Home / بەشی مێژووی كورد / ئایا مەلا مستەفا بارزانی بە كام سەركردەی جیهانی كاریگەر و موعجیب بوو ؟

ئایا مەلا مستەفا بارزانی بە كام سەركردەی جیهانی كاریگەر و موعجیب بوو ؟

ئایا مەلا مستەفا بارزانی بە كام سەركردەی جیهانی كاریگەر و موعجیب بوو ؟
ئامادەكردنی : محمد علی فتح الله

17327903_1337148899700553_1997780293_n
لە شەوی 15/10/2013 كەناڵی ئاسمانی ( رووداو ) دیدارێكی درێژ لەگەڵ سیاسەتمەداری كورد ( د.محمد صالح جمعە سوری ) سازكرد، ( ناوبراو نووسەرە زیاتر لە ( 15 ) ساڵ ئەندامی سەركردایەتی پارتی بوو )، لەم دیدارەدا زۆر پرسیار لێ كرا ، یەكێك لە پرسیارەكانی پێشكەشكاری بەرنامەكە ئەوەبوو بە دكتۆری ووت بە حوكمی ئەو كاتی واتا هەر لە ساڵی 1971 تاكو كۆچی دوایی مەلا مستەفا ، تۆ زۆر جاران مەلا مستەفا بارزانیت دیتیە .. ئایا مەلا مستەفا بە كام سەركردەی جیهانی كاریگەر و موعجیب بوو ؟
لە وەڵامدا ووتی لە بەهاری ساڵی 1971 ئێمە چەند سیاسەتمەدارێكی كورد بووین لە سوریا ، سەردانی مەلا مستەفا بارزانیمان كرد لە حاجی ئۆمەران و ( 14 ) رۆژ ماینەوە لە خزمەتی بارزانی دا، لەو 14 رۆژەدا ئێمە بە درێژایی زۆربەی شەوەكاندا بارزانیمان دیت و هەموو پرسیارێكمان لێ كرد ، لە یەك لە دیداری شەوەكاندا من پرسیارم لە بارزانی نەمر كرد كە بە كام سەركردەی جیهانی موعجیب و سەرسامی ؟
مەلا مستەفا لە وەڵامی پرسیارەكەم دا پێی گوتم :
(( لە هەموو سەركردەكانی جیهان بە تەنها بە سەركردەی كورد سەلاحەددین ئەیوبی سەرسامم و زۆر پێی موعجیبم )).
لە پاشاندا ( د.محمد صالح ) دەڵێت : بە بۆچوونی من لەبەر خۆشەویستی مەلا مستەفا بارزانی بۆ سەلاحەددین ئەیوبی لەو كاتدا ( ئاڵای زەرد )ی سەلاحەددینی بەكارهێنایە و كردیە ئاڵای شۆرشی ئەیلول و كردیە رەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان .
ئێمەش بە نەوەكانی ئەمڕۆ دەڵێین كە چۆن مەلا مستەفا بارزانی بە سەلاحەددین ئەیوبی موعجیب بووە ، پێویستە ئێمەش موعجیب بین بە سەلاحەددین ، چونكە سەلاحەددین ئەیوبی لە سەردەمی خۆیدا ناوی كوردان بە فەرمی لە سەرانسەری جیهان بڵاوكردۆتەوە ئەو بە فراوانی ناوی كوردانی خستە نێو لاپەڕەكانی مێژوودا .
سوپاس بۆ خودای گەورە كە سەركردەیەكی جیهانی و پایە بەرز دروست بووە كە سەلاحەددین ئەیوبی لە میللەتی كوردە ، ئەوە دەسكەوتێكی زۆر گەورەیە ، كە ناودارترین سەركردەی ئیسلامیە لە سەرانسەری جیهان دوای پێغەمبەر (د.خ) لە كوردان بێت .
لەبەر ئەوەی ئەوڕۆ زۆربەی زۆری خەڵكی گەلی كورد سەر بڵندن بەوەی كە سەركردەی جیهانی سەلاحەددین ئەیوبی كوردە و زۆر شانازی پێوە دەكەن .
سەرچاوە :
– وەصفی حسن ، صلاح الدین ئەیووبی ، قارەمانێ كورد و دیاردا جیهانی ، خوێندنەكا نوی .. زانیارێیت نوی ، ( دهۆك ، 2015 ) ، ل 178-179 .

About كه‌یفی عمر

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …