بوهیهیهكان (٣٣٤-٤٤٧)
نووسینی:د.علی محمد الصلابی
وهرگێرٍانی: نهاد جلال حبیب الله
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌درێنه پاڵ بوه‌یهی كوڕی فه‌ننا خه‌سره‌وی ده‌یله‌می فارسی و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك فه‌رمانڕه‌وایی عێراق و فارسیان كرد، خه‌لیفه‌ی عه‌باسی زیاتر له‌گه‌ڵ توركه‌كان له سه‌رده‌می بوهیهیدا لاواز بوو، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له بنه‌ماڵیه‌كی دی یا زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له ڕووی چه‌وساندنه‌وه و گه‌نده‌ڵی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه جیاواز نیه، دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بریتین له: عه‌لی كوڕی بوهیه، حه‌سه‌نی كوڕی بوهیه، سه‌ركردایه‌تی و توانست و له سهرخۆییان تێدا بوو، به‌ڵام جیلی دووه‌م و سێیه‌م توندی و ڕه‌قی و ده‌مارگیری بۆ مه‌زهه‌بی شیعیان هه‌بوو. ١
-ا: كورته‌یه‌كی مێژوویی بوهیهیهكان:
كوڕه‌كانی بوهیه (عه‌لی و حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د) له سه‌ر شانۆی مێژوو ده‌ركه‌وتن ئه‌مه‌یش به ده‌ركه‌وتنی گه‌وره‌كه‌یان كه به عیمادودهوله ناوزه‌د ده‌كرا له ساڵی ٣٢١ ك. دا و له لایه‌ن یه‌كێ له پاشاكانی دهیلهمهوه كه ناوی (مرداویح) بوو كرابوو به والی له سه‌ر ناوچه‌یه‌كی بچووك به ناوی (كه‌ره‌ج), ئه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به‌سۆز و چاك بوو تا ئه‌وه‌ی له ناو وڵاته دراوسێكاندا ناوبانگی په‌یدا كرد و خۆشیان ویست و ملكه‌چی بوون و چوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه. بۆ ئه‌میش براكانی یارمه‌تیان دا تا ده‌ست به سه‌ر هه‌رێمی فارس دا بگرێت. وه له ساڵی ٣٣٤ك. دا ئه‌حمه‌دی كوڕی بوهیه كشا بۆ به‌غداد و به بێ جه‌نگ چوویه ناوی و عێراق كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌نی بوهیه و گوێڕایه‌ڵیان بۆ خه‌لیفه نیشاندا و له‌وه‌وه نازناوه‌كانیان وه‌رده‌گرت. ئه‌حمه‌د نازناوی (موعیزودهوله) ی وه‌رگرت و ماوه‌ی بیست و ئه‌وه‌نده ساڵ تا ٣٥٦ك. وه‌ك فه‌رمانڕه‌وای عێراق و جێگری عیمادودهولهی برای مایه‌وه. روكنودهوله حه‌سه‌نی كوڕی بوهیهیش فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌سبه‌هان و ته‌به‌رستان و جورجانی ده‌كرد. برا گهورهكهشیان عیمادودهوله شیراز و ده‌وروبه‌ری به ده‌ستبوو، به‌ڵام له پێشیانه‌وه بوو و گوێیان له قسه‌ی ئه‌و ده‌گرت. ٢
-ب: شیعه گه‌رایی بوهیهیهكان :
بوهیهیهكان شیعه‌گه‌رایی خۆیان نه‌شارده‌وه، به‌ڵكووو له به‌غدادا مه‌زهه‌بی شیعی خۆیان هاندا تا كاری سووكایه‌تی دژ به ئه‌هلی سوننه ئه‌نجام بده‌ن. به جۆرێ ساڵێك نه‌بوو ئاژاوه‌و پێكدادان له نێوالن شیعه و سوننه‌دا ڕوونه‌دات و گیان و ماڵ و سامان به فیڕۆ نه‌چن و دوكانه‌كان نه‌سوتێن، له ڕووداوه‌كانی ساڵی ٣٥١ك. دا هاتووه: شیعه له به‌غداد- به فرمانی موعیزودهوله- له سه‌ر مزگه‌وته‌كان نهفرینكردن له موعاویه و سێ خه‌لیفه‌ی ڕاشیدیان ده‌نووسی و خه‌لیفه‌ی عه‌باسیش نه‌یده‌توانی ڕێگری ئه‌وه بكات. ٣ وه له ساڵی ٣٥٢ك. دا موعیزودهوله فرمانی به خه‌ڵك كرد تا دوكانه‌كانیان دابخه‌ن و بازار و كڕین و فرۆشتن ڕابگرن و شین و قوڕپێوان نیشان بده‌ن و ئافره‌تان بێشه‌رمانه و ڕهشپۆشانه و به ده‌موچاوی ڕه‌شه‌وه بچنه ده‌ری و بكه‌ونه شین و له خۆدان و ده‌موچاو ڕنین بۆ حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی (ڕه‌زای خوای لێبێت)، خه‌ڵكیش ئه‌مه‌ی كرد و سوننه‌یش له به‌ر زۆری شیعه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوو نه‌یده‌توانی ڕێگری لێبكات.١ ئه‌ویش یه‌كه‌م شین و واوه‌یلا بوو بۆ ئیمامی حوسه‌ین.٢ ئیبن كه‌سیر وه‌سفی ئه‌و كاره‌ی شیعه ده‌كات كه چۆن له ده‌وڵه‌تی به‌نی بوهیهو له ده‌وروبه‌ری چوارسه‌دوو ده‌وروبه‌ریدا سنوری قورئان وسوننهیان به‌زاندوه و ده‌ڵێت: له به‌غداد و شاره‌كانی تر له ڕۆژی عاشورا له رێگه و بازاڕه‌كاندا ته‌پڵ لێده‌دراو خۆڵه‌مێش دهپژێنرا و قوماش له سه‌ر دوكانه‌كان هه‌ڵده‌واسرا و خه‌ڵكی خه‌فه‌ت و گریان و په‌ژاره‌یان نیشان ده‌دا و زۆرێكیان ئاویان نه‌ده‌خوارده‌وه تا هاوهه‌ڵویستی حوسه‌ین بن، چونكه به تینوێتی كوژرا، پاشان ئافره‌تان به غه‌م و په‌ژاره‌وه ده‌هاتنه ده‌رێ و ده‌یاندا له ده‌موچاوی خۆیان و سنگ و به‌رۆكیان و به بازاردا ده‌گه‌ڕان و چه‌ندین بیدعه‌ی تری زۆر خراپ و شه‌رماوه‌ر و ئاره‌زووی سوك و خراپ و ئابڕووبه‌ری داهێنه‌رانه‌ی دیكه‌یان نیشان ده‌دا. ٣
ج: سووكایه‌تیان به خه‌لیفه‌كان:
بوهیهیهكان له لاوازكردنی شان و شكۆی خه‌لیفه‌كاندا شوێن سیاسه‌تی توركه‌كان كوهتن و وایان لێكردوهك ئه‌وه‌ی بوونی نه‌بێ، ئه‌وان به‌و كاره‌یان نیشانیان ده‌دا كه دوورن له هه‌ر هه‌ستێكی ژیاری و شارستانی به زیاد له‌و كینه‌یه‌ی له دڵیان‌دا به‌رامبه‌ر به سوننه هه‌یانبوو. ئه‌وان وایان ده‌بینی كه عه‌باسیه‌كان خیلافه‌تیان داگیركردووه، بۆیه موعیزودهوله بیری له‌وه كرده‌وه خیلافه‌ت بگێڕێته‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی (ڕه‌زای خوای لێبێت). ئنجا ڕاوێژی به هاوه‌ڵانی تایبه‌تی خۆی كرد كه ئایا خیلافه‌ت له عه‌باسیه‌كان بسه‌نێته‌وه و به‌یعه‌ت بدات به موعیزی عوبه‌یدی له میسر، به‌ڵام یه‌كێ له هاورێكانی پێی وت: من ڕام وانیه، چونكه تۆ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خهلیفهیهكدایت كه خۆت و هاوه‌ڵه‌كانت واده‌زانن له ئه‌هلی خیلافه‌ت نیه، ئه‌گه‌ر فرمان به هاوه‌ڵانت بكه‌یت بیكوژن، ئه‌وا ده‌یكوژن. هه‌ركاتیش تۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له عهلهویهكاندا وه‌ك خه‌لیفه دانیشتی، كه‌سانێ هه‌ن پێیان وایه تۆ‌و هاوه‌ڵه‌كانت وه‌ك ئه‌و ڕه‌وانین. بۆیه گه‌ر فرمانیان پێبكات كه بتكوژن، ئه‌وا ده‌یكه‌ن. ٤ موعیزوددهوله ئه‌و ڕایه‌ی پێ‌باش بوو و وازی له بیرۆكه‌كه‌ی هێنا.٥ كاتێ بههائودهوله ماڵ و سامانه‌كه‌ی كه‌مبوویه‌وه, وه‌زیره‌كه‌ی به باشی زانی خه‌لیفه تائیع بگرێت و چاوی بڕیبوه ماڵ و سامانه‌كه‌ی. بههائودهوله دای به سه‌ر خه‌لیفه‌دا و له جێگه‌كه‌یدا دای به سه‌ریدا، ئه‌ویش هاواری ده‌كرد و كه‌س نه‌بوو لای به لادا بكاته‌وه. بههاْ كه‌وته بردنی خه‌زێنه‌كه‌ی و هه‌ندێ خه‌ڵكیش هه‌ندێ شتیان برد.٦ موعیزوددهولهی پێشینهیشی سوكایه‌تی به موستهكفی كرد و فرمانی به سه‌ربازه‌كانی كرد تا به مێزه‌ره‌كه‌ی ڕایبكێشن و دواتر كردیه به‌ندیخانه‌وه و له‌وێ له به‌ندیخانه‌دا بوو تا مرد. ٧
د: وه‌زیره‌كانیان:
هه‌روه‌ك جووله‌كه و مه‌سیحیه‌كان وه‌زیری عهبیدیه فاتیمیه‌كان بوون، به هه‌مان شێوه‌یش مه‌سیحیه‌كان وه‌زیری بوهیهیهكان بوون، جا له سه‌رده‌می عه‌زدوده‌وله (فه‌ننا خه‌سره‌وی كوڕی حه‌سه‌نی كوڕی بوهیهیدا) وه‌زیره‌كه‌ی نه‌سری كوڕی هاروون بوو كه عه‌زدوده‌وله مۆڵه‌تی پێدا (كڵێٍا و دێڕه‌كان) بنیاد بنێت و ماڵ و سامانی به سه‌ر هه‌ژارانی نهسارادا ڕژاند. ١
هـ- په‌یوه‌ندی نێوان بوهیهیهكان و قهرمهتیهكان:
ئه‌وه‌ی به‌ش به‌ش و پارچه پارچه مێژوو بخوێنێته‌وه , شاره‌زاو وریای ئه‌و په‌یوه‌ندیانه نابێت كه له نێوان بزوتنه‌وه باتینیهكاندا هه‌بووه و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه له نێوان ده‌وڵه‌تی شیعی و ئه‌و بزوتنه‌وانه‌دا هه‌بوون. و وا ده‌زانێت هه‌موو ده‌وڵه‌تێك خۆی بۆ خۆی به‌رپابووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا نیه. ئێستا – هه‌ندێ كه‌س- وا گومان ده‌به‌ن، و وا نازانن كه په‌یوه‌ندی نێوان ڕافیزه و باتینی هه‌بووبێ. ئه‌گه‌ریش شتێكی وا هه‌بووبێت، وا ده‌زانێت له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی كاتی بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مێژوو و ئێستا بخوێنێته‌وه و به‌راوردی نێوانیان بكات, دواتر جیاوازیه‌كی وا له بار‌و هه‌ڵوێسته‌كاندا به دیناكات.٢ له ڕووداوه‌كانی ساڵی ٣٦٠ ك. دا هاتووه: له مانگی زیلقعدهدا قهرمهتیهكان دیمه‌شقیان گرت و جێگره‌كه‌یان (جه‌عفه‌ری كوڕی فه‌لاح) كوشت، سه‌ركرده‌ی قهرمهتیهكان حوسه‌ینی كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی به‌هرام بوو، موعیزوددهولهی بوه‌یهی له به‌غداد چه‌ك و شمه‌كی زۆری بۆ نارد. ٣
پاشای بوه‌یهی ئه‌بوو كالیجار نامه‌ی بۆ موئه‌ید بانگخوازی بانگخوازانی فاتیمی عه‌بیدی له كاتی گه‌شته‌كه‌ی بۆ میسر له ساڵی ٤٣٨ ك. دا نووسی له پاش ئه‌وه‌ی به بانگه‌وازه ئیسماعیلیهكهی كاریگه‌ر بوو و ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌و حه‌زره‌ته شه‌ریفه (موسته‌نسیری عه‌بیدی له میسر) ئاگاداری ئه‌و دیمه‌نانه‌ی خۆشی و كه‌یفی بیروباوه‌ڕه‌كه‌مان بێت كه من پێیگه‌یشتووم و بزانێت كه ئه‌و توركمانانه (سه‌لجووقیه‌كان) به‌رپرسن له كارووباری خۆراسان و ڕه‌ی و چاویان ته‌نها له وڵاته پاسهوانكراوهكهی نیه ( شام و میسر) ته‌نها خۆڕاگری سه‌ربازگه سهرخراوهكانمانن له به‌رامبه‌ریاندا و به خه‌رجدانی ماڵ و سامانمانه له دوژمنایه‌تی و لێدانیاندا. ٤جا ئه‌و پاشا بوهیهیه داوای شایه‌تی ڕه‌وشتجوانی له ده‌وڵه‌تی عه‌بیدی له میسر ده‌كات و له هه‌مان كاتدا هه‌ستی خۆیان بۆ نیشان ده‌دات كه ئه‌و له به‌رده‌م كشانی توركمانی سه‌لجووقی سوننی‌دا به‌رگریان لێده‌كات. ٥
لێره‌وه وانه‌یه‌كی گرنگمان بۆ ڕِوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش ڕاستی ئاماده بوونیانه بۆ هاوپه‌یمانی و یاریده‌یی نێوانیان له‌گه‌ڵ جیاوازی له بیروباوه‌ڕیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دژ به دوژمنی هاوبه‌ش هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستن.
و: هه‌ڵوێستیان له پاراستنی سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا:
خه‌ڵكی جه‌زیره هاواریان بۆ به‌غدادی پایته‌خت برد تا ڕێگری شاڵاوه‌كانی ڕۆم بكات، گه‌ل له به‌غداد وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌وازه‌یان دایه‌وه و خۆیان بۆ جیهاد ئاماده كرد ، به‌ختیاری كوڕی موعیزوددهوله نامه‌ی بۆ خه‌لیفه نارد و داوای ماڵ و سامانی لێده‌ركرد تا خه‌ڵك بۆ جه‌نگه‌كه ئاماده بكات. خه‌لیفه ناچار بوو شمه‌كی ماڵه‌كه‌ی بفرۆشێت تائه‌و پاره‌ی بۆ بدات. به‌ڵام به‌ختیار له به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌كانی خۆیدا خه‌رجی كرد و بڕیاری جه‌نگه‌كه‌ی له كالر خست.١ به‌و جۆره ده‌ركه‌وت كه به‌ختیار گاڵته و فێڵی كردووه و له داخوازی ماڵ و سامان و ئاماده‌سازی بۆ جه‌نگ و جیهاددا ڕاستگۆ نه‌بووه.٢ به‌ڵكوو مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه زیاتر توانستی دارایی خیلافه‌تی عه‌باسی له په‌ل و پۆ بخات له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوازیهیشیدا.
ز: بوهیهیهكان و ده‌ره‌به‌گایه‌تی (ئیقتاعی) سه‌ربازی:
له‌و داهێنانه سته‌مكاری و توندیهیان كه كه‌سی تر پێش ئه‌وان نه‌یكردبوو، ده‌ره‌به‌گایه‌تی زه‌وی بوو بۆ سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كان و سه‌ربازه‌كان، ئه‌مه‌یش له جیاتی مووچه دراویهكان كه بۆیان خه‌رج ده‌كرا. ئه‌و زه‌ویه به‌خشراوانه زه‌وی ده‌وڵه‌ت یان ئه‌و زه‌ویه مردووانه نه‌بوون كه بۆ زیندوو كرنهوهیان ده‌به‌خشران ، به‌ڵكوو له‌و زه‌ویه ده‌ست به سه‌ر دا گیراوانه بوو كه به سته‌م و توند‌و تیژی له خاوه‌نه‌كانیان ده‌سه‌ند. ئه‌و سه‌ربازانه ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كه‌یان به دڵ نه‌بوایه یان ئه‌وه نه‌بوایه كه ئه‌وان ده‌یانویست به جێیان ده‌هێشت و زه‌ویه‌كی تریان ده‌برد. ئه‌و نیزامه بوو به هۆی وێرانكردنی ژیانی كشت و كاڵی و هه‌ژاركردنی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و كێشه‌ی مووچه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرد.
دكتۆر عه‌بدولعه‌زیز دووری ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه كه هێڵی بوهیهیهكان سه‌ره‌تای ده‌ره‌به‌گایه‌تی سه‌ربازی بوو، وایش ده‌بینم بوهیهیهكان له دیدێكی هۆزایه‌تیه‌وه هه‌نگاویان ده‌ناو زه‌وی گرتوویان به ده‌ست كه‌وتوو یان به‌مافی جه‌نگ ده‌زانی و چه‌مكی ئیسلامیان سه‌باره‌ت به زه‌وی پشتگوێ خست.٣ هه‌روه‌ك داهێنانی زامنی دادوه‌ری له سه‌رده‌می ئه‌واندا ده‌ستی پێكرد، جا له ساڵی ٣٥٠ك. دا موعیزوددهوله فرمانی كرد تا عهبدولاَی كوڕی حه‌سه‌نی كوڕی ئه‌بی شوارب بكه‌ن به دادوه‌ر له سه‌ر به‌غداد به مه‌رجێ هه‌موو ساڵێك دووسه‌د درهه‌م بدات. ٤
به‌و جۆره ده‌بینین ئه‌و ده‌وڵه‌ته چ سته‌م و توندوتیژی و ده‌مارگیریه‌كی هه‌بووه و، ئه‌و هیچی نوێی به ژیاری ئیسلامی پێشكه‌ش نه‌كرد، ئه‌وه‌یش كه باس ده‌كرێت وه‌زیره‌كه‌یان ساحیبی كوڕی عیباد رێز و هاندانی هه‌بووه بۆ ئهدهبو عه‌زدوده‌وله هه‌ندێ پرۆژه‌ی له عێراقدا رێكخستوه و نه‌خۆشخانه‌ی عه‌زدی دامه‌زراندووه، هه‌موو ئه‌وانه له به‌رده‌م ئاڕاسته‌ی گشتی ده‌وڵه‌تاندا باس ناكرێت كاتێ به‌ش و لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی شڕ و شیتاڵ كردووه و له ڕووی بیروباوه‌ڕی ئابووریه‌وه ویَِرانی كردووه، ئه‌وه‌یش كه وه‌سفی عیمادودهولهی دامه‌زرێنه‌ری به ژیری و له سه‌رخۆیی ده‌كات ، شتێ له ئه‌نجامه گشتییه‌كه ناگۆڕێِت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زیانی له سوودی زیاتر بوو. زه‌هه‌بی ده‌ڵێت : كاروباری ئیسلام له ده‌وڵه‌تی به‌نی بوهیه و به‌نی عه‌بیدی فاتیمیدا به هه‌ده‌ر چوو و جیهادیان واز لێهێناو نهساراكانی ڕۆم هێرشیان برد و شاره‌كانیان ده‌گرت و كوشت و بڕو دیل و كه‌نیزه‌كیان په‌یڕه‌و ده‌كرد.١ ده‌ڵێت: له سه‌ده‌ی چواردا به‌ڵایه‌كی توند به هۆی ده‌وڵه‌تی عه‌بیدی له مه‌غریب و ده‌وڵه‌تی بوه‌یهی له ڕۆژهه‌ڵات وعه‌ره‌به قهرمهتیهكانهوه تووشی ئیسلام بوو، باره‌كه به ته‌نها به ده‌ست خوا بوو.٢ له باره‌ی عه‌زدوده‌وله ئه‌بوو شجاع فه‌ننا خه‌سره‌و ده‌ڵێت: شیعه‌یه‌كی ته‌واو بوو له نه‌جه‌ف گۆڕێكی نیشان دا‌و بانگه‌شه‌ی بۆ كرد كه ئه‌وه گۆڕی ئیمامی عه‌لیه و گڵكۆیه‌كی له سه‌ر دروست كرد‌و دروشمی ڕه‌فز و ماته‌می عاشورای به‌رپا كرد. باس ده‌كرێت له كۆتا وته‌ی سه‌ر زمانی‌دا ده‌یوت: (ما اغنی عنی مالیه هلك عنی سلگانیه ) ٢٩ ( الحاقه: ٢٨- ٢٩ ) ٣
ح: ئه‌میره بوهیهیهكان بزوتنه‌وه‌ی شیعه‌گه‌ری سه‌رده‌خه‌ن و دووبه‌ره‌كی و ده‌مارگیریه به‌ر تهسكانهكان به‌رپا ده‌كه‌ن:
به‌هاتنی ساڵی٣٣٤ك/٩٤٥ز بارودۆخی گشتی له‌عێراق له ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمهلاَیهتیهوه ته‌واو خراپ بوو، پێدا كوتانی بوهیهیهكانیش له‌به‌غداد هێنده‌ی تر بارودۆخه‌كه‌ی خراپ كرد‌و شیعه‌گه‌ری خۆیان و بڕوا به بیروباوه‌ڕی خۆیان و پاڵپشتی و به‌هێزكردنی نه‌وه‌كانی ده‌سته شیعه‌ی لهویهكانی تریان نیشاندا، ئهوعهلهویانهی دی كهلهبهغدادو هه‌ندی مه‌ڵبه‌ندی ژیاری ئه‌وكاته‌ی عێراقدا بلاَو بوبونهوهو ئاژاوه و پشێویان ده‌نایه‌وه. باری خهلیفهكانیش له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌دان تابهرهنگاری به‌نی بوهیه ببنه‌وه، له‌ماوه‌ی سه‌رده‌می بوهیهیدا پێنج خه‌لیفه خیلافه‌تیان گرته ده‌ست كه ماوه‌كه‌یان به‌پێی هه‌ڵوێستی ئه‌میری بوه‌یهی له‌ڕووی هه‌ریه‌كه‌یاندا جیاواز بوو. هه‌ریه‌ك له‌و خه‌لیفانه دوچاری چه‌ندین وێنه‌ی سوكایه‌تی و كه‌متوانایی و گاڵته‌و خراپه‌ی بوهیهیهكان بونه‌وه.٤ له‌دیدگای بیروباوه‌ڕی به‌نی بوهیههوه ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر خیلافه‌ت و لاواز كردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خه‌لیفه ڕێگا نادات ئه‌هلی سوننه ڕێگریان لێبكه‌ن، ئه‌وان پلانه‌كانی خۆیان ده‌ستپێكرد بۆ هه‌وڵی
بلاَوكردنهوهی شیعه‌ی عه‌له‌وی له كۆمه‌ڵگه و جه‌نگان له‌گه‌ڵ سوننه‌دا و بۆ ئه‌مه‌یش ده‌ستگرۆیی بانگخوازانی شیعه‌گه‌رایی هه‌بوو وه‌ك موسای كوڕی داودی شیرازی كه به نازناوی موئهیدفی دین ناودار بوو ، ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیار‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی نێو شیعه‌و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی قه‌رمه‌تی بوو، باوكی له‌لای خه‌لیفه عهبیدییهكان جێگه ڕێز بوو، هه‌روه‌ك خۆیشی له‌لای مه‌رزه‌بانی كوڕی عیماده‌دین ئه‌بو كالیجاری بوه‌یهی جێگه‌ی ڕێز بوو، ئه‌گه‌ریش نامه‌ی بۆ بنووسیبایه، ده‌یوت: بۆ شێخ و گه‌وره‌و پاڵپشتمان موئه‌یدی دین عیسمه‌تی ئه‌میری باوه‌ڕداران ئه‌بی نه‌سر خوای گه‌وره ته‌مه‌نی زیاد بكات و شان وشكۆ و پاڵپشتی درێژه بكێشێ.١ موئه‌یدی دین هیبهتوڵلاَی شیرازی به‌چاكی زمانی عه‌ره‌بی و فارسی ده‌زانی و چه‌ندین نووسینی هه‌ن كه ئیسماعیلیه‌كان تا ئه‌مڕۆژه‌ی ئێمه‌یش پشتی پێ ده‌به‌ستن. ٢كتێبهكهی لهبلاَو كردنه‌وه‌ی گومڕایی و لاڕێبون ولاری و گێجیداو ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی په‌ندێك بوو له مهر ئاستی وابه‌سته بوونی به ڕێبازی بزوتنه‌وه‌ی قهرمهتییهوه. له ناودار ترین كتێبه‌كانی بریتییه له كتێبی (المجالس المۆیدیه) كه ئه‌و دانیشتن و باسانه‌ی بانگه‌وازی ئیسماعیلی له‌خۆ ده‌گرێت و له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ٤٥١ك/١٠٥٩ز. دا گه‌یشته پله‌ی بانگخوازی بانگخوازان. هه‌روه‌ها كتێبی (الایچاح والتبصیر فی فچل یوم الغدیر) به‌زیاد له چه‌ند كتێبێكی تر‌و دیوانێكی شیعری لاڕێبویش ٣ به‌و جۆره و به‌پاڵپشتی سه‌ركرده‌كانی به‌نی بهیهی وه‌ك ئه‌و بانگخوازه شیعه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆری نه‌خایاند تا ئه‌و ئاژاوه ناهه‌مواره ده‌ستی پێكرد كه‌چه‌ندین جه‌نگی ناو خۆیی و باری كوشتاری تاقمی و (تائیفی) له نێوان ئه‌هلی سوننه و شیعه‌دا ڕوویدا. ٤
یه‌كه‌م ئاماژه بۆ فیتنه‌ی نێوان شیعه و ئه‌هلی سوننه له‌ماوه‌ی سه‌رده‌می بوهیهیدا له‌ساڵی ٣٣٨ك/٩٥١ز. دا بوو كه له ئه‌نجامیدا كه‌رخ وێران بوو. ٥لهڕهمهزانی ساڵی ٣٤٠ك/٩٥١ز. دا ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره له كه‌رخ به‌هۆی مه‌زهه‌به‌وه ڕوویدا. ٦له هه‌مان ساڵدا له به‌غداد پیاوێك ده‌ركه‌وت كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد گیانی پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و. له ماڵه‌كه‌یدا چه‌ندین كتێب دۆزرایه‌وه له سه‌ر زه‌نده‌قه بوونی. بۆیه گیرا. كاتێ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و به‌دبه‌خت و له ناو ده‌چێت. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه شیعه‌یه تا لای موعیزوددهولهی كوڕی بوهیه ئاماده بێت. موعیزوددهولهی كوڕی بوهیهیش پاڵپشتی ڕافیزی ده‌كرد. كاتێ ئه‌و بانگه‌شه‌ی كرد. وو له ترسی گیانی خۆی موعیزوددهوله كابرای نه‌كوشت نه‌وه‌ك شیعه لێی هه‌ستن، انا لله وانا الیه را‌جعون. ٧
ئه‌و رووداوه به‌ڵگه‌ی ڕوون ده‌دات به ده‌سته‌وه كه تا چه‌ند به‌نی بوهیه ده‌ست گرۆ و یاریده‌ی ده‌سته شیعه رافیزهكانی تر بوون و چه‌نده هانیان داون و سه‌ریان خستوون، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانیش خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ شیعه باس له زهندهقهیش بن، ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ٣٤١ك. /٩٥٢ز. دا ڕوویدا پاڵپشتی ئه‌م ڕایه‌یه كاتێ وه‌زیری مهلهبی كه‌وته سه‌رخستنی ده‌سته‌یه‌ك له تهناسوخیهكان، ئه‌وانه ئافره‌تێكیان تێدا بوو كه بانگه‌شه‌ی ده‌كرد گیانی فاتیمه (رهزارخوای لێبێت) گوازراوه‌ته‌وه بۆی. یه‌كێكیشیان تێدا بوو كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌و جیبریله، بۆیه لێیان درا، ئه‌وانیش سۆزشیان هێنایه‌وه كه هه‌واداری ئالوبه‌یتن، بۆیه موعیزوددهوله فه‌رمانی كرد له به‌ر ئه‌و جۆره شیعهگهریهی كه تیایاندایه ئازاد بكرێن ، به‌نی بوهیه ناویان به شیعه‌گه‌ری و ڕه‌فز ده‌ركردبوو.١ به‌و جۆره زێده ڕۆیی و ڕۆچوونی به‌نی بوهیه له شیعه‌گه‌ریدا چه‌ند ئه‌نجامێكی خراپی هه‌بوو به جۆرێ ئاژاوه‌و پشێوی و لارێبوونی بیروباوه‌ڕی داگرته‌وه و پشێویه‌كه ته‌نها به‌غداد یان شاره‌كانی تری عێراقی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكوو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ده‌وڵه‌تی عه‌باسی گرته‌وه، له ساڵی ٣٤٦ك/ ٩٥٧ز. دا ئاژاوه‌كه له نیوان سوننه و شیعه له به‌غداد به هۆی جنێودان به هاوه‌ڵانه‌وه نوێ بوویه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ردوو لا كوژران به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری ململانێكه بنێت ، له ساڵی دواتر دا ٣٤٧ك/٩٥٨ز. دا دیارده‌ی قسه وتن و به بێباوه‌ڕ دانانی هاوه‌ڵان له زۆربه‌ی شاره‌كاندا بڵاو بوویه‌وه.٢ ئاژاوه‌ی تائیفی له نێوان ڕافیزه و سوننه‌دا توندی كرد و له جمادی الاولی ساڵی ٣٤٨ك/ ٩٥٩ز. دا جه‌نگێكی توند له نێوان شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌به‌كانی سه‌له‌فی خه‌ڵكی به‌غداد و شیعه‌كاندا روویدا و تیایا كۆمه‌ڵێك كوژران و چه‌ندین شار سووتێنران. له ساڵی دواتردا واته ساڵی ٣٤٩ك/ ٩٦٠ز. به هۆی ئاژاوه‌ی تائیفیه‌وه نوێژی هه‌ینی له هه‌موو مزگه‌وته‌كانی به‌غداد وه‌ستێنراو قه‌ده‌غه كرا.٣ له ساڵی ٣٥١ك. دا خهلَِكی له سه‌ر مزگه‌وته‌كانی به‌غداد نهفرینكردن له موعاویه‌ی كوڕی سوفیان و نه‌فرین له‌وه‌ی پشكی فاتیمی نهدا٤ و ئه‌وه‌ی عهباسی٥ له شورا ده‌ركردوو ئه‌وه‌ی ئه‌بوزه‌ری غه‌ففاری دوور خسته‌وه ٦ و ئه‌وه‌ی نه‌یهێشت حه‌سه‌ن له لای باپیره‌ی به خاك بسپێررێت، نه‌فرین كردن له‌مانه‌یان له سه‌ر مزگه‌وته‌كان نووسی و موعیزوددهولهیش ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی لێ نه‌گرتن.٧ ئه‌هلی سوننه دژ به‌و دژایه‌تیه ڕاسته‌وخۆیه‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ڕاپه‌ڕین و به تایبه‌ت سێ خهلیفهییهكهمی راشیدین و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمیرێكی شه‌ودا ئه‌و دروشمانه‌یان لابرد كه شیعه‌كان هه‌ڵیانواسیبوون، به‌ڵام ئه‌میری بوه‌یهی موعیزوددهوله سووربوو له سه‌ر پێویستی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و دروشمانه‌و هێشتنه‌وه‌یان به‌هه‌ڵواسراوی له‌گه‌ڵ شكاندنی سنوری هه‌ستی گشتی موسڵمانانی شوێنكه‌وته‌ی مه‌زهه‌به‌كانی سه‌له ف و ئه‌هلی سوننه‌دا. وه‌زیره‌كه‌ی مههلهبی ئامۆژگاری كرد تا له به‌ر رێز گرتن و له به‌ر چاو گرتنی ڕای گشتی ڕێگه له‌وه بگرێت وله شوێنی ئه‌وه‌ی كوژاوه‌ته‌وه بنووسێت: نه‌فرینی خوا له‌وانه‌ی سته‌میان له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص)كرد.١ وته‌نها به‌ئاشكرا نه‌فرینیان له موعاوییه ده‌كرد. ٢
به‌و جۆره ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده ئه‌میری بوه یه‌ی ئاسۆ ی به‌رته‌سك و حیزب گه‌رایی كوێرانه‌ی هه‌بووه بۆ ئه‌ندامانی مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆی ئه‌و پاڵپشتی رافیزه‌كان و ده‌مارگیری و هه‌ڵوێستی دژ به بیروباوه‌ڕی ئیسلامی كرد، ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ئیسلام كه دابه‌زی بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه و پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ڕوونی
كرده‌وه بۆ موسوڵمانان، چوارچێوه‌ی ململانێ تائیفیه‌كان به‌ر فراوان بوو و ته‌نها به‌غدادی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكوو و به‌سره و هه‌مه‌دانیشی گرته خۆ و خه‌ڵكێكی زۆر له‌و ململانێیه‌دا كوژران.٣ ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌نی بوهیه و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه موعیزوددهوله پاڵپشتی ئه‌و شیعه توندڕه‌و و لادهرانهیان كردووه كه ویستویانه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بوهیهیهكان به سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتدارییان به سه‌ر خیلافه‌تدا كۆمه‌ڵگه بكه‌ن به شیعه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ نرخ و پێناسێ بۆ ئه‌و خه‌لیفه عه‌باسیه سوننه‌یه دابنێن كه به ناوی ئه‌وه‌وه فه‌رمانڕه‌وایان دهكرد٤
دكتۆر ڕه‌شاد عه‌بباس به به‌رفراوانی باسی هاندانی ئه‌میره بوهیهیهكانی بۆ بزوتنه‌وه‌ی شیعه‌گه‌رایی و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و ده‌مارگیری به‌ر ته‌سك كردووه ، جا هه‌ر كه‌س ویستی زیاتری له سه‌ر بزانێ، باس بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبه به نرخه‌كه‌ی (الحیاه العلمیه فی العراق خلال العصر البویهی). سه‌رده‌می بوه‌یهی به ناشیرین‌ترین سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی ئیسلامی داده‌نرێت. چونكه بوهیهیهكان به‌شێكی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵات وڵاتی خیلافه‌تی عه‌باسیان داگیر كرد كه له‌و به‌شه‌دا عێراق و به‌غدادی تێدا بوو، ئه‌وان شیعه‌ی توندڕه‌و بوون، له به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سیاسی خیلافه‌تی عه‌باسیان لانه‌برد ، باره‌كه بوویه هۆی ململانێیه‌كی ته‌واو تاڵ و سه‌ختی نێوان شیعه‌و سوننه و به تایبه‌ت به‌غداد بوو به سه‌كۆی شانۆی ئه‌و ململانێیه.٥
ط: دامه‌زراندنی چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی شیعی تایبه‌ت به نووسین و فێركردن له به‌غداد و نه‌جه‌ف و كازمیه:
شیعه‌گه‌ری بوهیهیهكان ڕۆڵی ترسناكی خۆی هه‌بوو له هاندانی زانایاندا تا تێڕوانینی خۆیان بڵێن، ئه‌وان كه‌وتنه گرنگیدان به زانسته مه‌زهه‌بیه‌كان و پێشكه‌شكاری چاودێری كردنی زانایان و شیعه‌كانیش بۆ عه‌له‌ویه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی تا له به‌رده‌م شوێنكهوتوانیاندا وا نیشان بده‌ن كه سوور بن له سه‌ر ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی كه به‌رگری لێده‌كه‌ن. ئه‌وان به‌و كاره چه‌ند خواستێكی شیعه‌ی دهمارگیرانهیان ده‌رده‌بڕی و پاڵی پێوه ده‌نان بۆ دامه‌زراندنی چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی شیعی له عێراقدا كه خزمه‌تی مه‌به‌سته ده‌مارگیریه مه‌زهه‌بیه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وان سوور بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی بگۆڕن بۆ باوه‌ڕهێنان به بیروباوه‌ڕیان. به‌و جۆره ده‌بینیت زانایانی شیعه‌یان نزیك ده‌خسته‌وه و چاودێریان ده‌كردن و هانیان ده‌دان بۆ نووسین له زۆر بواری تایبه‌تمه‌ندی فه‌لسه‌فی و مه‌نتیقیدا. به زیاد له بیركاری و زانستی (هه‌یئه‌ت) به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش هانیان دهان بۆ نووسین له‌و زانستانه‌دا كه خزمه‌تیان به مه‌زهه‌بی شیعی ده‌كرد. به‌و جۆره چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌وان ده‌ركه‌وتن و تایبه‌تمه‌ند بوون بۆ دانانی فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو و درۆ به ده‌م پێغه‌مبه‌ری خوا (ص)، له نموونه‌ی ئه‌وانیش فه‌رمووده‌ناسی ڕافیزی ئه‌بولفه‌زلی شه‌یبانی (كۆچكردووی٣٨٧ك / ٩٩٧ز) كه فه‌رمووده‌ی نامۆی ده‌گێڕایه‌وه، ئه‌و یه‌كێ بوو له‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی بۆ ڕافیزه‌كان داده‌نا.١ خه‌ڵكی بڕوایان پێكرد و زۆرێك له گێڕانه‌وه‌كانیان نووسی، كاتێ درۆی ئه‌و كه‌سه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت فه‌رمووده‌كانیان له‌ت و په‌ت كرد.٢ سه‌رده‌می بوه‌یهی ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمووده ناسانی شیعی به خۆوه دیت وه‌ك: ئیبن جهعابی و ئه‌بو ته‌یبی دوری و مه‌عبه‌دی و ئیبن به‌قال و نه‌وبه‌ختی و كلوجانی و چه‌ندینی تر كه كاریان له سه‌ر ڕٍهنگڕێژكردنی موعته‌زیلی و شیعی له گێڕانه‌وه‌كانیاندا ده‌كرد. ئه‌مه‌یش به سه‌رخستن و پاڵپشتی سه‌ركرده‌كانی به‌نی بوهیه بوو بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانیان له به شیعه كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا.٣. سه‌ركرده‌كانی به‌نی بوهیه له هاندانی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی زانایانی شیعه‌گه‌رایی و ڕهفزدا كه‌مته‌رخه‌میان نه‌نواند تا به‌شداری خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعه له ناو خه‌ڵكی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا نیشان بده‌ن. مه‌ترسی ئه‌و داهێنه‌ر و بیدعه چیانه له سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلامی زۆر گه‌وره بوو چونكه خاوه‌نی لاڕێ‌بوونی بیرووباوه‌ڕ و ساخته‌كاری راستیه‌كان و هه‌ڵبه‌سته و درۆكاری و ناو شه‌رع بوون، له نموونه‌ی ئه‌وانیش: ئه‌بوالقاسم عه‌لی ئه‌حمه‌د عه‌له‌وی كوفی (كۆچكردووی ٣٥٢ك / ٩٦٣ز ) كه یه‌كێ بوو له شیعه توندڕه‌وه‌كان و له كتێبه‌كانی بریتین له (الاستغاپه فی بدع الپلاپه ) مه‌به‌ستی سێ خه‌لیفه ڕاشیدین ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر و عوسمان بوو (ڕه‌زای خوا له هه‌ر سێكیان بێت)، له ناو ئه‌و كتێبه‌یدا د‌ڵێت ئه‌و قورئانه‌ی له به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكدایه قورئانێكی كهموكورت و ناته‌واوه. ٤
هه‌روه‌ها ئه‌بوو عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌دی كوڕی موححهمهدی نوعمانی ناسراو به: الشیخ المفید (كۆچكردووی ٤١٣ك/١٠٢٢ز) لای سه‌ركرده‌كانی به‌نی بوهیه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره بوو ١ و چه‌ندین نووسینی هه‌بوو. ٢
هێنده به‌سته ئاماژه به‌و نوسینه‌ی خه‌تیبی به‌غدادی له باره‌ی ( شێخی موفیدی كوڕِی معلم ) ه‌وه بده‌ین كه نووسیویه‌تی تا به تایبه‌ت ئاستی مه‌ترسیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵك نیشان بدات، خه‌تیب باسی ژیانی ده‌كات و ده‌ڵێت: شێخی ڕافیزه و فێركاری مه‌زهه‌به‌كه‌یان چه‌ندین كتێبی له باره‌ی گومڕایی و بر و باس و خواسهكانیان و قسه وتن به پێشینانی سه‌له‌فی هاوه‌ڵان و تابعین و هه‌مووه‌كی زانا موجته‌هیده‌كان نووسیوه، ئه‌و یه‌كێكه له زانا گومڕاكان و خه‌ڵكێكی زۆر پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تان تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌ستی ڕزگاریان بوو ٣ گرنگیدانی بوهیهیهكان به زانست و زانایان بوو به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌زێنه‌كانی كتێب و له پاڵیشیدا چه‌ند یانه‌یه‌كی زانست هه‌بوو كه ده‌توانین به دامه‌زراوه یاریده‌ده‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی شیعه‌گه‌رایی ناوزه‌دی بكه‌ین كاتێ مه‌به‌ستی ئه‌و كاره هاندانی زانایانی شیعه بوو بۆ شاره‌زایی و نووسین، له ناو ئه‌وانه‌شدا داروالعیلمی به‌غداد كه شوێنێ بوو وه‌زیر ئه‌بوو نه‌سر ساپووری كوڕِی ئه‌رده‌شیر ٣٨٣ ك/ ٩٩٣ز. له ناوچه‌ی كه‌رخی نوێ بیناكه‌ی كڕی و چه‌ندین كتێبی بۆ برد و وه‌قفێكی زۆری بۆ دانا و ناوی نا دارولعیلم.٤ له ناو ئه‌وانه‌یشدا ئه‌و یانه‌یه‌ی كه نه‌قیبی عه‌له‌ویه‌كان شه‌ریف ڕه‌زی (كۆچكردووی ساڵی ٤٠٦ك /١٠١٥ز ) له كازمیه و له به‌ره‌ی رۆژئاوای دیجله و به‌رامبه‌ر به گۆڕستانه‌كانی قوڕه‌یش دایمه‌زراند و ناوی نا ( دارولعیلم) و كردیه‌وه بۆ زانستخوازان و هه‌ر چیهكیان بویستایه بۆی دابین ده‌كردن.٥ ئه‌بوو عه‌بدوڵای مه‌رزه‌بانی به یه‌كێ له‌و ئه‌دیب و نووسه‌رانه داده‌نرێت كه یانه‌كانیان كرد به مه‌ڵبه‌ندی شیعه‌گه‌رایی و موعته‌زیلی، مه‌رزه‌بان موعتهزیلێكی شیعه ئاكار بوو.٦ بوهیهیهكان له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییاندا چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی شیعهگهراییان دامه‌زراند و گرنگیه‌كی زۆریان به‌وه‌دا كه له پێش هاتنی خۆیان هه‌بوو. ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه له هه‌ر یه‌ك له كه‌رخی به‌غداد و كوفه و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و كازمیه و به‌سره و حللهدا هه‌بوون.٧ ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه چه‌ندین ڕۆڵی گرنگیان له كۆكردنه‌وه‌ی شیعه و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانیان و پاڵپێوه‌نانیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیڕوباوه‌ڕ و بیر و ڕاكانیان بینی به تایبه‌ت كه ئه‌وان ده‌یاندی به‌نی بوهیه كه ده‌ستیان به سه‌ر خیلافه‌تی عه‌باسیدا گرتبوو سه‌ریان ده‌خه‌ن و پاڵپشتیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و وهزیرانهیان كه مه‌نهه‌جی زۆربه‌یان هه‌مان مه‌نهه‌ج بوو. ٨
ی:بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاو بۆچوونه لارێبوهكانی فه‌یله‌سوفه‌كان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان و سه‌فا:
له ترسناكترین ئه‌و بزوتنه‌وه فه‌لسه‌فیانه‌ی كه له ماوه‌ی سه‌رده‌می بوهیهیدا ده‌ركه‌وت بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان و سه‌فا بوو كه له بیڕو ڕاكانیدا لارێبوونه باتینی یه‌كانی نیشان ده‌دات و له ڕووی شێوه‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه ده‌ری ده‌بڕین. مێژوو نووسان له باره‌ی ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان و سه‌فاوه ڕایان جیاوازه. یه‌كه‌م كه‌س كه باسی ئیخوان و سه‌فای كردووه ئه‌بوو حه‌یانی ته‌وحیدیه. له ڕوانگه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له باره‌یانه‌وه هێناویه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت كه نیشتمانی سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنیان شاری به‌سره‌ی بنكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی موعته‌زیلی و شیعهگهراكان بووه. هاوكات باره‌گای مێژووی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی زه‌نج بووه. كۆمه‌ڵی ئیخوان و سه‌فا له نیوه‌ی سه‌ده‌ی چواری كۆچی‌دا ده‌ركه‌وت، ئه‌و ماوه‌یش لاوازی و ناههمواریهكی گه‌وره‌ی له هێزو پایه‌ی خیلافه‌تی عه‌باسی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی بیانی پیس و لاڕێبوودا به خۆوه بینی، له‌و قۆناغه‌دا هه‌ل ڕه‌خسا تا چه‌ندین بیڕوڕاو بزوتنه‌وه سه‌رهه‌ڵبده‌ن. له نێو ئه‌وانه‌یشدا بیروڕاكانی ئیخوان و سه‌فا بوو. سه‌رچاوه‌كان خه‌ریكه یه‌كده‌نگبن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیخوان و سه‌فا كۆمه‌ڵێكی نهێنین كه به پێی چه‌ند بنه‌ڕه‌تێك كه له په‌یامه‌كانیاندا باسیان كردوون له چه‌ند چینێكی جیا پێكهاتوون. هه‌روه‌ك یه‌كده‌نگن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له شیعه‌ی ئیسماعیلین و ڕاو بۆچوون و هزره فه‌لسه‌فیه‌كانی ڕێبازی بنه‌ڕه‌تی ده‌سته‌ی ئیسماعیلی نیشان ده‌ده‌ن كه له سه‌ر بنه‌مای ته‌ئویلی باتینی به‌رپا بوون، بۆ نموونه ئیخوان و سه‌فا نوێژ١ وا وه‌سف ده‌كه‌ن كه ئامانجی كۆت و به‌نده، به‌ڵكوو دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ئایین ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه. به‌ختی ڕاو بۆچوون و هزری فه‌یله‌سوفه‌كان له ماوه‌ی سه‌رده‌می بوهیهیدا ئه‌وه بوو كه هاندان و پاڵپشتیه‌كی زۆریان ده‌كرا. چونكه به ڕاستی سه‌ركرده‌كانی به‌نی بوه‌یهی گرنگیه‌كی زۆریان به هه‌رچیه‌ك ده‌دا كه په‌یوه‌ندی به فه‌لسه‌فه و مه‌نتیق و كه‌لام و ئهستێرهگهراییهوه هه‌بێت و تایبه‌تمه‌ندانی ئه‌و بوارانه گرنگیه‌كی بێوێنه‌یان پێده‌درا.٢ كۆڕی بوهیهیهكان به‌رده‌وام پڕ بوو له ئاماده‌بوونی چه‌ندین موعته‌زیلی و فه‌یله‌سوف و مه‌نتیقی و زانایانی تری شیعه‌گه‌را كه بۆ خزمه‌تی سه‌ركرده‌كانی به‌نی بوهیهو شیعه‌ی ڕافیزی زانستی خۆیان خستبووه كار. ٣
ك: كۆتایی ده‌وڵه‌تی بوه‌یهی:
له دوای ئه‌وه‌ی دابه‌شبوون و ناكۆكی له نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بوهیهیدا ده‌ستی پێكرد، له سه‌ر ده‌ستی سه‌لجووقیه‌كان ده‌وڵه‌تی بوه‌یهی كۆتایی پێهات، كاتێ كوڕِهكانی عه‌زدوده‌وله له سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خۆیاندا ناكۆكیان تێكه‌وت و كاروبار كه‌وته ده‌ست بههائودهوله تا ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م ململانێ له نێوانیاندا هه‌ڵگیرسا له نێوان كوڕِهكانی سولتان و ده‌وله‌و شهرهفهدهولهو جهلالودهولهدا جه‌نگ له نێوانیاندا ڕوویدا. ٤
ئه‌مه وای كرد به‌ره‌و ڕووی نه‌یاره‌كانی ده‌ره‌وه‌یان نه‌بنه‌وه، كۆتایی فه‌رمانره‌واییان له سه‌ر ده‌ستی سوڵتانی سه‌لجووقی توغرول به‌گ بوو كه خوای گه‌وره به ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌هێشتن و موسوڵمانان له شه‌ڕ و خراپه‌یان ڕزگاریان بوو. كاتێ توغرول به‌گ چوویه ناو به‌غداد و كۆتا فه‌رمانڕه‌وایانی گرت كه ئه‌ویش (الملك الرحیم ابو نصر خسره‌و) بوو. ئه‌میش له ساڵی ٤٤٧ك. دا بوو. به ده‌ستبه‌ستراوی ناردی بۆ ڕه‌ی و له مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌و ساڵه‌دا ناوی له وتاردا لابرا، به‌مه‌یش ده‌وڵه‌تی بوه‌یهی بوونی نه‌ما تا ده‌وڵه‌تی سه‌لجووقی شوێنی گرته‌وه. ١