Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / كتێبی پیرۆزی شه‌یتان – Codex Gigas

كتێبی پیرۆزی شه‌یتان – Codex Gigas

كتێبی پیرۆزی شه‌یتان – Codex Gigas

 

کتێبی شەیتان دەگەرێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست ، بەوە جیا دەکریتەوە گەورە ترین کتێبە لە ڕووی قەبارە و گەورەی لاپەڕەکان وە کێشی زۆر بوە و پڕە لە وێنە و نیشانەی سەیر و سەمەرە ، ئەفسانەی ئەم کتێبە دەڵێ ئەم نوسرا و نەخشە بە یارمەتی شەیتان نوسراوە کە ناو دەبرێ بە نوسراوی کۆدیکس جیغاس واتە کتێبێکێ گەورە ، بە پێ ی گێرانەوە و باسەکانی مێژووی ئەم کتێبە لە لایەن ڕاھیبێکەوە نوسراوە دوای ئەوەی دەوترێ تاوانێکی کردوە کە نازانرێ چیە ؟ ئاشکرا ئەبێت ئەوا وەک بلێ ی لەو شوێنە ئەبێتە جێ ی مەترسی بۆ خەڵک بۆیە حوکم دەرئەکرێ کە لە سێدارە بدرێ بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز ئەویش بە ھەڵواسینی لەسەر دیوارێک بە زیندوی و ھێشتنەوەی لەسەری تا ئەمرێت ، دەوترێ بۆ ئەوەی ئەو حوکمە لەسەری جێ بە جێ نەکەن وەعدی داوە کتێبیکی گەورە بە یەک شەو بنوسێ ، ئەویش تەنھا لە ماوەی یەک شەو و رۆژدا کاتێک دەست دەکاتەوە بە نوسینی دەبینێ فریا ناکەوێ و بەو شەوە ناتوانێ ئەم کتێبە گەورەیە تەواو کات و لە ترسی گیانی خۆی ھانا دەباتە بەر نوێژ کردن و پاڕانەوە بۆ خودا نا ! بەڵکو بۆ شەیتان ، کە ناویش دەبرێ بە فریشتەی کەوتە خوارەوەی ئاسمان بۆ سەر زەوی لە بیر و باوەڕی کۆنی مەسیحی ، ئەویش بۆ ئەوەی شەیتان یارمەتی بات ئەم کتێبە بنوسێتەوە ئەوا ئامادەیە رۆحی خۆی بفرۆشێتەوە پێی، بۆیە ئەو شەوە شەیتان یارمەتی ئەدات و کە کتێبەکە تەواو دەکات لاپەرەیەکی تری بۆ زیاد دەکات کە لە وێنەیەکی سەیری بونەوەرێکی تێدایە کە ئاماژەیە بۆ شەیتان و رێز گرتن ڵێ ی وە کاتێ سەیری وێنەکە دەکەی ئەوە پیشان ئەدات وەکو خزمەت کارێکی ئیشی بۆ کردوە.11800250_1635098163399883_2515079827642320321_n

ھەتا ئێستا بە تەواوی ڕاستی ئەم کتێبە شێوە ئەفسانەیە نەزانراوە بەڵام کاتێ سەیری کتێبەکە و نوسین و نیشانەکانی دەکرێت ئەوە بە شێوە و قەبارە کەی توشی سەر سوڕمان دەبیت وا ئەزانی ئیشێکی سەرو ھێزی سروشتیە ، لەگەڵ ئەوەی ئەم نوسراوە و کتێبە بڵا بۆتەوە ئەوا کەنیسەکان ھەندێکی ئەم کتێبەیان قەدەغە نەکردوە واتە بڵێین حەرامیان نەکردوە و لە نێوان خوێندکارەکانی کەنیسە بڵاو کراوەتەوە لەگەڵ ئەوەی لە سەدەکانی پێشوو تر کەنیسەکانی مەسیح ئەمەیان قەدەغە کرد بوو ئەو کاتەی دەسەڵاتیان بەسەر ئەوروپادا ھەبوو ھەر کەسێک ببوایە بە ساحیر یا ببوایە بە بێ دین واتە مولحید ئەوا یا لە سێدارەیان ئەدا یا بە تەعزیب و لێدان تا ئەیان کوشت یا دەیان سوتاندن!.

ئەم کتێبە لە پێنج بەش نوسینی زۆر پێک دێت ، کە لە نێویدا کتێبی پیرۆزی ” Bible ” بونی ھەیە بە چاپە کۆنەکەی و چاپە نوێکەشی ، کتێبەکە بە چاپە کۆنەکەی کتیبی پیرۆز دەست پی دەکات پاشان دوو کاری مێژووی ” فلافیوس جوزیفوس ” بە دویدا دێت کە لە سەدەی یەکی زاینیدا ژیاوە تییدا باسی جەمگی یەھودی و چەند ڕوداوێکی کۆنتر باس دەکات پاشان زانیاری نامەیەکی گرنگ بە دوایدا دێت کە کاری ” ئیزدویر “ە لە سەدەی شەشدا لە ئیسپانیا ژیاوە ، پاش ئەوە چەند کرێکی پزیشکی دیت بە شوێنیدا پاشان جاپی نوێی کتێبی پیرۆز دێت و لە کۆتایدا چیرۆکێکی مێژووی دەربارەی ناوجەی ” بوھیمیا ” دێت ئەویش کاری ” کوسماسە ” لە نێوان ساڵانی ( 1045 تا 1125 ) ئەمەش یەکەم بابەتی مێژویی بوھیمیایە . لەگەڵ چەند بابەت و نوسراوی تر وەک بابەتی ” لیخۆشبون ” کە دەکەویتە پێش ئە لاپەرەی کە باسی ” شاری ئاسمانەکان ” دەکات.

وە بابەتیکی تریان باسی ئامرازەکانی خۆ رزگار کردنە لە دەست وەشاندنەکانی شەیتان و دەرکردنی رۆحە شەرانگێزەکانە . وە کاری کۆتای بریتیە لە باسێکی کورت کە لیستێکە کە ناوی ھەندێ قەشەی تێدایە لەگەڵ ئە ڕۆژەی کە یادکردنەوەیانە لە لایەن خەڵکی بوھیمیا . ھەروەھاکارێکی ون بوی تر ھەیە کە لە کتێبەکە جیاکراوەتەوە کە باس لە ژیانی قەشە ” بندیکت ” دەکات .. کتێبی پیرۆز بە ھەردوو چاپی کۆن و نوێکەیەوە لە ناو ئەم کتێبەدا وەکو بەشێکی گرنگی دینی مەسیحی دادەنرێت ، بەڵام نوراوەکانی تر بە شێوەیەکی وردیو وریاییەوە دانراوە لەبەر ئەوەی زانیاری دەربارەی مێژووی یەھودی و کارەکانی جوزیفوس و زانیارییەکی گشتی دەربارەی کارەکانی ئیزیدور و پزیشکی و وە مێژووی ناوخۆی کارەکانی کوسماس لە خۆ دەگرێت . کتێبەکە لە 310 پەرە پێک دێت لە جۆری پەرەی نایاب . وە لەوانەیە لە پێستی گویرەکە پێک ھاتبێت . پانی پەرەکانی 49 سانتیمە و بەرزییان 89 سانتییمە..

تا ئێستاش ئەسڵی ئەو کتێبە نازانرێت بەلام لە نوسراوەکانیدا وا دەردەکەوێت لەلایەن راھیبێکەوە نوسراوە کە خاوەنی ” دێر ” بون لە ناوچەی سەیدلیک لە ساڵی 1295 پاشان گوازرایەوە بۆ دیر بریفنوف لە نزیک شاری براغ . ھەمو ئەو دێرانە لە بوھیمیا بونیان ھەبوو . بەڵام بۆ دڵنیای ئەم کتێبە لە ناوچەیەک لە بۆھیمیا وە سەری ھەڵداوە لەوانەیە لە دێری بچوک بوبێ.

11822276_1635098236733209_3754511035926361070_n

وێنەی شەیتان و شاری ئاسمانەکان :

لە لاپەڕە 289ی کتێبەکەدا وێنەیەک دەبینین کە باس لە شاری ئاسمانەکان دەکات . کە لە چەند چینێک یان تەبەقەیەک پێک ھاتووە ھەر چینێکیش ژمارەیەک بینا و بورجی تێدایە ( لە بورجی کەنیسەکان دەچن ) وە لە پشتی دیوارە سورەکەوە چەندین بورجی تر دەبینرێت . وە ئەم شارە خاڵییە لە مرۆڤ وە نیشانەی ھیواو پاکی دەنوێنێت پێچەوانەی بۆچونی شەیتان . وێنەی شەیتان یەکێکە لە شتە گرنگەکانی ئەم کتێبە کە دەکەوێتە لاپەرە ” 290 ” . ئەمەش ھۆکاری ئەوەیە کە کتێبەکە ناو نراوە کتێبی شەیتان . لەم وینەدا شەیتان دەردەکەوێت کە بە دوو بورجی درێژ دەورە دراوە وەک وینەکەی شاری ئاسمانەکان بەڵام پشتی ھیچ شتێکی تێدا نیە . وە لە وینەکەدا شەیتان پەنجەکانی ھەردوو دەست و قاچی خاوەنی نینۆکیکی تیژن و ھەر یەکە لە ھەردوو قاچو ھەردوو دەستی چوار پەنجەی پێوەیە وە بە پارچە فەرویەک بەشی خوارەوەی جەستەی داپۆشراوە ، فەروەکەشی وەک بەرگی پاشای دەردەکەویت وە ئەمەش ئەوە دەگەینیت کە شەیتان وەک پاشای تاریکی دادەنرێت . وێنەکان لە سەر یەک پەڕەن لەم دویو ئەو دیوی ئەمەش بە ئەنقەست وای کردووە تا جیاوازی لە نێوان باشیەکانی ژیانێکی خۆش و سەلامەت و دوور لە ئاژاوە لەگەڵ ژیانێکی شەڕانی بکات.11811480_1635098200066546_815632511642154181_n

کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک فیلیمێکی دیکۆمێنتارری لەسەر بەرھەم ھێناوە کە ماوەکەی 45 خولەکە و تێیدا چەند ڕاستیەکی مێژووی دەربارەی ئەو کتێبە دەخاتە ڕوو وە ئەو لێکۆڵینەوەو ئەنجامانەی کە لێکۆڵەرانی کتێبخانەی نیشتیمانی سوید پێی گەیشتوون . لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەم کتێبە لەلایەن یەک ڕاھیبەوە نوسراوە نەک ئەوەی چەند راھیبێک پێکەوە نوسیبێتیان ، وە لەلایەن شەیتانیشەوە نەنوسراوە بەلکو لەلایەن راھیبێکەوە نوسراوە بە ناوی ” ھێرماینەوە ” کە لە کتێبەکەشدا ئاماژەی پێکراوە . ڕاھیبەکە کەسێکی تاوانبار بووە و تاوانەکەشی نازانرێت ، لەوانەیە ھەمو ژیانی لە زینداندا بەسەر بردبێت وە ئەم کتیبەشی بەھۆی زانیاری خۆیەوە نوسیووە ، نوسینی کتێبەکە 20 بۆ 30 ساڵی خایاندووە ئەم کتێبە لە سوتان و لە ناوبردن و دزین رزگاری بووەو دەستا و دەست لە نێوان چەند خێزاندا تا لە کۆتایدا گەیشتووەتە کتێبخانەی گشتی سوید وە لە دواییا گەڕێندراوەتەوە بۆ شوێنی بنەرەتی خۆی لە ( براغ – چیک )، ئەوەی دەربارەی کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک باس کراوە و پیشانی داوە تا ئێستا به‌ ته‌واوی پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎تەنگـــەژەیـــی دۆمینیـــکا

‎شهرام نەجات احمد‎خوێندکاری زانکۆی سۆران ‎بێ گومان هیچ گفتوگۆیەک لە بارەی جەنگی ساردەوە بەبئ باسکردنی …