Home / بەشی مێژووی كورد / (شەللاتی) و (سەرسەری)ەكانی كوردستان لەسەردەمی عوسمانیەکان!

(شەللاتی) و (سەرسەری)ەكانی كوردستان لەسەردەمی عوسمانیەکان!

(شەللاتی) و (سەرسەری)ەكانی كوردستان لەسەردەمی عوسمانیەکان!

FB_IMG_1487838282840

سەروەر عەبدلرەحمان

(شەللاتی) ناونیشانی فەرمانبەرێك بوو لە دەولەتی عوسمانیدا كە بۆ چاودێری كردنی نرخی شت ومەك دامەزرابوو، تاوەكو كەس شت و كەلوپەل بە نرخی گران نەفرۆشێ، بەلام بە تێپەڕ بوونی كات ئەو فەرمانبەرانە كە بۆ رێكخستنی بازاڕ و رێگری كردن لە چاوچنۆكی بازرگانەكان دانرابوون، خۆیان فێری بەرتیل وەرگرتن بوون،  و بەرامبەر بەمە بێ دەنگ دەبوون لەبەرزكردنەوەی نرخ و تا دەهات باری گوزەرانی خەلك گرانتر و دژوار تر دەبوو ..كاتێك حكوومەت بەمەی زانی، فەرمانبەرێكی تری بەناوی (سەرسەری) بۆ چاودێری كردنی (شەللاتی)ەكان دامەزراند، تا نەتوانن بەرتیل وەربگرن و رێگری لە گەندەڵی بكەن، بەلام دوای ماوەیەك ئەوانیش فێری بەرتیل خواردن بوون و تا بینە قاقایان لە گەندەڵیدا نقوم بوو. هەر ئەمەش بوو وای كرد بەتێپەڕبوونی كات ناوەكانی (سەرسەری و شەللاتی) بۆ كەسانی خراپ بەكار بهێنرێن.

پرسیارەكە ئەوەیە، ئەگەر لەسەردەمی دەسەلاتی دەوڵەتە نەخۆشەكەی (عوسمانی)دا ناونیشانەكانی (شەللاتی) و (سەرسەری) كە دوو ناونیشانی ئاسایی بووبن و بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی و وەك كارێكی پیرۆز بەكار هاتبن، بەلام دواتر بەهۆی خۆلێگۆڕانیان و تێوەگلانیان لە گەندەڵی، بووبن بە دوو وشەی بێزراو. ئاخۆ ئەبێت ئەمڕۆ لە هەرێمە نەخۆشەكەی خۆماندا، لەسایەی چەند ناونیشانی جوان و پیرۆز، هاوشێوەی شەللاتی و سەرسەریەكانی دەوڵەتی عوسمانی لە سایەی دزی و تالانی و بڕینی قوتی خەڵكەوە بێزراوبن!؟

ئاخۆ كێن ئەوانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستاندا خەڵك نازناوی وەك شەللاتی و سەرسەریان پێ دەبەخشێت!؟

ئەی دوای چەند ساڵێكی تر زمانی كوردی دەبێت چەند دەوڵەمەند بێت لەم زاراوە هاوشێوانە!؟FB_IMG_1487838282840

About زريان احمد

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …