ئه‌دۆلف هیتله‌ری سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان و به‌رپرسیار له جه‌نگی دووەمی جیهانیی، هه‌رگیز سێكسی نه‌كردبوو، گرێیه‌كی ده‌روونی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو سه‌باره‌ت به خۆ به‌كه‌مزانین له‌ڕووی سێكسییه‌وه.
له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وە به‌رده‌وام باس له‌ڕه‌وشی سێكسیی هیتله‌ر كراوه.
یه‌كێك له‌و راپۆرتانه‌ی له‌ساڵی 1942 له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكاوه ئاماده كراوه، له هه‌شت په‌ڕه‌ی A4 پێكهاتووه و له‌ژێر ناونیشانی (زۆر نهێنی)دا باس له ژیانی سێكسیی هیتله‌ر ده‌كات.
راپۆرته‌كه هیتله‌ری به كه‌سێك داناوه كه له‌ڕووی سێكسییه‌وه چێژ له ئازاردان وه‌رده‌گرێت و هێشتا به‌ته‌واوه‌تی باڵغ نه‌بووه و هه‌رگیز سێكسی نه‌كردووه.
ئه‌و قامچییهش كه به‌رده‌وام له ساڵانی 1930یه‌كاندا به‌كاری هێناوه نیشانه‌یه‌ك بووه بۆ نه‌بوونی توانا سێكسییه‌كه‌ی.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه كراوه: كه هیتله‌ر په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژناندا هه‌بووه و ته‌نانه‌ت ده‌شوترێت كه له‌گه‌ڵ گێلی روبالی خوشكه‌زایدا سێكسی كردبێت.
ئێڤا براون كه خۆشه‌ویستێكی درێژخایه‌نی هیتله‌ریش بوو په‌یوه‌ندییه‌كی نائاسایی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه و دوو جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، هیتله‌ر نه‌ك ته‌نیا له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵكو له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه توانای سێكس و چێژی سێكسی نه‌بووه