Home / بەشی مێژووی كورد / بازرگانیکردن لەباشوری کوردستان لەسەدەی بیستەم

بازرگانیکردن لەباشوری کوردستان لەسەدەی بیستەم

حمد تاریخ

 بازرگانی یەکێکە لە چالاکییە ئابوورییەکان مروڤ دەتوانێت پێداویستییەکانی خۆى لە كەلوپەل و خزمەتگوزاری دەستەبەر بکات، خالی بەیەکگەیشتنی بەرهەمهێن و بەکاربەرە تا بازرگانی گەشە بکات کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان بەئاسانی و تێچووی کەمتر دەکەویتە دەستی بەکاربەر، بازرگانی دابەش دەبێت بۆ دوو بەش ناوەخۆ و دەرەکی ئەرکی بازرگانی ناوەخۆ گەیاندن و دابینکردنی کالا و خزمەتگوزارییە بۆ بەكاربەر لەسنووری جوگرافیای دەوڵەت، هەرچی بازگانی دەرەکیە ئالوگۆڕی کەل و پەلی ئابووری نیشتیمانیە لە دەرەوەی سنوری جوگرافیای دەوڵەت و پرۆسەی گواستنەوەی خاوەنداریەتى كالایە لە لايەنێكەوە بۆ لایەنێکی تر کە هاوردە و هەناردەیە، چالاکی بازرگانی بە یەکێک لە سێکتەرە دواکەوتوەکانی باشوری کوردستان دادەنرێت لە سەدەی بیستەم، ڕێژەی ئەو کەسانەی  بە کاری بازرگانی خەریک بوونە لە یەک لە سەدەی دانیشتوان تێپەڕی نەکردوە، کوردستان بەشێک بوە لە عێڕاق، ئابوری عێراقیش تا ساڵی ١٩٥٠ زیاتر پشتی بە کشتوکاڵکردن دەبەست لە ساڵانی دواتر ئابوری نەوت بەدیار کەوت بە تایبەت لە دوای ساڵی ١٩٧٥ بە دواوە بەهۆی خۆماڵی کردنی نەوت و بەرزبونەوەی نرخی نەوت داهاتی بە ڕیژەیەکی زۆر بەرز بوەوە بەڵام ئەمە نەبوە هۆی گەشەکردنی بازرگانی لە باشوری کوردستان بەشێکی زۆری پەیوەندی بە خراپی دۆخی سیاسی کوردستان هەبوو کە بەهۆی ململانێی نەتەوەی و خاک لەگەڵ حوکمەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و ناکۆکی حزبە سیاسیەکانی کوردستان لەلایەک و سیاسەتی ئابوری عێڕاق کە نەیدەویست ئابوری کوردستان گەشەبکات لەلایەکی تر، ئەمە وایکردبوو بازرگانی لە کوردستان گەشە نەکات. ئەو بازرگانییەی کە هەبووە بۆ نمونە بازرگانی دەرەوە بەهۆی نەبوونی سەربەخۆی سیاسی کوردستان تاکو نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، دەبوایە لە ڕێگەی ئێران و تورکیا و سوریا و عێراق ئەنجام بدرێت بەبێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی کوردستان.

سەڕاری دواکەتوی بازرگانی لە باشوری کوردستان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەلێک هۆکار یارمەتی دەربون بۆ گەشەکردنی بازرگانی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری، پردی پەیوەندی لە نێوان بەرهەمهێنەر و بەکاربەران لە ناوەخۆ و دەرەوە بەتایبەت لە دوای ساڵی ١٩٩١، لەوانە هەڵکەوتەی شوێنی جوگرافیای کوردستان کە هاوسنورە لەگەڵ چەند وڵاتێک ئەمە یارمەتی دەرە بووە  بۆ دروست بونی پەیوەندی بازرگانی، وە گەشەی دانیشتوان هۆکارێکی دیکەیە کاردەکاتە سەر گەشەکردنی کەرتی ئابوری بە گشتی و کەرتی بازرگانی بە تایبەتی چونکە دانیشتوان بەشدارە لە بەرهەمهێنان و بەکاربردنی بەرهەمەکان، هەروەها رێگاکانی گواستنەوە و گەیاندن ڕۆلێکی گرینگیان هەیە لە بەهێزکردنی پەیکەر بەندی ئابوری نیشتیمان لە کوردستان بە دیاریکراوی لە پارێزگای هەولێر لە دوای ساڵی ١٩٧٥ تۆڕی بەستنەوەی ڕێگاکانی گواستنەوەی پارێزگای هەولێر بە شارە ناوخۆیەکان و دەرەوە گەشەی زۆری بەخۆوە بینی، وە کەرتی گەشتیاری و دامەزراوە خزمەتگوزاریەکان هۆکارێکی ترن کار دەکاتە سەر گەشەی بازرگانی و بەدەستهێنانی دراوی بیانی و دابینکردنی هەلی کار و سەرچاوەی داهات بۆ دانیشتوان.

ئەو بەرهەمانەی دەچونە قالبی بازرگانیکردن بریتی بوون لە ( توتن و گەنم و بەرهەمە شیریەکان و شوشەوات و ئاژەلی زیندو و هێلکە و پێست و پەتڕۆل…هتد) ئەو بەرهەمانە بەشێکیان لە ناوەخۆ و بەشێکیان لەگەڵ دەرەوە بازرگانیان پیوە دەکرا.

سەرچاوەکان

١: عەبدولا غەفور/ جوگرافیای کوردستان/ هەولێر/ ٢٠١٢/ چاپی٦/ چاپخانەی هاجی هاشم.

٢: نجم الدین عبداللە اسماعیل/ بارودۆخی ئابوری پارێزگای هەولێر لە ساڵانی (١٩٧٥-١٩٩١)/ هەولێر/٢٠٢٣/ تێزی دکتۆرا

٣: هانا حەمە علی/ ڕانیە ١٩٥٨-١٩٩١/ ٢٠١٦/ نامەی ماستەر.

About دیدار عثمان

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …