نهێنـی سڵاوە سه‌ربازییه‌كه‌ی هیتله‌ر
و : ئامانج نیعمه‌ت
هیتله‌ر سڵاوێكی تایبه‌تی هه‌بوو کە كاریگه‌ری له‌سه‌ر جەماوەر دروست ده‌كرد و توندی ده‌كردنه‌وه، ترسی له دڵیان دروست ده‌كرد، هه‌موو كه‌سێك له ئێمه تێبینی سڵاوه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیاى سه‌رده‌می نازی كردووه، نهێنی ئه‌م سڵاوه چییه ؟ بۆچی ده‌كرێت؟ “nazi salute “ یان ” Hitler salute” دوو چه‌مكی جیاواز و یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو ” بریتى بوو له سڵاوی هیتله‌ری سه‌ركرده‌ی ئه‌ڵمانیاى نازی و گه‌وره پیشاندانى ” .سڵاوه‌كه‌ی هیتله‌ر یان سڵاوی نازی له هه‌ركوێیه‌ك بێت وه‌ك سڵاوی فه‌رمی ئه‌ڵمانیاى سه‌رده‌می نازی به‌كارده‌هێنرا.
ئه‌و كه‌سه‌ی سڵاوی هیتله‌ریی ده‌كرد ده‌بوو ده‌ستى راستى به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ریب به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌رز بكردایه‌ته‌وه دواتر سڵاوه‌كه‌ی بوتایتهوه “بژی هیتله‌ر” یان بیوتایه “بژی سه‌ركرده‌م”.
ئه‌م جۆره سڵاوكردنهش وه‌ك” ملكه‌چی و لایه‌نگریی بۆ هیتله‌ر و به گه‌وره زانینى گه‌لى ئه‌ڵمانیا و هه‌وڵه‌كانى ئه‌و وڵاته له جه‌نگی جیهانیدا” له‌لایه‌ن پارتى نازییه‌وه به‌رده‌وام ده‌وترایه‌وه.
ئه‌م جۆره سڵاو كردنه بۆ خه‌ڵكانى مه‌ده‌نی ناچاری بوو به‌ڵام بۆ سه‌ربازه‌كان ملكه‌چی بووه و هه‌تاوه‌كو هه‌وڵى تیرۆر كردنی هیتله‌ر له ساڵى 1944 ئه‌م جۆره سڵاو كردنه له‌و وڵاته ماوه‌ته‌وه.
بنه‌ڕه‌تى سڵاوه‌كه‌ی هیتله‌ر
سڵاوی زاره‌كی له‌ناو جوڵانه‌وی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵمانیا ساڵى 1900 ناوبانگى وه‌رگرتووه، هه‌ندێك بروایان وایه ئه‌م جۆره سڵاوكردنه په‌یوه‌ندی هه‌یه به دابونه‌ریته كۆنه‌كانى ڕۆمانهكانهوه.
له پایزی ساڵی 1923 ئه‌ندامانى پارتى نازی ئه‌م جۆره ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ نیشاندانى سڵاوكردنی گه‌رم بووه بۆ هیتله‌ر، ناوبراویش وه‌ك نیشانەیهك بۆ قبوڵ كردنى سڵاوه‌كه به‌هه‌مان شێوه به ته‌ریبی ده‌ستى راستى به‌رز ده‌كرده‌وه و په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌نوشتانه‌وه.
له پایزی ساڵی 1923 ئه‌ندامانى پارتى نازی ئه‌م جۆره ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ نیشاندانى سڵاوكردنی گه‌رم بووه بۆ هیتله‌ر، ناوبراویش وه‌ك نیشانەیهك بۆ قبوڵ كردنى سڵاوه‌كه به‌هه‌مان شێوه به ته‌ریبی ده‌ستى راستى به‌رز ده‌كرده‌وه و په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌نوشتانه‌وه.
له ساڵى 1926 وه شێوازی سڵاوی هیتله‌ر بووه ناچاری و وه‌ك پابه‌ند بوون به بنه‌ماكانى پارتى نازی به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره سڵاوه ڕوبه‌روی هه‌ندێك تەحەدی بوەوە به‌تایبه‌ت كه بنه‌چه‌ی ئه‌م سڵاوه رۆمانییه و له‌ل ایه‌ن ئه‌ندامانى پارتى نازییه‌وه په‌سه‌ند كرا‌و ته‌نانه‌ت ئیتاڵیای سه‌رده‌می فاشیش ئه‌م شێوازه‌ی سڵاوكردنیان به‌كار هێناوه، بۆیه ئه‌م پارته كه‌وته هه‌وڵدان بۆ داهێنانى جوڵه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نتر.
هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی كه‌م ئه‌ندامی و نەبوونی ده‌ستى راستی، له‌بری ده‌ستى ڕاست، ده‌ستى چه‌پی به‌ته‌ریبی به‌رز ده‌كرده‌وه و زۆرجار له بۆنه جه‌ماوه‌ریه گشتیه‌كاندا له دوای سڵاوكردنهكه دروشمی”بژی سه‌ركرده‌م” و سڵاوی راسته‌وخۆ بۆ هیتله‌ر” و “بژی سه‌ركه‌وتن” ده‌وترایه‌وه.
ئەدۆلف هیتلەر ـ ١٨٨٩ ـ ١٩٤٥
هه‌رچی نامه‌ی تۆره‌كانى په‌یوه‌ندی بوو ده‌بوو له‌گه‌ڵیدا “سڵاوكردنی ئه‌ڵمانیا”ی تیابووایه یان بنوسرایه “بژی سه‌ركرده‌م”.
هەروەها پێویست بوو نامه فه‌رمییه‌كانى سه‌رده‌می نازیه‌ت به “بژی سه‌ركرده‌م” ئیمزا بكرایه.
هه‌رچی نامه‌ی تۆره‌كانى په‌یوه‌ندی بوو ده‌بوو له‌گه‌ڵیدا “سڵاوكردنی ئه‌ڵمانیا”ی تیابووایه یان بنوسرایه “بژی سه‌ركرده‌م”، هەروەها پێویست بوو نامه فه‌رمییه‌كانى سه‌رده‌می نازیه‌ت به “بژی سه‌ركرده‌م” ئیمزا بكرایه.
شێوازەکانی سڵاوکردنی هیتلەر
هیتله‌ر به دوو شێواز سڵاو ئه‌ڵمانی ئه‌نجام ده‌دا:
یه‌كه‌م: كاتێك چاوی به هێزه سه‌ربازییه‌كان یان جهماوەری زۆر بكه‌وتایه ئه‌وا سڵاوی سه‌ربازیی توندی ئه‌نجام ده‌دا.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكی ببینیایه ئه‌وا تۆزیك ده‌ستی ڕاستی نزم ده‌كرده‌وه و ده‌ستى به‌ڕووی خه‌ڵكدا ده‌كرده‌وه شانى به‌رز ده‌كرده‌وه.
نازیه تازه‌كانى ئه‌مڕۆش هه‌مان ئه‌و سڵاو كردنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه جوڵانه‌وه‌یه‌كی توندوتیژی ڕه‌گه‌ز په‌رستى سیاسی و ئایدۆلۆژین و به نازی ناسراون ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار به” فاشیه‌تى نوێ” ناوده‌برێن.
ئامانجی ئه‌م جوڵه‌یه‌ی نازی له ڕۆشنایی بنه‌ماكانى هیتله‌ر وه‌رگیراوه و بریتییه له” به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سپی پێست نیین “و له ئه‌وروپاش زۆر چالاكن.