ‭ ‬واتایه‌كیان‭ ‬نه‌بووه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬به‌كار‭ ‬نه‌هاتوون‭. ‬یه‌كێك‭ ‬له‌و‭ ‬پاشگرانه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬زه‌مانی‭ ‬جاران‭ ‬واتای‭ ‬هه‌بووه‌‭ ‬به‌‭ ‬ته‌نیا‭ ‬توانیویه‌تی‭ ‬به‌كار‭ ‬بێت،‭ ‬پاشگری‭ (‬ستان‭)‬ه‌‭.‬

‭(‬ستان‭) ‬وشه‌یه‌كی‭ ‬سه‌لجووقیه‌،‭ ‬یان‭ ‬به‌‭ ‬لای‭ ‬كه‌مییه‌وه‌‭ ‬به‌‭ ‬دڵنییاییه‌وه‌‭ ‬ده‌توانین‭ ‬بڵێین‭ ‬له‌‭ ‬زه‌مانی‭ ‬سه‌لجووقییه‌كاندا‭ (‬له‌‭ ‬995ز‭. ‬به‌ملاوه‌‭) ‬به‌كار‭ ‬هاتووه‌‭ ‬و‭ ‬مانای‭ ‬هه‌بووه‌‭. ‬ماناكه‌یشی‭ ‬بریتی‭ ‬بووه‌‭ ‬له‌‭ (‬ویلایه‌ت‭).‬

له‌‭ ‬زمانی‭ ‬فارسیدا،‭ ‬هیچ‭ ‬فارسێك‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رتاپای‭ ‬ئیراندا‭ ‬نادۆزیته‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬بتوانی‭ ‬پیتی‭ (‬س‭)‬،‭ ‬كاتێ‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬پێش‭ ‬هه‌ر‭ ‬وشه‌یه‌كه‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬شێوه‌ی‭ (‬س‭)‬حونجه‌‭ ‬بكات‭: ‬هه‌میشه‌‭ (‬ئو‭)‬ێك‭ ‬یان‭ (‬ئ‭)‬ێك‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬پێش‭ ‬پیتی‭ ‬سینه‌كه‌وه‌،‭ ‬ناتوانێ‭ ‬بڵێ‭(‬سكوول‭ ‬scool‭) ‬ده‌ڵێ‭( ‬ئسكوول‭ ‬lscool‭)‬،‭ ‬بیشیكوژی‭ ‬ناتوانێ‭ ‬بڵێ‭(‬ستادیۆم‭) ‬ده‌ڵێ‭( ‬ئیستادیۆم‭)‬،‭ ‬ناتوانێ‭ ‬بڵێ‭( ‬ستۆپ‭) ‬ده‌ڵێ‭( ‬ئیستۆپ‭). ‬بۆیه‌‭ ‬من‭ ‬وا‭ ‬تێده‌گه‌م‭ ‬وشه‌ی‭ (‬ئۆستان‭) ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬فارسیی‭ ‬ئه‌مڕۆدا‭ ‬هه‌مان‭ ‬وشه‌ی‭ (‬ستان‭)‬ه‌‭ ‬سه‌لجووقییه‌كه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬كاتی‭ ‬خۆی‭ ‬سه‌لجووقییه‌كان‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬نانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌ڵبه‌نده‌‭ ‬ئۆتۆنۆمانه‌‭ ‬به‌كاریان‭ ‬ده‌هێنا،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌یانخسته‌‭ ‬ژێر‭ ‬ڕكێفی‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬خۆیانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬وه‌ك‭ ‬یه‌كه‌یه‌كی‭ ‬ئیداریی‭ ‬سه‌ربه‌خۆ‭ ‬دایان‭ ‬ده‌نا‭.‬

كه‌واته‌‭ ‬وشه‌ی‭ (‬ستان‭), ‬جاران‭ ‬لای‭ ‬سه‌لجووقییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬شێوه‌ی‭ (‬ئوستان‭)‬دا،‭ ‬زاراوه‌یه‌كی‭ ‬كارگێڕی‭ ‬سیاسی‭ ‬بووه‌،‭ ‬به‌‭ ‬مانای‭ (‬ویلایه‌ت‭)‬،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ده‌بینین‭ ‬ئه‌مڕۆش‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬فارسیدا‭ (‬ئوستان‭) ‬هه‌مان‭ ‬واتای‭ ‬خۆی‭ ‬پاراستووه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬واتای‭ (‬پارێزگا‭/‬محافضه‌‭) ‬به‌كار‭ ‬دێت‭: ‬ئوستانی‭ ‬ئازەربایجانی‭ ‬غه‌ربی،‭ ‬ئوستانی‭ ‬ئازەربایجانی‭ ‬شه‌رقی‭..‬هتد،‭ ‬ئنجا‭ ‬فارسه‌كان‭ ‬وشه‌ی‭ (‬ئوستاندار‭ ‬ustandar‭)‬یان‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬وشه‌كه‌‭ ‬داتاشیوه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬واتای‭ (‬سه‌رۆكی‭ ‬ویلایه‌ت‭) ‬یان‭ (‬پارێزگا‭)‬دیت‭. ‬هێنده‌‭ ‬نه‌بی،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬زمانی‭ ‬سه‌لجووقیدا،‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌وه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬زمانی‭ ‬سه‌لجووقی‭ ‬له‌ژێر‭ ‬كارگه‌ریی‭ ‬زمانی‭ ‬مه‌غۆلی‭ ‬و‭ ‬توركیدا‭ ‬بووه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ڕێسای‭ ‬زمانی‭ ‬توركیشدا‭ ‬ناو‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬پێشه‌وه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬سه‌لجووقییه‌كان‭ ‬نه‌یان‭ ‬ده‌گوت‭ (‬ئوستانی‭ ‬بلووچ‭) ‬به‌ڵكو‭ ‬به‌پێی‭ ‬ڕێسای‭ ‬زمانه‌كه‌ی‭ ‬خۆیان‭ ‬ده‌یانگوت‭ (‬بلووچ‭ ‬ئوستانی‭)‬،‭ ‬واته‌‭ (‬ویلایه‌تی‭ ‬بلووچ‭)‬،‭ ( ‬ئه‌فغان‭ ‬ئوستانی‭) ‬واته‌‭ (‬ویلایه‌تی‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئه‌فغانی‭).‬

سه‌لجووقییه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬درێژایی‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬ده‌هه‌م‭ ‬تا‭ ‬سێزدەیه‌م،‭ ‬هه‌ر‭ ‬مه‌ڵبه‌ند‭ ‬و‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌ك‭ ‬یان‭ ‬گرووپێكی‭ ‬ئیتنیكیان‭ ‬جیا‭ ‬بكردایه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئۆتۆنۆمییه‌كی‭ ‬ئیدارییان‭ ‬به‌خشیبایه‌‭ ‬ناوچه‌كه‌،‭ ‬ده‌هاتن‭ ‬پاشگری‭ (‬ستان‭) ‬یان‭ ( ‬ئوستان‭)‬یان‭ ‬داده‌نایه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ناوی‭ ‬ئه‌و‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬گرووپه‌‭ ‬ئیتنیكییه‌،‭ ‬له‌‭ ‬شێوه‌ی‭ (‬هیند‭ ‬ئوستانی‭) ‬واته‌‭ (‬ویلایه‌تی‭ ‬هیند‭)…‬هتد

له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬995‭ ‬به‌ملاوه‌‭ ‬توركه‌‭ ‬سه‌لجووقییه‌كان‭ ‬ده‌گه‌نه‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬ئیران‭ ‬و‭ ‬داگیری‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬پاشانیش‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1029‭ ‬مه‌راغه‌‭ ‬و‭ ‬كوردستانی‭ ‬ئیران‭ ‬سه‌رتاپا‭ ‬ده‌كه‌نه‌‭ ‬ژێر‭ ‬ڕكێفی‭ ‬خۆیان،‭ ‬ئنجا‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1056‭ ‬شاری‭ ‬مووسڵ،‭ ‬دواتریش‭ ‬له‌‭ ‬1077‭ ‬ئه‌نادۆڵ‭ ‬ده‌گرن،‭ ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬یازده‌هه‌م‭ ‬و‭ ‬دوازده‌هه‌م،‭ ‬ده‌توانین‭ ‬بڵێین،‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬سه‌لجووقییه‌كانه‌‭ ‬له‌‭ ‬مێژووی‭ ‬كوردستاندا،‭ ‬كاریگه‌ریی‭ ‬كولتووریی‭ ‬خۆیان‭ (‬كولتووری‭ ‬سه‌لجووقی‭) ‬به‌سه‌ر‭ ‬هه‌موو‭ ‬كوردستاندا‭ ‬بڵاو‭ ‬ده‌كه‌نه‌وه‌‭.‬

نووسه‌ری‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬ده‌یه‌م،‭ ‬ئه‌لته‌ننوخی،‭ ‬ناوی‭ (‬لسان‭ ‬الاكراد‭)‬ی‭ ‬هیناوه‌‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬مانای‭ ‬وایه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬پێش‭ ‬ساڵانی‭ ‬900،‭ ‬زمانێك‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ (‬زمانی‭ ‬كوردی‭) ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬لای‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬و‭ ‬دراوسێكانی‭ ‬دیكه‌شمان‭ ‬دانی‭ ‬پێدا‭ ‬هاتووه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌بووه‌،‭ ‬كه‌چی‭ (‬ئه‌لته‌ننوخی‭) ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬شێوه‌یه‌ك‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كوردستان‭)‬ی‭ ‬به‌كار‭ ‬نه‌هێناوه‌‭. ‬ابنوحشیه‌‭ ‬البتی‭ ‬له‌‭ ‬324‭ ‬346ی‭ ‬هیجریدا،‭ ‬له‌‭ ‬كتێبی‭ (‬شوق‭ ‬المستهام‭ ‬فی‭ ‬معرفه‌‭ ‬ڕموز‭ ‬الاقلام‭) ‬له‌‭ ‬312ی‭ ‬هیجریدا‭ ‬ده‌ڵێ‭: (‬من‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬به‌غدا‭ ‬چاوم‭ ‬به‌‭ ‬سێ‭ ‬به‌رگ‭ ‬كتێبی‭ ‬كوردی‭ ‬كه‌وت،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬خه‌تی‭ ‬ماسیی‭ ‬سوراتی‭ ‬نووسرابوون‭ ‬و‭ ‬ئێستاش‭ ‬له‌‭ ‬شام‭ ‬دوو‭ ‬به‌رگ‭ ‬له‌و‭ ‬كتێبانه‌م‭ ‬له‌لایه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬یه‌كێكیان‭ ‬باسی‭ ‬په‌روه‌رده‌كردن‭ ‬و‭ ‬چه‌قاندنی‭ ‬دار‭ ‬خورما‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬ئه‌وی‭ ‬تریان‭ ‬له‌‭ ‬بابه‌ت‭ ‬دۆزینه‌وه‌ی‭ ‬ئاوه‌‭ ‬له‌‭ ‬جێگای‭ ‬وشك‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬ئاودا‭. ‬ئه‌ز‭ ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬كتێبه‌م‭ ‬وه‌رگێڕایه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬زمانی‭ ‬عه‌ره‌بی‭…) ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭ ‬ده‌بینین‭ (‬ابن‭ ‬وحشیه‌‭ ‬النبتی‭ ‬324‭ ‬346‭ ‬هیجری‭) ‬ئه‌ویش‭ ‬زاراوه‌ی‭ (‬كوردستان‭)‬ی‭ ‬به‌كار‭ ‬نه‌بردووه‌‭. ‬له‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬ساڵانی‭ ‬950‭ ‬1050‭ ‬كتیبی‭( ‬الف‭ ‬لیله‌‭ ‬و‭ ‬لیله‌‭) ‬له‌‭ ‬گه‌لێك‭ ‬دیمه‌ندا‭ ‬باسی‭ ‬كوردی‭ ‬كردووه‌‭ (‬به‌رگی‭ ‬یه‌كه‌م،‭ ‬ل609‭ ‬623،‭ ‬به‌رگی‭ ‬دووه‌م،‭ ‬ل242‭ ‬295‭). ‬یه‌كه‌م‭ ‬جار،‭ ‬المسعودی،‭ ‬له‌‭ ‬مروج‭ ‬الذهب‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1056‭ ‬ئاماژه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬كردووه‌‭. ‬كه‌چی‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬شێوه‌یه‌ك‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كوردستان‭) ‬به‌سه‌ر‭ ‬نووكی‭ ‬پێنووسه‌كه‌یاندا‭ ‬نه‌هاتووه‌‭. ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬957یشدا‭ ‬مه‌ئمون‭ ‬به‌گی‭ ‬شاره‌زووری‭ (‬مزكرات‭ ‬مامون‭ ‬بگ‭) ‬بۆ‭ ‬سوڵتان‭ ‬مورادی‭ ‬سێیه‌م‭ ‬ده‌نووسی‭ ‬به‌‭ ‬توركی،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬باسی‭ ‬كوردی‭ ‬زۆر‭ ‬كردووه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬زاراوه‌ی‭ (‬كوردستان‭)‬ی‭ ‬به‌كار‭ ‬نه‌هێناوه‌‭. ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬977دا‭ (‬ابن‭ ‬حوقل‭)‬ی‭ ‬جوگرافیاناسی‭ ‬مووسڵمان‭ ‬له‌‭ ‬كتێبێكی‭ ‬جوگرافیدا‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬‭(‬صوره‌‭ ‬الارض‭)‬‭ ‬ده‌سنیشانی‭ ‬شوێنی‭ ‬جوگرافیی‭ ‬كورد‭ ‬ده‌كات‭: ‬‭(‬مشاتی‭ ‬الاكراد‭ ‬و‭ ‬مصایفهم‭)‬،‭ ‬ناوی‭ (‬الاكراد‭)‬ی‭ ‬له‌ناو‭ ‬كتێبێكی‭ ‬جوگرافی‭ (‬جوگرافیای‭ ‬نه‌ته‌وه‌كانی‭ ‬ڕۆژهه‌ڵات‭)‬دا‭ ‬به‌كارهیناوه‌‭ ‬به‌بێ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬زاراوه‌ی‭ (‬كوردستان‭) ‬له‌و‭ ‬نه‌خشه‌یه‌دا‭ ‬به‌كار‭ ‬بهێنێ‭.‬

له‌‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬نۆیه‌م‭ ‬تا‭ ‬چوارده‌هه‌میش‭ ‬چه‌ندین‭ ‬زانا‭ ‬و‭ ‬گه‌ڕۆكی‭ ‬مووسڵمانی‭ ‬دیكه‌‭ ‬ناوی‭ ‬كورد‭ ‬ده‌هێنن‭: ‬الطبری‭ ( ‬838‭ ‬923‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬باسی‭ ‬خه‌لیفه‌‭ ‬مه‌ڕوان‭ ‬ده‌كات‭ ‬ده‌ڵێ‭ ‬به‌‭ ‬بنه‌چه‌‭ ‬كورده‌‭ (‬كتاب‭ ‬اخبار‭ ‬الرسل‭ ‬و‭ ‬الملوك،‭ ‬ج3،‭ ‬1،‭ ‬ص51‭)‬،‭ ‬الیعقوبی‭ ‬906‭)‬،‭ ‬الاصطخری‭ (‬له‌‭ ‬951‭ ‬مردووه‌‭)‬،‭ ‬المسعودی‭ ( ‬957‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬زانیاریمان‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬هۆزه‌‭ ‬كورده‌كان‭ ‬ده‌داتێ‭ (‬مروج‭ ‬الذهب،‭ ‬چاپی‭ ‬1965،‭ ‬ب2،‭ ‬ل122‭ ‬123،‭ ‬ب3،‭ ‬ل‭ ‬100و‭ ‬253،‭ ‬ئنجا‭ ‬ابا‭ ‬دلف‭ ‬بن‭ ‬المهلهل‭ ‬الخزرجی‭ ‬له‌‭ ‬951‭ ‬سه‌ری‭ ‬له‌‭ ‬كرماشان‭ ‬داوه‌‭ ‬و‭ ‬باسی‭ ‬ده‌سڕه‌نگینییه‌كانی‭ ‬په‌یكه‌رتاشێكی‭ ‬كورد‭ ‬ده‌كات‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬تاق‭ ‬و‭ ‬دیواره‌كانی‭ ‬قه‌سری‭ ‬شیرینه‌وه‌،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬باسی‭ ‬ژیانی‭ ‬شاره‌‭ ‬كوردیه‌كان،‭ ‬ابن‭ ‬حوقل‭ ( ‬977‭)‬،‭ ‬المقدسی‭( ‬1048‭)‬،‭ ‬ابن‭ ‬البلخی‭ ( ‬1106‭)…‬

هه‌موو‭ ‬ئه‌مانه‌،‭ ‬به‌‭ ‬دریژایی‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬ده‌یه‌م‭ ‬و‭ ‬یازده‌هه‌م،‭ ‬سه‌ره‌ڕای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ناوی‭ ‬كوردیان‭ ‬هێناوه‌‭ ‬و‭ ‬باسی‭ ‬گه‌لی‭ ‬كوردیان‭ ‬كردووه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬شیوه‌یه‌ك‭ ‬هیچ‭ ‬یه‌كێكیان‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كوردستان‭) ‬له‌‭ ‬لایان‭ ‬به‌كار‭ ‬نه‌هاتووه‌‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬به‌ڵگه‌ی‭ ‬ئه‌وه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬تاكو‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ئه‌وان‭ ‬زاراوه‌ی‭ (‬كوردستان‭) ‬بوونی‭ ‬نه‌بووه‌‭.‬

جگه‌‭ ‬له‌مه‌‭ ‬له‌‭ ‬هیچ‭ ‬تێكستێكیش‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی،‭ ‬یان‭ ‬به‌‭ ‬زمانه‌‭ ‬ڕۆژئاواییه‌كان،‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كوردستان‭) ‬بوونی‭ ‬نه‌بووه‌‭ ‬و‭ ‬به‌دی‭ ‬ناكرێ‭: ‬تاكو‭ ‬ساڵی‭ ( ‬1150‭).‬

محمود‭ ‬الغشقری،‭ ‬جوگرافیاناسێكی‭ ‬مووسڵمان،‭ ‬له‌‭ ‬ناوه‌ڕاستی‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬یازده‌هه‌مدا‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌ی‭ (‬كاژغه‌ر‭)‬دا‭ ‬ژیاوه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ (‬1076‭)‬دا‭ ‬نه‌خشه‌یه‌كی‭ ‬جوگرافی‭ ‬سیاسی‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬گرووپه‌‭ ‬ئه‌تنیكییه‌كانی‭ ‬كێشوه‌ری‭ ‬ئاسیا‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ (‬دیوان‭ ‬لغات‭ ‬التركيه‌‭) ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬عوسمانی‭ ‬بڵاوی‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭. ‬له‌و‭ ‬نه‌خشه‌یه‌دا‭ ‬ناوی‭ ‬گه‌لی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬وڵاتی‭ ‬كوردی‭ ‬هێناوه‌‭. ‬له‌و‭ ‬نه‌خشه‌یه‌ی‭ (‬غه‌شقه‌ری‭)‬دا‭ ‬ناوی‭ ‬وڵاتی‭ ‬كورد‭ ‬به‌‭ (‬ارض‭ ‬الاكراد‭) ‬هاتووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌كاته‌‭ (‬خاكی‭ ‬كوردان‭). ‬ئه‌م‭ ‬نه‌خشه‌یه‌ی‭ (‬غه‌شقه‌ری‭) ‬به‌‭ ‬دووه‌مین‭ ‬نه‌خشه‌ی‭ ‬جوگرافی‭ ‬له‌‭ ‬قه‌ڵه‌م‭ ‬ده‌درێت،‭ ‬كه‌‭ ‬ناوی‭ ‬گه‌لی‭ ‬كوردی‭ ‬وه‌ك‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌ك‭ ‬هێنابێت‭. ‬كه‌چی‭ ‬ده‌بینین‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭(‬1076‭) ‬زاراوه‌ی‭ (‬كوردستان‭)‬ی‭ ‬به‌كار‭ ‬نه‌بردووه‌‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬به‌ڵگه‌یه‌كی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬ئه‌وه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬جارێ‭ ‬تاكو‭ ‬ساڵی‭ (‬1076‭)‬یش،‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كوردستان‭) ‬هێشتا‭ ‬نه‌ب‭,,‬mته‌‭ ‬زاراوه‌یه‌كی‭ ‬ئیداری‭ ‬سیاسی‭.‬

له‌‭ ‬ساڵی‭ ( ‬1150‭) ‬به‌ملاوه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كوردستان‭)‬په‌یدا‭ ‬ده‌بێ‭. ‬چۆن؟له‌‭ ‬ساڵی1150‭ ‬سوڵتان‭ ‬سه‌نجاری‭ ‬سه‌لجوقی‭ ‬sanjar‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬فشاری‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬خۆپیشاندانه‌كانیان‭ ‬دژی‭ ‬سیسته‌می‭ ‬باج‭ ‬و‭ ‬ده‌رامه‌ت،‭ ‬ناچار‭ ‬ده‌بێ‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬جیبال‭ (‬كه‌‭ ‬كوردیان‭ ‬تێدا‭ ‬ده‌ژیا‭ ‬و‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬كرماشان‭ ‬بوو‭) ‬جیا‭ ‬بكاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌رێمێكی‭ ‬ئۆتۆنۆم‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬كورده‌‭ ‬نارازی‭ ‬و‭ ‬هێرشبه‌ر‭ ‬و‭ ‬چه‌كدارانه‌‭ ‬دابمه‌زرێنێ‭. ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌،‭ ‬سوڵتان‭ ‬سه‌نجاری‭ ‬سه‌لجوقی‭ ‬به‌شێك‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬جیبالی‭ ‬جیا‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كردی‭ ‬به‌‭ ‬ئوستانێكی‭ ‬سه‌ربه‌خۆ‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ ‬نا‭ (‬كورد‭ ‬ئوستانی‭) ‬،‭ ‬واته‌‭ (‬ویلایه‌تی‭ ‬كورد‭) ‬یان‭ (‬ئوستانی‭ ‬كوردی‭). ‬شار‭ ‬و‭ ‬شارۆچكه‌كانی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ئوستانه‌‭ ‬بریتی‭ ‬بوون‭ ‬له‌‭: ‬كرماشان،‭ ‬چه‌مچه‌ماڵ،‭ ‬كنگاوه‌ر،‭ ‬دیناوه‌ر،‭ ‬ئالیشته‌ر،‭ ‬بێستوون،‭ ‬هه‌رسین،‭ ‬كریند،‭ ‬حیلوان،‭ ‬شاره‌زوور،‭ ‬سیسار،‭ ‬ماهیده‌شت،‭ ‬سوڵتان‭ ‬ئاباد،‭ ‬به‌هار‭..).‬

پاشان‭ ‬سوڵتان‭ ‬سه‌نجاری‭ ‬سه‌لجوقی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ئوستانه‌‭ ‬تازه‌یه‌ی‭ ‬خسته‌‭ ‬ژێر‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬برازاكه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ (‬سوله‌یمان‭ ‬پاشا‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬1156‭ ‬تاكو‭ ‬1161ی‭ ‬زایینی‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارێتیی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ئوستانه‌ی‭ ‬گرته‌‭ ‬ده‌ست‭. ‬دوای‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬مامه‌كه‌ی‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬گرته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬و‭ ‬بووه‌‭ ‬سوڵتانی‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬عێراقه‌كه‌‭: ‬عێراقی‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬و‭ ‬عێراقی‭ ‬عه‌جه‌م‭. ‬شاری‭ ‬به‌هار‭ ‬8‭ ‬میل‭ ‬له‌‭ ‬باكووری‭ ‬شاری‭ ‬هه‌مه‌دانه‌وه‌‭ ‬دووره‌،‭ ‬پایته‌ختی‭ (‬ئه‌م‭ ‬ئوستانه‌ی‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬كورد‭) ‬بوو،‭ ‬پاشانیش‭ (‬سوڵتان‭ ‬ئاباد‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬نزیك‭ ‬چه‌مچه‌ماڵ‭ ‬و‭ ‬چیای‭ ‬بێستوونه‌،‭ ‬له‌باتی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كرایه‌‭ ‬پایته‌ختی‭ (‬كورد‭ ‬ئوستانی‭).‬

به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌،‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1150‭ ‬سوڵتان‭ ‬سه‌نجاری‭ ‬سه‌لجوقی،‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجامی‭ ‬به‌خشینی‭ ‬ئۆتۆنۆمی‭ ‬به‌‭ ‬كورده‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ناوچه‌‭ ‬هه‌ڵایساوه‌،‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كورد‭ ‬ئوستانی‭) ‬واته‌‭ (‬ویلایه‌تی‭ ‬كورد‭) ‬داده‌هێنیت‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬جار‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كورد‭ ‬ئوستانی‭) ‬وه‌ك‭ ‬زاراوه‌یه‌كی‭ ‬ئیداری‭ ‬سیاسی‭ ‬جێگه‌ی‭ ‬خۆی‭ ‬ده‌گرێت‭.‬

له‌و‭ ‬ڕۆژه‌‭ ‬به‌‭ ‬دواوه‌،‭ ‬وشه‌ی‭ (‬كورد‭ ‬ئوستانی‭) ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌ی‭ (‬هیند‭ ‬ئوستانی‭)‬،‭ (‬ئه‌فغان‭ ‬ئوستانی‭)‬،‭ (‬عه‌ره‌ب‭ ‬ئوستانی‭).. ‬هێدی‭ ‬هێدی‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجامی‭ ‬تێپه‌ڕبوون‭ ‬به‌ناو‭ ‬سیسته‌می‭ ‬فۆنه‌تیكی‭ ‬زمانه‌كانی‭ ‬دوای‭ ‬سه‌لجووقی‭ ‬و‭ ‬به‌تایبه‌تیش‭ ‬به‌پێی‭ ‬سیسته‌می‭ ‬زمانه‌‭ ‬ئیرانییه‌كان‭ ‬ده‌بن‭ ‬به‌‭ (‬هیندستان‭) ‬و‭ (‬عه‌ره‌بستان‭) ‬و‭ (‬بلووچستان‭) ‬و‭ (‬كوردستان‭).. ‬بۆیه‌ش‭ ‬ده‌بینین‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬كه‌س‭ ‬هێشتاش‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌ڵێن‭ (‬هیندستان‭)‬،‭ (‬كوردستان‭).‬

گه‌ڕیده‌ی‭ ‬ئیتاڵی،‭ ‬ماركۆ‭ ‬پۆلۆ‭ (‬1254‭  ‬1324‭) ‬یه‌كێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌ڕیده‌‭ ‬ڕۆژئاواییانه‌ی‭ ‬باسی‭ ‬ئه‌م‭ ‬ویلایه‌ته‌ی‭ (‬كوردستان‭)‬ی‭ ‬كردبێت‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ ‬هێنابیت‭ ‬و‭ ‬وه‌سفی‭ ‬كردبێت‭. ‬چل‭ ‬و‭ ‬یه‌ك‭ ‬ساڵ‭ ‬دوای‭ ‬ماركۆ‭ ‬پۆلۆ،‭ ‬حمدالله‌‭ ‬مستوفی‭ ‬القزوینی‭ (‬1349‭) ‬له‌‭ ‬كتێبی‭ (‬نزهه‌‭ ‬القلوب‭)‬دا‭ ‬ناوی‭ ‬هه‌مان‭ ‬ئه‌و‭ ‬ویلایه‌ته‌ی‭ ‬هێناوه‌‭ ‬و‭ ‬باسی‭ ‬كردووه‌‭. ‬بێگومان‭ ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬بووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬زاراوه‌ی‭ ( ‬كوردستان‭) ‬بڵاو‭ ‬بۆته‌وه‌‭.‬

جێی‭ ‬ئاماژه‌‭ ‬پێكردنه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬ئوستانه‌‭ ‬سه‌لجووقییه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬ئوستانه‌كانی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬وڵاتی‭ ‬ئێران،‭ ‬ئێستاش‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬نه‌خشه‌ی‭ ‬كارگێڕیی‭ ‬سیاسیی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئێران‭ ‬لانه‌چووه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ر‭ ‬ماوه‌‭: ‬ئوستانێك‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ( ‬كوردستان‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬شاری‭ ‬سنه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌قز‭ ‬و‭ ‬ده‌وروبه‌ریانه‌‭ ‬ده‌گرێته‌وه‌‭ ‬ئێستاش‭ ‬هه‌ر‭ ‬ماوه‌‭.‬

سه‌یر‭ ‬له‌‭ ‬مه‌دایه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬له‌‭ ‬ئێران‭ ‬ده‌گوترێ‭( ‬ئوستانی‭ ‬كوردستان‭)‬،‭ ‬بێ‭ ‬ئاگان‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬كه‌‭ (‬كوردستان‭) ‬خۆی‭ ‬واتای‭ (‬ئوستانی‭ ‬كورد‭) ‬ده‌گرێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬پێویست‭ ‬ناكا‭ ‬دوو‭ ‬جار‭ ‬بڵێی‭ ( ‬ئوستان‭).‬

كه‌واته‌‭ ‬زاراوه‌ی‭ ( ‬كوردستان‭) ‬ناونانێكی‭ ‬سه‌لجووقیه‌،‭ ‬سوڵتان‭ ‬سه‌نجاری‭ ‬سه‌لجوقی‭ ‬دایهێناوه‌،‭ ‬ناونانێكی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئیداریی‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬سه‌لجووقییه‌كانه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ره‌تادا‭ ‬بۆ‭ ‬ناونانی‭ ‬ته‌نیا‭ ‬ناوچه‌یه‌كی‭ ‬دیاریكراوی‭ ‬ژێر‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬خۆیان‭ ‬به‌كارهاتووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬به‌شێكی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬جیبال‭ (‬كوهستان‭). ‬پاشان‭ ‬ئه‌م‭ ‬زاراوه‌یه‌،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬په‌ره‌سه‌ندنی‭ ‬هه‌ستی‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬و‭ ‬بزاڤی‭ ‬ڕزگاریخوازی‭ ‬سه‌رتاسه‌ری‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬كورد،‭ ‬ورده‌‭ ‬ورده‌‭ ‬بووه‌‭ ‬زاراوه‌یه‌كی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬سه‌رتاسه‌ری،‭ ‬كه‌‭ ‬بگونجێت‭ ‬بۆ‭ ‬مانای‭ ‬ئه‌و‭ ‬ولاته‌‭ ‬گه‌وره‌یه‌ی،‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬باوه‌ش‭ ‬ده‌گرێت‭: ‬نه‌ك‭ ‬ته‌نیا‭ (‬هه‌رێمێك‭) ‬و‭ (‬ئوستانێك‭) ‬بگرێته‌وه‌‭!‬

بیبلیۆگرافیا‭:‬

Asia in map from ancient tims to the mid‭ ‬19‭ ‬th centruy leipig‭ :‬1989

Le strange g‭ : ‬the lands of the estern caliphate London‭ : ‬1905

 

About دیدار عثمان

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …