Home / بەشی مێژووی كورد / بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی لە سەردەمی چاخەکانی پێش مێژوو وپەیوەندیی بە ھونەری سۆمەرییەوە

بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی لە سەردەمی چاخەکانی پێش مێژوو وپەیوەندیی بە ھونەری سۆمەرییەوە

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١)

وه‌رگێرانی موحمه‌د وه‌سمان

بەشی دووەم

مرۆڤ و سروشت بە یاساگەلێک بەڕێوە دەچن، کە ناتوانرێت وازیان لێ بھێنرێت. وەک نموونەیەکی سادە لە یاسا سروشتییەکان کە ناتوانرێت وازی لێبھێنرێت، ئەو پرۆسەی گەشەکردنە دەبینین کە ئامرازەکانی گواستنەوەی ئاوی بینیویە بە درێژایی سەدەکان و ئەو قۆناغەی کە لە ئێستادا پێی گەیشتوون، کە بەراورد ناکرێ لەگەڵ ئامرازە بەراییەکان، بەڵام وەک ئەم ئامرازانە گەیشتوونەتە قۆناغی پێشکەوتووی گەشەسەندن، نەیانتوانی وازلە جەوھەری شتە سەراوبووەکان بێنن وەک لە یاسای ئارخیمیدس هاتووە ، ئەمەش لە مرۆڤیشدا وایە، ھەرچەندە گەشە بکات، لە پێشوودا وئێستاش ئەو ھێزە دەپەرستێت کەیارمەتیدەرە بۆ مانەوە و لەناوچوونی لە ھەمان کاتدا.

چونکە بزوێنەری سەرەکی لە مرۆڤدا ترسی یەتی لە لەناوچوون، و ئارەزووی بەپەلەوجێی پێداگرییەتی بۆ نەمربوون، تا ئەو کاتەی شارستانییەتە کشتوکاڵییەکان کە پشت بە باران دەبەستن، بەردەوامیی و مانەوەیان لە ڕێگەی بەردەستبوونی توانای پیتوفەڕ و نانەوەی ژیانی نوێ و زاوزێی ئاژەڵەکانەوە مسۆگەر بکەن، بە دڵنیاییەوە دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە ئەمانە ئەو دوو ھۆکارەبوون تەوەرەوجێگەی سەرنجی ئایینیی ئەم شارستانییەتانە بوون ، ئەوەی زیاتر و زیاتر پشتگیری لەم بابەتە دەکات، ئەو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازەیەی کە ئەم بابەتە بەنیازە بیسەلمێنێت، لە ڕاستیدا ڕووی نەداوە تەنھا وەک دەرئەنجامێکی ناچارەکی-حەتمی ئەو ئایینەی کە باسی لێوە دەکەین:

لە سەردەمی شارستانیەتی سامەرادا 5500-4500 پێش زایین، کە یەکێک بوو لە دوا شارستانیەتەکانى کشتوکاڵی دێمی لە ناوچەکانی باکوری عێراق باو بوو و بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لەو ناوچانەی کە بارانبارینی ساڵانەیان جارتاجارێک دەگۆڕێت و ناجێگیر بوو، بڵاوبووەوە، ئەوەی مەبەستم لە جارتاجارێک دەگۆڕێت ئەوەیە کە باران لەم ناوچانەدا دەبارێت ساڵێک بەسە بۆ گەشەکردنی بەروبووم و ساڵێکی تر بەس نییە، وەک ئەوەی لە ئێستادا لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکووردا بە تایبەت لە ناوچەی جزیرە وایە.

ئەم ناجێگیرییە لە ڕووی بارانەوە وایکرد مرۆڤی ئەم قۆناغە زیاتر خەمی ئەو ھۆکارانەی کەشوھەوا بێت کە کاریگەرییان لەسەر باران و چاندن و دروێنە ھەیە نەک بە توانای پیتوفەڕ و نانەوەی ژیانی نوێ و زاوزێ، چونکە پیتوفەڕ بەبێ باران ھیچ بەھایەکی نییە، ھەروەھا ئەو ئاژەڵانەی ژیانی نوێ بەرھەمدەھێنن ژیانیان بەبێ چاندن دەکەوێتە بەر ھەڕەشە ، ئەم لایەنە، وەک پێم وایە، بووە ھۆی سەرھەڵدانی بزووتنەوەیەکی ئایینی نوێ کە لە ڕێوڕەسمەکانیدا پشت دەبەستێت بە پیرۆزکردنی ھۆکارە سروشتییەکان.

ئەم تێگەیشتن بیرو بۆچوونە بێ گومان پەیوەستە بەوەی کە پێشتر باسمان کرد، کە مرۆڤ ھەمیشە و بۆ ھەمیشە ئەو ھێزە دەپەرستێت و گرنگی بەو ھێزە دەدات کە یارمەتی مانەوەی دەدات و لە لەناوچوون دەیپارێزێت و تا ئەو لایەنە بە بەردەستبوونی باران لە سەردەمی شارستانیەتی سامەرادا بێتەدی، بێ گومان تێڕوانینەکەمان ڕاست دەبێت کاتێک وا گریمانە دەکەین کە مرۆڤ لەم قۆناغەدا دەستی کردووە بە گرنگیدان بە ھۆکارەکانی کەشوھەوای کاریگەر لەسەر باران و چاندن و دروێنەکردن زیاتر لە بایەخدانی بە توانای پیت وفەڕی زەوی و زاوزێی ئاژەڵەکانەوە.

بەڵام تا ئەو کاتەی کۆمەڵگای شارستانیەتی سامەڕا بە پێی ئایینی یەکەم ئاشتەوایی و قازانج و خۆی یەکخستبوو، بە دڵنیاییەوە بە ھەموو ھێزێکەوە شەڕی بیرۆکە نوێیەکانی دەکرد و گومانی تێدا نییە کە ئەوانەی بەرژەوەندیان زیانی پێگەیشتبوو ، ئایینی نوێیان لە باوەش دەگرت، تێکۆشەر و بیرمەندی بەھێز لە نێویاندا سەریان ھەڵدا وبیرمەندەکانیان ئەو بیرۆکانەیان فەلسەفاند و پرۆگراميان بۆ داڕشت، ئەوەش بوو بە بانگەوازبۆ ئەو کەسانەی کە ھیچ بەرژەوەندییەکیان نەبوو، باوەڕیان پێبێنن بەو ھیوایەی کە ڕەنگە بیرۆکە نوێیەکان بارودۆخیان باشتر بکات، بەڵام لە ھەموو حاڵەتێکدا کاریگەری لەسەریان نابێت بە ھەر شێوەیەک بێت چونکە موڵک وبەرژەوەندییان نییە کە بەھۆی وەرگرتنی بیرۆکەی نوێوە زیانیان پێ بگات.

دەبێ ئەمەش بووبێتە ھۆی سەرھەڵدانی بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی لەم قۆناغە ھەرە دێرینەدا، کە لایەنگرانی ئەو کەسانە بوون کە ھیچ بەرژەوەندییەکیان نەبوو و چینی ھۆشیار بوون و نەیارەکانیان ئەو چینە بوون کە سوودیان لە پەرستنی پێشوو- پیتوفەڕ و نانەوەی ژیانی نوێ و زاوزێ -ھەبوو و وەرگرتبوو، بە لەبەرچاو گرتنی لێکچوون لەگەڵ بزووتنەوە ڕزگاریخوازە زۆرەکانی کەلە سەردەمە مێژووییەکان روویان داوە وشایەتحاڵی بوون و تا سەردەمی ئێستامان، دەتوانین پێشبینی بکەین کە لایەنگرانی بیرۆکەی نوێ ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و ئاوارەبوون و دژایەتی بوونەتەوە، نەیارەکانیان ھەوڵی چاکسازییان داوە کە ھەوڵدەدەن خەڵک بگەڕێننەوە بۆ بیرۆکە کۆنەکانی لەسەر بنەمای پەرستنی پیتوفەڕ و نانەوەی ژیانی نوێ ، لە نێو ئەم چاکسازیانەدا کە پێشبینی دەکەین لەم قۆناغەدا ئەنجام درابن، ناساندنی توخمی نێرە، کە پیاوە وەک ھێمای پیتوفەڕ و نانەوەی ژیانی نوێ و ھێمای ئەمەش ئەندامی نێرینەی پیاوانە کە لە شوێنەواری تەل ئەلسەوان لە نزیک شاری ئێستای سامەرا زۆری لێ دۆزراونەتەوە.

من ئەم ھەوڵە چاکسازییە بە ھەوڵێکی زیرەک دەزانم چونکە لە ڕوانگەی کردارییەوە دوو ئاڕاستە یە ، یەکەمیان ئەوەیە کە ناساندنی توخمی نێرینەیە شانبەشانی ژن وەک ھێمای پیتوفەڕ و نانەوەی ژیانی نوێ، پەرستنی کۆن ناخاتە دەرەوە، دووەمیان ئەوەیە کە لە ڕوانگەی سۆزدارییەوە پیاوان بەدەستبھێنێت و ڕایانبکێشێت بۆ ئایینی کۆن، لەبەر ئەوەی لەم حاڵەتەدا یاخیبوونی تاک لە بیرۆکەی پیتوفەڕ و نانەوەی ژیانی نوێ، دوای ئەم چاکسازییە ، دەبێتە یاخیبوون لە خۆی.

لایەنێکی تر کە بۆ من ئاماژەن، ئەوەیە کە کۆمەڵگای شارستانیەتی سامەرا لە ڕاستیدا ھەموو ھێزەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکە نوێیەکان کۆکردبووەوە و ھەموو ئامرازێکی دڵکێشی بەکارھێنابوو بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ لای پەرستنی کۆن و ئەم لایەنەش ئەوەیە کە کۆمەڵگای سامەرا ئێمە بووکەڵەی وێناکردنی دایک و ھێماکانی دەربڕینی پیاوی لە مەڕمەڕەوە بە ژمارەیەکی زۆر دروستکرد ، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە گردی سەوان بینیمان ، لە کاتێکدا بووکەڵەی شوێنەکانی دیکە لە گڵ دروستکراون و ژمارەیان ئەوەندە کەم بووکە ناتوانین بەراوردیان بکەین لەگەڵ ژمارەی ئەو بووکەڵە بەردینانەی کە لە تەل سەووان دۆزراونەتەوە

About دیدار عثمان

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …