رۆژی جیهانی كتێب
شاهۆ عوسمان سه‌ید قادر
رۆژی»23-4» له جیهاندا ناسراوه به رۆژی جیهانی كتێب، ئه‌م رۆژه رێكه‌وتی رۆژی كۆچی دوایی و له دایكبوونی چه‌ندین نوسه‌ری ناوداری جیهانییه وه‌ك «شكسپیر (1616)، موریس دروان، ك.لاكسنس، فلادیمیدر نابوكوف، جوزیف بلا، مانویل میجا». هه‌روه‌ها له‌م رۆژه دا ساڵی1923 دام و ده‌زگا بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی ئیسپانیا بۆنهیهكیان سازكرد بۆ رێزلینان له»میغویل سیرفانتس» كه له رێكه‌وتی هه‌مان رۆژدا كۆچی دوایی كردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لای كریستیانی خۆرئاوا جه‌ژنی»قه‌دیس سان جورج» بوو كه له رێكه‌وتی هه‌مان رۆژه‌دا واته (23-4) بۆنهیهكیان هه‌بوو كه تیایدا پیاوان گوڵیان به‌خشیوه‌ته خۆشه‌ویسته‌كانیان. له ساڵی1925 وه له ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی پیاوان گوڵیان ده‌به‌خشیه ژنان و كچان، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارییه ژنان كتێبیان پێشكه‌شی كه‌سانی به‌رامبه‌ریان كرد.
ئه‌وه‌ی جێگایی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه له ئیسپانیا له‌م رۆژه‌دا هه‌موو ساڵێك»400»هه‌زار كتێب فرۆشراوه كه به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر»4» ملیۆن گوڵ بووه. له ساڵی 1995 كۆنگره‌ی «یونسك‌و»له»پاریس»به‌سترا، له‌م كۆنگره‌یه‌دا رۆژی «23-4» دانرا به رۆژی جیهانی كتێب به مه‌به‌ستی رێزلێنانی جیهانی له نوسه‌ران و به‌رهه‌مه‌كانیان، واته رێزلێنانی نوسه‌ران و دانه‌رانی كتێب. كه ناتوانرێت رۆڵ و كاریگه‌ریان له سه‌ر مرۆڤایه‌تی بشتگوێ بخرێت. هه‌روه‌ها هاوكات هاندانی خوێندنه‌وه و گه‌شه‌كردنی خولیای خوێندنه‌وه ئاماژه‌ی بۆكرا به تایبه‌تی بۆ چین و توێژی گه‌نجان.
له جیهاندا له‌م رۆژه دا ئاهه‌نگ ده‌گێرێت بۆ به‌رز ڕاگرتن و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ری كتێب له كاتێكا جۆره‌كانی تری سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی وه‌ك ئه‌نته‌رنێت، سه‌رچاوه‌ی ئه‌لكترۆنی و كه‌ناڵی راگه‌یاندنی ئاسمانی زیادیكردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتا كتێب بایه‌خ و گرنگی خۆی ماوه. له‌م كۆنگره جیهانیه‌دا ئامانجی یونسكۆ ئاماژه دانبوو بۆ گرنگی كتێب له ژیانی رۆژانه‌ی تاكه كه‌س و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوری.
له‌م كۆنگره‌یه داواكرا نه‌ریتی به‌خشینی كتێب به جیهاندا بڵاوبێته‌وه له نێوان كه‌سانی خۆشه‌ویست به‌تایبه‌تی و له‌ناو خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌م كاره به مه‌به‌ستی رێزلێنانی كتێبه كه توانیویه‌تی تاكو ئێستا رۆلێكی سه‌ره‌كی ببینی له ئاستی رۆشبیری و مه‌عریفی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها داواكراوه چه‌ندین چالاكی جۆربه‌جۆری رۆشنبیریی ئه‌نجام بدرێت له جیهاندا به مه‌به‌ستی رێزلینان و بیرخستنه‌وه‌ی كتێب له ژیاندا. كار ئاسانی و هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن كتێب بگاته ده‌ستیان.
دیارده‌ی خویندنه‌وه و پێشكه‌وتن كارلێكی دوانه‌ن و ئاستی رۆشنبیری و زانستی و زانیاری كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌نده به رێژه‌ی به كارهێنان و سودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌ی زانیاری به‌تایبه‌تی كتێب.
هه‌روه‌ك زانراوه ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاتانه‌ی گرنگی و بایه‌خیانداوه به كتێب له رابوردودا ئێستاش هه‌مان ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاتانه‌ن له ئاستی زانستی و رۆشنبیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی پیشكهوتون. به‌ڵام نه‌ته‌وه و وڵاتانی دواكه‌وتوو هه‌ژار ئه‌و نه‌ته‌وه‌و وڵاتانه‌ن له جیهاندا كه به رێژه‌یه‌كی كه‌م سه‌رچاوه‌ی زانیاری به كار ده‌هێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می كتێب و داهێنانیان كه‌مه. هه‌ر وه‌ك زانراوه كتێب و خوێندنه‌وه سه‌رچاوه‌ی پێشكه‌وتن و شارستانییه‌تی مرۆڤه. گه‌ر باس له سه‌ر كتێب بكه‌ین تاكو بزانین چی جۆرێكه له سه‌رچاوه‌ی كتێبخانه و له چی ئاست و ناوهندێكدایه ئه‌وه‌ی به كورتی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كتێب گه‌ر به شێوه‌ی راپۆرت و لێكۆڵینهوهبێت له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌تایی(Primary Resources) وه كتێب له سه‌رچاوه‌ی ناوه‌ندیی(Secondary Resources) پله‌به‌ند ده‌كرێت. وه‌ك سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی، له سه‌رچاوه‌ی پله‌سێ (Resources Third Class) ئه‌ژمار ده‌كرێت وه‌ك ببلیۆگرافیا. له روی زانستیه‌وه كتێب به‌شێكی گرنگی پێكهاته‌ی كتێبخانه‌یه(Library Collections) كه پێكهاته‌ی كتێبخانه به‌مجۆره‌یه:
* كتێب به گشتی (General Books )
* سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی (References )
* خولاوهكان ( گۆڤار‌و ڕۆژنامه) (Periodicals)
* سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی و ڕه‌نگی (Audio Visual Materials )
* فیلمی بچوككراوه (Microforms Collection)
* سه‌رچاوه‌ی ئه‌لكترۆنی (Electronic Resources )
* كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌تی (Collection Special )
گه‌ر باس له سه‌ر كتیب بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وا كتێب به یه‌كێك له هه‌ره سه‌رچاوه گرنگ و به‌ربڵاوه‌كانی ناو كتێبخانه ده‌ژمێررێت، تا ئه‌وه‌ی ناوی كتێبخانه له كتێبه‌وه وه‌رگیراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرانه پێناسه‌یه‌كی ته‌واو بۆ كتێب بكرێت، به‌ڵام ده‌توانیین بڵێین كتێب كارێكی فیكری نووسراو، یان چاپكراوی سه‌ربه‌خۆیه، بابه‌تێكی تایبه‌ت، یان چه‌ند بابه‌تێك له خۆ ده‌گرێت، له به‌رهه‌می دانه‌رێك یان زیاتر، ده‌توانرێت چه‌ند جارێك چاپ بكرێته‌وه. گه‌ر بێینه سه‌ر جۆره‌كانی كتیب و پۆلین به‌ندیان بۆ بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانین به سانایی بڵێین جۆره‌كانی بریتین له:
1- ئه‌و كتێبانه‌ی له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌تێكی دیاركراو ده‌نوسرێت و ده‌خوێنرێته‌وه، یان چه‌ند بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌بێت وه‌ك (كتێبی خوێندن، كتێبی ئه‌ده‌بی …).
2- ئه‌و كتێبانه‌ی له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی ناخوێنرێته‌وه و له كاتی پێویستدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ری بۆ په‌یداكردنی زانیارییه‌كی دیاریكراو، وه‌ك فه‌رهه‌نگ و ئینسایكلۆپیدیا… كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناوده‌برێ به سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی»References»سیفه‌تی تایبه‌تی سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی له‌وه‌دایه به‌وردی و به كورتی زانیاری پێشكه‌ش ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی خوینه‌ر یان كه‌سی سودمه‌ند به ئاسانی بگاته مه‌به‌ست به هۆی ئه‌و ڕێكخستنه‌ی بۆیكراوه، چه‌ند جۆرێك ڕێكخستن، یان ڕیزبه‌ندی بۆ ئه‌م سهرچاوانهكراوه وه‌ك :
ا ـ ڕیزبه‌ندی ئهلف با یان هیجائی، به‌ربڵاوترین جۆری ڕیزبه‌ندین، به تایبه‌ت له فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیدا.
ب ـ ڕێكخستنی بابه‌تی، له بابه‌تی سه‌ره‌كییه‌وه بۆ لقه‌كانی، به پێی سه‌ره‌بابه‌ت ڕیزبه‌ندكراون وه‌ك له ببلیۆگرافیادا.
ج ـ ڕێكخستنی جوگرافی به پێی كیشوه‌ر و وڵات ڕێكده‌خرێت، وه‌ك له سه‌رچاوه‌ی جوگرافیا‌و ئه‌تڵه‌سدا پیاده‌ده‌كرێت.
د ـ ڕێكخستی مێژوویی به ساڵ و ڕۆژ، وه‌ك كتێبی (لهڕۆژیكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا).
ه ـ ڕێكخستنی خشته‌یی، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئامار. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جۆری كتیبی سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی به پێی كاره‌كانی ده‌كرێت به‌م به‌شانه‌وه:
1- ئینسایكلۆپیدیا {دائیرهالمعاریف} «Encyclopedias»
2- فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی»Dictionaries»:
3- یاداشتنامه یان ژیاننامه»Biographies»:
4- سه‌رچاوه‌ی جوگرافی «Geographical Reference».
5- كاره ببلیۆگرافییاكان»Bibliographic Works» .
له رووكاری ناوه‌ڕۆكه‌وه به گشتی كتێب ده‌كرێت به‌م جۆرانه‌وه:ـ
1-كتێبی خوێندن.
2-كتێبی یه‌ك بابه‌تی».Monograph».
3-كتێبی كۆكراوه».Collective Book».
4-كتێبی فه‌رمی یا میركاری»Official Books».
5-كتێبی پێشه‌كی (سه‌ره‌تایی)»Introductory Books» .
6-كتێبه پیرۆزه‌كان «Holly Books» .
7-كتێبی چیرۆكی» Fiction Books»
8-كتێبی منداڵان»Children Book «
9-كتێبی سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی «Reference Books»
سه‌رچاوه
1-ئه‌نته‌رنێت
2- موسوعه الفهرسه الوصفیه للمكتبات والمراكز المعلومات