Home / بەشی مێژووی كورد / ژێرخان وسەرچاوە سەرەکیەکانی ئابووری باشووری کوردستان لەسەدەی بیستەمدا:

ژێرخان وسەرچاوە سەرەکیەکانی ئابووری باشووری کوردستان لەسەدەی بیستەمدا:

دلژین قه‌رەمان کۆدۆ/ قوتابی ماستەر لە زانکۆی سۆران بەشی مێژووی

پێکهاتەو سەرچاوە سەرەکیەکانی ئابووری باشووری کوردستان:

دەتوانین بڵێین کە ئابووری باشووری کوردستان لە سەدەی بیستەمدا ئابووریەك بووە لەسەر لایەنی کشتوکاڵ و بازرگانی و نەوت بەند بووە ، لەرووی کشتوکاڵیەوە خاکی کوردستا بە پیت بووە و دەشتای بووە کە بە کەڵکی کشتوکاڵکردن دێت نموونە ئەم جورە دەشتانەش دەشتی رانیە کە رووباری سیروان بەنایدا تێدەپەرێت و دەشتی و دەشتی سندی لە زاخو رووبەرەکەی ٦کم کە رووباری خابوری بەناودا تێدەپەرێت و دەشتی سلێمانی کە رووبەرەکەی ٦٥کم دەبێت و رووباری تانجەروی پێدا تێدەپەرێت ئەگەر سەرنج لەم دەشتانە بدەین دەبینین کە ئەم دەشتانە هەم خاکەکەیان ڤە کەڵکی کشتوکاڵدێت و لێژای نیە هەم لەرووی ئاودانیشەوە هەریەکێکیان رووبارێکی پێدا دەروات ئەم رووبارانەش دەبن بە سەرچاوەی ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکە، جگە لەمانە دەشتی دێمیش لە باشوور کوردستان هەنە بو نموونە دەشتی هەولێر کە پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، لە رووی ئاو و هەواشەوە باشووری کوردستان یەکێکە لەو ناوچانەی کە هەر چوار وەرزی ساڵی تێدایە بێگومان ئەمەش لەرووی کشتواکاڵی و داچاندنەوە کاریگەری خوی هەیە، هەرچەندە کوردستان لە سەرچاوە ئاوییەکانەوە دوورە ناوچەیەکی قارییە بەڵام لە ناوخودا کوردستان بە ئاوی ژێر زەوی دەوڵەمەندە کە تارادەیەکی باش جوتیار دەتوانێت سودی لێ وەربگرێت بۆ ئاودانی بەروە بوومەکەی بێگومان زۆری ئاوی ژێر زەویش دەگەرێتەوە بۆ زۆری رێژەی باران بارین، هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا بوونی رووباری دیجلە و فوارت بە بە خاکی کوردستاندا تێدەپەرن و چەندین لق و پوپیان لێ دەبێتەوە وای گرینگترینیان زێی گەورەیە، رووباری رووچوك لە نزیك گوندی ڕێزان و رووباری کە لە دوو رێگاوە ئاوی بو دێت لە شیوە رەش و کوێستانەکان لە باکووری حاجی ئومەران تێکەڵ دەبن، جیاواز لەم رووبارانەی کە لە ناوخوووە هەڵقوڵاون چەند رووبارێکیش هەنە کە لە دەرەوەی سنووری باشووری کوردستانن بو نموونە: رووباری شین کە لە چیای هەکاری باکووری کوردستانەوە هەڵقوڵاوە لە باشووری گوندی ستوونی دێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، بوونی هەموو ئەم رووبارانە وای کردووە کە کرداری کشتوکاڵکردن پێشبکەوێت لە ناوچە کوردییەکاندا و ببنە سەرچاوەیەکیش بۆ ئاودانی بەرەوبوم، لە ساڵی ١٩٥٤ کومپانیایەکی بەریتانی بە ناوی کومپانیای( سایت ئینڤێستگەیشن) لێکوڵینەوەی لەسەر جیوپولیتیکی باشووری کوردستان کرد تیایدا جاختیان لەوە کردەوە کە کورسستان خاوەن سامانی سروشییە کە بەهێڵێك درێژ دەبێتەوە لە دهوك و ئاکرێ و کویە و سلێمانی و هەڵەبجە رووبەرەکەی ٢٠٠٠٠کم کە دەکاتە ٥٪ی خاکی عێراق گرینگترین بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی سلێمانی لەم سەردەمەدا بریتی بوون لە (توتن و ترێ و پەمو مازو گوێزومێوژ و کاڵەك و شوتی هەنجیر، بەرهەمی دانەوێڵە لە ناوچە ئازاد کراوەکان تەنها بەشی ناوەخوی دەکرد چونکە بەهوی بوردومانی فروکەکان بەشێکی زۆری دانەوێڵە سوتێنرا لەگەڵ ئەمەشدا لە ساڵی ١٩٦١ بەرهەمی دانەوێڵە لە کوردستاندا ٦١٪ ی گەنم و ٦٥،٥٪ی جۆ بوو جگە لە دانەوێڵە چەن بەرەوبومێکی تر تەنها بەشی ناوخوی دەکرد لەوانە وەك:نوك و نیسك و پیاز و فاسولیای سەوز و گێزەر و پاقلە و قەرنابیت و سلق، سەرەرای ئەمانەش توتن بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ناوچە کوردییەکان دە چێنرا تەنانەت رەوانەی دەرەوەش دەکرا کە لە باشووری کوردستان ٨٠٪ توتنی عێراقی بەرهەم دەهێنا گرینگی باشی توتنی کوردستان دەگەرێتەوە بۆ سازگاری ئاوەکەی، بە گوێرەی یاسای انحصار ژمارە (٥٤) لە ساڵی ١٩٥٢ بەرێوبەرایەتی انحصار لە سلێمانی و هەولێر کەربەلا دامەزرا بەڵام انحصاری سلێمانی لە هەموویان گەورەتر بوو کە ڕێگریان پێ دابوو توتن بچێنن و جگەرە دروست بکەن و بفروشن و توتنی باش و خراپ لە یەکتر جیا بکەنەوە لەو کاتەدا توتن لە دامێنی چیای قەندیل دەچێندرا بەو پێیەی کە کەش و هەواکەی ساردە و بە کەڵکی چاندنی توتن دێت، لە پاڵ ئەمانەش برنج بە رێژەیەکی کەم چێندراوە ئەمەش بەهۆ ئەوەی کە پێویستی بە ئاو دەستی کاری زۆر هەبوو، لە پاڵ ئرمانەشدا گرینگیەکی زۆری بە چاندنی ترێ دراوە لە ناوچە شاخاوییەکاندا لەهەمان کاتدا هەنار و هەنجیر و هەرمێ و سێو و قەیسی فستق و زەیتون چێنراون، لە ناوچە مەیدان محمود قەجەر باغی لیمو و پرتەقاڵ چێنراون، هاوکات لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین بەرهەمی تری خورسك لە ناوچەکانی باشووری کوردستان هەبوونە لەوانە: کەنگر و کاردی و دومەڵان و رێواس و قارچك، ئەمانە لە ڤەهاردا دەروان زۆر جار وشك دەکران و لە زستاندا بەکاردەهێنران لەبواری چێشت دروستکردندا، مازو لە ناوچەکانی بارزان هەبوون روژێکیان دیاری دەکرد بو چنینی تا ئەو رۆژە کەس بوی نەبوو بیچنێت بۆ ئەوەی بەرهەمەکە بە یەکسانی بەسەر هەمواندا دابەش ببێت، هاوکات دارستانیش لە کوردستاندا هەبووە کە لەزاخوە دەستی پێ دەکات تا دهوک و ئاکرێ و هەولێر و کویە و کفری تێدەپەرێت و داری سپیندار هەبوونە لە ناوچە کوردیەکاندا کە بو دروستکردنی خانوو بەکاردەهات لە گوندەکاندا، لە ساڵنامەی ساڵی ١٩١٨ی دەوڵەتی عوسمانی ئاماژە بەوە دەکات کە بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٩ دامەزراوە کە پێشتر ماموری زراعەی لیوای سلێمانی بووە بارودۆخی جوتیارەکان لەم سەردەمەدا بارودۆخێکی باش نەبووە تا شورشی ١٩٥٨ جوتیار خاوەن زەوی نەبوون بە کرێ لەسەر زەوی کاریان دەکرد بەرامبەر بەمەش ٥٠٪ داهاتی خوی دەدا بە خاوەن زەوییەکە جگە لەوەی جوتیار دەبوایە دەغل و دانی ئاغاکان بگوازێتەوە ئیشکردن لە ماڵی ئاغا و قورکاری خانوی ماڵی ئاغاکان……هتد، لەگەڵ ئەمەشدا کاتێك کە برسیەتی باڵی بەسەر ناوچەیەکدا دەکێشا جوتیاران نەیاندەتوانی کە بژێوی ژیانی خویان دابین بکەن لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانیشدا بارودۆخی ناوچە کوردییەکان لە رووی ئابووریەوە بەرەو خراپ بوون چوو بە زەرەرمەندی یەکەمیش چینی جوتیار بوون، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا کشتوکاڵکردن بێ بەربەست نەبووە حکومەتە یەك لە دوای یەکەکانی عێراق چەند بەربەستێکیان دروستدەکرد بەمەبەستی لاوازبوونی ناوچە کوردییەکان لە رووی ئابووریەوە یەك لەو سیاسەتانە بریتی بوو لە راگواستنی کوردەکان لە گوندەکان بۆ کومەڵگا زۆرە ملێکاندا ئەمە و دورکەوتنەوەی جوتیاران لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کاریگەری هەبوو لەسەر داتەپینی ژێرخانی ئابووری له رێگەی وێران کردنی گوندەکان و کیلگه کشتوکالییه کان بە تالان بردنی سه روەت و سامانی ئاژەڵییەکانی ناوچه گوندنشینەکانی کوردستان، دانیشتوانی ئوردوگاکان دووچاری خراپترین ره وشی ئابووری هاتن چونکه لادینشینەكان زیاتر پشتیان بەزەوی وزارەکانیان دەبەست لەو کاتەشدا ئەم کومەڵگایانە خاکەکانیان وشك بوون کە بە کەڵکی کشتوکاڵکردن نەدەهاتن ئەمەجگە لە کیمیابارانکردنی ناوچەکوردیەکان بۆ نموونە هەلەبجە کە ئەم کیمیابرانە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمی ئابووری هەبوو وای لێهات کە تەواوی بەرهەمی خورسك ژەهراوی بوو جگە لەوەی کە خاکەکەی بۆ ماوەی چەند ساڵەك داچاندنی تیا نەدەکرا لەپاڵ ئەمەشدا چاندنی مین لەزۆربەی ناوچەکانی باشووری کوردستان کاریگەریەکی نەرێنی کردبوو سەر لایەنی کشتوکاڵی و چالاکی کشتوکاڵی، چونکە بەهۆی زۆری مین و لەپێناو پاراستنی ژیانی خویان خەڵکی باشوور نەیان دەوێرا کشتوکاڵی بکەن لەزۆربەی ناوچەکان.

سەبارەت بە لایەنی بازرگانی: ناوچە کوردییەکان هەر لە سەردەمی زوەوە کەوتبوونە سەر ڕێگای بازرگانی و چەندان کارانی بازرگانی بە ناوچە کوردییەکاندا تێدەپەرین و باج و سەرانەیان دەدا بە کوردەکان لەم روەوە کوردەکان قازانجیان دەکرد، لەلایەکی تریشەوە ناوچە کوردیەکان بازرگانیان لەگەڵ ناوچەکانی تری کوردستان دەکردن بۆ نموونە شاری سلێمانی کە بازرگانی لەگەڵ تەبرێز و هەمەدان و سنە و ئەرزەروم دەکرد، لەم سەردەمەدا چەند بازرگانێکی بەناوبانگ لە سلێمانی هەبوون لەوانە: حاجی سەعید ئاغا و ئەندامانی تری تایفەی طە ئاغا  خاوەن زەوی و زار بوون و بازرگانیان دەکرد و خاوەن کاران سەرا بوون، هاوکات بێجگە لە کوردەکان جولەکەکانیش کاری بازرگانیان کردووە بە تایبەتی بازرگانی ناوخوی لە شاری هەڵەبجە بۆ نموونە: دانا موسا و دوودە و خواجە نەسیم و عەزیزی و سوتاوی ناتام کە جولەکە بووە کاری بازرگانی کردوە، یەکێك لە بەرهەم گرنگەکان کە بازرگانی پێوە دەکرا توتن بوو دواتر یاسایەك دەرچوو تەنها رێگە بە دامەزراوەی ئینحساری توتن درابوو کە بازرگانی پێوە بکات و رۆژانە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ فەردە توتن لە جوتیاران دەکرا دواتر هەمووی دەفروشراو پارەکەی لە ڕێگەی چەکی بانکەوە بە جوتیاران دەدرا نرخی توتن بە گوێرەی جۆرەکەی دەگوردرا توتنی بوندار نرخەکەی لە هەموو جۆرەکانی گرانتر بوو و توتنی بیتوین توتنی گەورە بوو کە دەیانفروشت بە حکومەت بەڵام لە خوشناوەتی توتنیان نەدەفروشتە حکومەت لە شەقلاوە و رواندزیش ئەم جورە بازرگانیە هەبوو لە دوای شورشی ئەیلول توتن بە قاچاغ دەبردرا بۆ شارەکانی هەولێر و سلێمانی، هاوکات بازرگانی ئاژەڵیش هەبوو کە لە رێگەی سەر هوبەوە دەفروشران یەکێك لە بازرگانەکان لەم روەوە ناوی حاجی پیرمام بۆ کە بازرگانی بە ئاژەڵ و خوری و هێلکەی دەکرد کە بۆ موسڵ و بەغداد دەیانگواستنەوە، گرینگترین ئەو پەلەوەرانەی کە لە کوردستاندا بەخێو دەکرێن بریتین لە مریشك و قاز و عەلەشیش کە کرین و فروشتنیان پێوە کراوە هەر لەم ماوەویدا تا ١٩٩٠ ژمارەی کارگەی پەلەوەر لە کەرتی تایبەتدا گەیشتە ٥٧٥ پرۆژە کە لە هەریەك لەم پرۆژانەدا پێویستیان بە کرێکاری زۆر هەبوو ئەمە هۆکار بوو کە رێژەی بێکاری بەرەو کەمبوونەوە بچێت لە هەولێر لە ساڵی ١٩٧٨ نزیکەی ١٩٠٠٠ هێلکە بەرهەم هێنراوە زیادبوونی بەرچاوی رێژەی هێلکە هۆکار بووە کە بگاتە ئاستی بازرگانی و رەوانەی دەرەوە بکرێت، جگە لەوەی کە بازرگانی لە نێوخوی کوردەکان هەبوو کە بازرگانی شمەك بە شمەك بوو بۆ نموونە خەڵکی خوشناوەتی یەك کیلو ترێیان دەدا بە خەڵکی بیتوین بەرامبەر بە دوو کیلو گەنم  خەڵکی بناری سەفین و دەشتی هەولێریش بە هەمان شێوە شمەکیان ئاڵوگور دەکرد ، جگە لەمەش بازرگانی بە ترێ دەکرا کە بازرگانەکان لە شەقڵاوەوە دەهاتن بۆ کرینی ترێ بەناوبانگترین جوری ترێش ترێی رەشمیری و تایفی و ترێی ڕەش بوون کە نرخی هەر سندوقێك (٥) دینار بوو کە بە وڵاغ دەگوازرایەوە ئەو شوێنەی کە ئوتومبێلی لێیە، گرینگترین ئەو بەرهەمانەی کە رەوانەی دەرەوە دەکران بریتی بوقن لە توتن و گەنم و رۆن و پەنیر و پێستە و خوری کە لە خواروی عێراق خواستێکی زۆری لەسەر بوو، سەڤارەت بە بازرگانی دەرەکی زۆرجا شمەك بە قاچاغ دەهێنرایە ناوچە ئازادکراوەکان ئەمەش بەهۆی ڕێگری حکومەت گرینگترین ئەو کەلوپەلانەی کە لە ئێرانەوە بە قاچاغ دەهێنرا بۆ ناوچە ئازاد کراوەکا بریتی بوون لە قوماشی ئەنگورە و چاوە چولەکە و گول باغ و قەسرو قەدیفە و شەکر و بەتانی و قەمسەلە و کەلوپەلی پزیشکی و کوردستانیش خوری و گیسك و ژاژی و پەنیر بە قاچاغ رەوانە ئێران دەکرد لە ڕێگای قەسری شیرین ، لە ساڵانی ١٩٦٥_١٩٧٠ گەڵاڵە ناوەندی بازرگانی بوو، هەر لەرووی کەرتی بازرگانیەوە لە ساڵی ١٩٨٠دا ١،٦٤٢،٠٠٠ بەرمیل نەوت هەناردەی وڵاتامی ئەوروپا دەکرا بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ نزم بوەوە بۆ ٣٧٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، شایانی باسە بەرهەمی ئاژەڵی و کشتوکاڵیش رەوانەی ناوچەکانی عێراق دەکران بەتایبەتیش بۆ پارێزگاکانی ناوەراست و باشووری عێراق هەر لەم بارەیەوە د.محمد سەعید ئەمینداری گشتی کارگێری کشتوکاڵی و چاککردنی کشتوکاڵی ناوچە ئوتونومیەکان لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: لە ساڵی ١٩٨٨ توانیویانە ١٩٨٦٩ تەن گەنم و جۆ و ١٣٣٠ تەن گوشت رەوانەی خوارووی عێراق بکەن لە هەمان کاتدا توتن و چیمەنتوو بۆ بەغداد رەوانە کراون و لە سامەرا میوە و سەوزە و لە دیالە خورما و پرتەقاڵ و هەنار ، بەپێی ژمارە ٩٧ی یاسای ١٩٧٥ سەبارەت بە دامەزراوەی گشتی کاڵا و کەلوپەلی بەرهەمهێنان و بەکاربردن زۆربەی کاڵا و کەل و پەلەکان لە رێگەی لق و بریکارەکانی ئەو دامەزراوەیەوە هاوردە دەکرا، بەهۆی ئەوەی کە باشووری کوردستان هیچ دەروازەیەکی سنووری نەبوو لە رووی بازرگانی کردن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی بوویە بەرهەمەکانی کوردستانی باشوور لە رێگای کومپانیاکانەوە رەوانەی دەرەوە دەکران گرینگترین ئەو کومپانیانەش بریتین لە کومپانیای بازرگانی عێراقی لە١٩٧٠ کە بەرهەمی کارەبای و کەل و پی ئوتومبێلی لە وڵاتانی ئەوروپی دەهێنائە بەغداد و لە رێگەی لقەکانی کومپانیاکەوە کەل و پەلەکان رەوانەی باشووری کوردستان دەکران کە لقەکانی ئەم کومپانیایە لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان هەبوو بە ناوی دامەزراوەی گشتی باشووری عێراق، دامەزراندن و هەبوونی ئەم کومپانیایە بازرگانیانە جورێك بووە لە کرانەوەی ئابووری و پێشکەوتنی ئاستی هوشیاری تاکی کورد لە چالاکی ئابوور بە گشتی و کەرتی بازرگانی بەتایبەتی، ناوچەکانی رواندز و مێرگەسور لە رێگای گەلی رەشەوە کاڵا بۆ زێوە و ورمێ نێردراون هەروەها لە رێگای قەڵادزێ و کویە و ڕانیە کەلوپەلی ئێرانی هێنراونەتە هەولێر، لەهەمان کاتدا کەل و پەل بە قاچاغ لە سوریاوە هێنراوەتە هەولێر لە گرینگترین ئەو کاڵایانەش بریتی بوونە لە ئاوریشم و سابوون رەقی و جل و بەرگ لە بەرامبەردا خوری و تووتن لە رێگای موسڵەوە رەوانەی سوریا کراون، بێگومان زیاد بوونی کرداری بازرگانی ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە پەرەسەندنی لایەنی ئابووری چونکە لە رێگەی بازرگانییەوە کاڵاکان ساغدەکرانەوە بەمەش جوتیاران هان دەدران کە بەرهەمی زیاتر بەرهەم بێنن ئەمەش کاریگەری بەرچاوی هەبوو لەسەر پەرەسەندن و بەرەو پێشچوونی ئاستی بژێوی تاك و پەرەسەندنی لایەنی ئابووری تاك، لە هەمان کاتدا ئەو کەل و پەلانەی کە لە ناوچەکانی باشووری کوردستان بوونیان نەبوو لە رێگەی کرداری بازرگانیەوە دەهێنرانە ناوچەکانی باشوور، لەپاڵ ئەمەانەشدا لەرووی پیشەسازیەوە چەند کارگەیەکی پیشەسازی دامەزران بەتایبەتی لە شاری سلێمانی وەك کارگەی جگەرە و و پوختەکردنی توتن لە ساڵی ١٩٥٦ بە سەرمایەی پێنج ملیون دینار دەست کرا بە دروستکردنی لە ساڵی ١٩٦٩ دەستی کرد بە کارکردن و کارگەی چیمەنتوی سەرچنار لە ساڵی ١٩٥٧ دامەزرا یەکەم بەرێوبەری جەلا ئاغای سەعید ئاغا بوو لە ساڵی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٧ بەهوی شەری عێراق و ئێران کارگەکە لە کار وەستێنرا تا ساڵی ١٩٩٠ وکارگەی چیمەنتوی تاسلوجە لە ساڵی ١٩٨٤ کە بۆ چەند جارەك وەستێنرا بەڵا دووبارە کەوتەوە کار و تا ئێستا بەردەوامە ، جگە لەمەش کارگەی دروستکردنی جل و بەرگ لە لایەن دوو کومپانیای ئەڵمانی لە ساڵی ١٩٨١ دامەزرا کە رێژەیەکی زۆری کرێکار لەم کارگەیەدا دەستیان بەکارکردن کرد ئەمەش کاریگەری باشی هەبوو لەسەر کەمبوونەوەی رێژەی بێکاری، پیشەسازی شەکر لە موسڵ لە ساڵی ١٩٥٧دروستکرا کمپانیای رستن و چنین لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری نوسڵ دروستکرا و کارگەی دروستکردنی مافو لە هەولێر لە ساڵی ١٩٧١ دروستکرا بەرهەمەی سەرەکی بریتی بوو لەدروستکردنی فەرشی نەخشدار بێگومان دروستبوونی ئەم کارگانە کاریگەری بەرچاویان هەبووە لەسەر بەرو پێش بردنی و پەرەسەندنی لایەنی ئابووری ناوچەکانی باشووری کوردستان لەم سەردەمەدا کومەڵێ پیشەوەر دەرکەتن بونموونە لە شاری سلێمانی گەرەکی تایبەت بە پیشەوەران هەبوو بۆ نموونە گەرەکی سابوون کەران کومەڵێ پیشەی تر هەبوون وەك دارتاش و ئاشەوان بۆ دروستکردنی ساوار و ئارد و رستن و چنین و دروستکردنی پێڵاوی کڵاش کە خەڵکی زاخو هەورامان بە کاری چنین بەناوبانگ بوونە و پیشەی ئاسنگەریش لەم سەردەمەدا هەبووە بۆ نموونە لە گوندی روستێ لە سنوری دەڤەری باڵەکایەتی لە نێوان ساڵانی ١٩٦١_١٩٧٠ ئاسنگەری باشی هەبووە هەر ئاسنگەرێك چەند شاگردی هەبوو کرێی هەر شاگردێك رۆژانە ٤٠٠ فلس بوو لە ماوەی ساڵەنی ١٩٦٥_١٩٧٠ لە شارەدێی گەڵاڵە نزیکەی ٤٠ پیشەوەری لێ بووە و جگە لەمەش پیشەی بەرگ دورین هەبووە کەسێك بەناوی یونس ئاکرەی ئەم کارەی کردووە ، ئەمە جگە لە پیشەی دروستکردنی سوبە، جگە لە کوردەکان جولەکەکانیش خاوەن پیشەبوون بەتایش کاری زێرەنگەریان کردووە وە پیشەی چەرچیەتیان کردووە و شتیان گێراوە بەناو کوڵانەکاندا کەسێك بەنوی کاکە حەی ئەم کارەی دەکرد لە هەڵەبجە ژنان بە کاکە جوو ناویان دەبرد و بەشێکی تریش قوماشیان دەگێرا بو شارەکانی دەرەوەی هەڵبجەش دەچوون بەتایبەتی بۆ هەورامان و شارەزوور، پیشەی خواردن دروستکردن لە سلێمانی دەرکەوت کە بووە پیشەیەك و قازانجیان دەکرد لەم بارەیەوە هەندێك خواردن هەبوون کە تایبەت بوون بە سلێمانی لەوانە: حەڵوای گەزۆ کەسێك بەناوی حەڵواچی دەیگێرێت  بەناوبانگترین حەڵواچیەکانی سلێمانیش حاجی فەتاح و حاجی قادر بوون، شەربەتی مێوژ کە کە هەندێك کەس لە دوکان دەیانفروشت یان دەستگێرەکان دەیانگێرا شەربەتفروشی هەرە کۆنی سلێمانی حاجی ئەحمەدی کرنووی سوعبەتچی بوو، جگە لەمە چەند پیشەیەکی تر لە سلێمانی گەبوون لەوانە موتابچیەتی ئەو دردرکەسەبوو کەموی ئاژەڵی لە دروستکردنی گوریس و قەیاسەدا بەکار دەهێناو پیشەی وەتراقچیەتی(کۆنە فروش) ئەو کەسە بوو کە شتی کونەی دەفروشت و پیشەی چەخماقسازی و مسگەری و شیرسازی و سەروپێ گیپەخانە کە سەروپێیان بە خاوی دەفروشت لە دوکانەکاندا یان دەستگێرەکان دەیانفروشت، شایانی باسە کە پیشەی دارتاشی لە هەولێر زۆر بایخی پێدەدرا وشوێنی تایبەت بە دارتاشان لەناو بازاری قەیسەری هەبووە کە زیاتر لە (٥٠) دوکانی دارتاشی هەبوون کاری دارتاشیان لە رێگەی داری گوێز و دار بی و دار ئەسپێندارەوە دەکرد کە جۆرەها ئامێری کشتوکاڵی وەك دەستکە خاکەناس وهەجار و ربە و کەلوپەلی ناوماڵی وەك تیروك و بێژینگیان لێ دروست دەکرد دوتر دەرگا و لاندکیشیان دروست دەکرد بەناوبانگترین دارتاشەکانی هەولێر بریتی بوون لە حاجی محمد خلیل دارتاش و حاجی عوسمان محمد دارتاش، پیشەی بەرگدوری لە لایەن ئافرەت و پیاوانەوە ئەنجامدەدرا حجی هاشم خەیات دیارترین بەرگدووری هەلێر بوو ئافرەتەکانیشبەشێکیان لە ماڵ ئەم کارەیان دەکرد بەشێکیشیان لە دوکانەکقنی بازاری تەیراوە دوکانیان هەبوو ناهیدە حەمەد خەیات یەکێك بوو لە ئافرەتە بەرگدوورەکانی هەولێر ، پیشەی ئاسنگەری کە  ئالەتی کشتوکاڵیان دروست دەکرد وە خاکەناس و تەور و داس…هتد لەم ماوەیەدا پیشەی تەلارسازیش دەرکەوت کەسانی شارەزا لە بواری بیناسازیدا کاریان دەکرد تەنانەت زیرەکیان گەیشتە ئاستێك کە توانیان لە ماوەی ١٩٧٥_١٩٩١ بینای دوو بۆ سێ نهومی دروست بکەن دیارترین بیناساز لەم ماوەیەدا لە هەولێر عەبدوڵا چیچو بوو، لە پاڵ ئەمانەشدا ئاژەڵ بەخێودەکرا و بو گواستنەوەی کەل و پەلەکان بەکاردەهێنران  چونکە لەم سەردەمدا رێگاوبان بەشێوەیەکی وا دروست نەکرابوون کە ئوتومبێل هاتوچوی تیایدا بکات ئەم ئاژەڵانەی کەم لەم روەوە بەکاردەهێنران پێك دەهاتن لە ئێستر و ماین و ئەسپ ئەمە سەراری بەخێوکردنی مەرو بزن بۆ مەبەستی بەدەست هێنانی شیر و دروستکردنی بەرهەمی سپیایی کە ئەمە فاکتەر بووە بۆ دروستبوونی پیشەی دروستکردنی بەرهەمە سپیاییەکانی وەك: ماست و پەنیر، لەهەولێر بەخێوکردنی مەر لە پلەی یەکەمدا بوو بزن لە پلەی دووەمدا بوو و ئاژەڵی بار هەڵگر کوێدرێژ لە پلەی یەکەمەدا بووە بەهۆی هەرزانی نرخی بەڵام ئەسپ نرخەکەی گرانە بویە زۆر بەخێو نەدەکرا لەپاڵ ئەمەشدا بەهۆی نەڤونی پزیشکی ڤێتێرنەری و جورەها نەخوشی بڵاو دەبوونەوەی رێژەییەکی زۆری ئاژەڵەکان لەناو دەچوون بەمەش زیان بەبەر لایەنی ئابووری خاوەنەکانیان دەکەوت لەهەمان کاتدا پەلەوەر بەخێودەکران کە ساڵانە چندین ملیوان هێلکە لە کوردستاندا بەرهەم دێت و لەپاڵ ئەمانەشدا هەنگ بەخێو دەکران ، لەدوای دوۆزینەوەی نەوت لە ناوچەکانی باشووری کوردستان گرینگی و پێگەی باشووری کوردستان زیاتر دەرکەوت لە رووی ئابوورییەوە تا رادەیەك ئابووری کوردستان پێشکەوتنێکی باشی بە خوە بینی، چونکە رێژەیەکی زۆری نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەموو جیهانی لە خو گرتووە بۆ یەکەمین جار لە ١٤ی ئوکتوبەری ١٩١٧ نەوت لە یەکێك لە بیرە نەوتیەکانی بابەگورگور دەرهێنرا کە ئێستا رێژەی ٤٥٪ی نەوتی هەموو جیهان بەرگەم دەهێنێت و زیاتر لە ٣٥٠ بیرەی نەوت لە ناوچەکانی باشووری کوردستان بونیان هەیە گرینگترین ڤیرە نەوتیەکانی باشووری کوردستان بریتین لە کێڵگە نەوتیەکانی: بابەگورگور لە کەرکوك و بای حەسەن لە باشووری رۆژئاوای کەرکوك و زەنبوور لە باشووری رۆژهەڵاتی کەرکوك و نەوتخانە لە باشووری خانەقین و شیوەشوك لە ناحیەی تەق تەق سەر بە پارێزگای هەولێر هەریەك لەم کێڵگانە پاڵاوتگەیەکی نەوتی تێدابوو بۆ پاڵاوتنی نەوتو ناردنە دەوەی نەوت و بازرگانی کردن بەنەوتەوە، ئەموجگە لە بوونی گازی سروشتی لە ناوچەکانی کەرکوك و مەرمەر لە قەڵادزێ و چوارتا و ماوەت و شنگال.

گەشەسەندنی لایەنی ئابووەری زۆربوونی بەرەبومی کشتوکاڵی پێویستی بە بازار هەبوو بۆ ساغکردنەوەی کەل و پەلەکان، گرینگترین بازارەکانی ئەو سەردەمە لە سلێمانی بریتی بوون قەیسەری نەقیب شێخ مستەفای نەقیب و قریسەری وەسمان پاشای کوری حەمە شای جافە لە ماوەی ساڵانی ١٩٠٥_١٩١٠ دروستکراوە نەخشە و بیرۆکەی دروستکردنی ئەم قەیسەریانە لە عوسمانییەکان وەرگیراوە و قەیسەری شێخ محمود لە ساڵی ١٩١٦ دروستی کردووە کومەڵێ بازاری تر هەنە کە لەسەر شەقامەکان دوکانەکان بەرێز دروستکراون وردە وردە فراوان بوونە، لە ماوەی ساڵانی ١٩١١_١٩١٢ ژمارەی دوکانەکانی سلێمانی دەگگەنە ١١٥٥ دوکان لە پاڵ ئەم بازارانەدا رێژەیەکی زۆری خان لە سلێمانیدا هەبوون زۆرجا کە بازرگانان دەهاتنە سلێمانی کەل و پالیان بە خەڵکی ناوچەکە دەفروشت یان کەل و پەلیان ئاڵوگور دەکرد، بەمەش هەم پەیوەندی کومەڵایەتی پەرەی دەسەند هەم لەڕووی ئابووریشەوە سودیان لە یەکتر دەبینی واتا خانەکان و هاتنی بازرگانان بۆ ئەم خانانە دەبووە هۆکار کە زۆر جار ئەم خانانە ڕۆڵی بازار ببینن مێجەر سون لە ساڵی ١٩٠٩ ئاماژە بە بازاری هەڵبجە دەکات کە لەلایەن عادیلە خانم دروستکراوە کە قەیسەریەك بووە لەلایە لە خشتی سورکراو دروستکراوە کە لە (٥٤) دوکان پێکهاتوە هەر دوکانێك بە ٢ قران کرێ دراوە بە دوکانداراندارە جولەکەکان لە (٢٠) لەو دوکانانە کاریان کردوە و کوتاڵیان فروشتووە.

گەشەسەندنی لایەنی ئابووری و هاتنە کایەوەی کومەڵێ پیشەو زیادبوونی بەهەمی کشتوکاڵی وای کردبوو کە تارادەیەك ئەم پیشەوەر و جوتیارانە ببنە تەواوکەری کارەکانی یەکتر لە رووی ئابوورییەوە بۆ نموونە کاتێك جوتیارێك بۆ مەبەستی زەوی کێڵان پێویستی بە ئامێرەکانی کێڵان دەبوو لەلای ئاسنگەر دروستی دەکرد لە هەمان کاتدا ئاسنگەرەکەش کاتێك پێویستی بەبەرهەمێکی کشتوکاڵی دەبوو بۆ نموونە: گەنم دەچووە لای جوتیارەکە دەیکری بەمەش جورێك لە پەیوەندی ئابووری لە نێوان پیشە جیاوازەکانی ئەم سەردەمەدا دروست دەبوو لەلایەکی تر بوونی بەرەبوم لە هەندێك ناوچەو نەبوونی هەندێك بەرەوبووم لە هەندێك ناوچەی تر هۆکار بووە کە ئاڵوگور بازرگانی لە نێوان شارەکاندا دروست ببێت مەرج نیە ئەم ئاڵوگورکردنە بەرامبەر بە پارە بێت زۆر جار شمەك بە شمەك بووە بۆ نموونە: خەڵکی خوشناوەتی یەك کیلو ترێیان دەدا بە خەڵکی بیتوین بەرامبەر بە دوو کیلو گەنم  خەڵکی بناری سەفین و دەشتی هەولێریش بە هەمان شێوە شمەکیان ئاڵوگور دەکرد لە پاڵ ئەمەشدا بوونی بازار لە نێو شارە کاندا هۆکار بوو بۆ پەرەسەندنی پەرەسەندنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و لە هەمان کاتد بوونی کومەڵێ پیشەوەر لە ناو ئەم بازارانەدا هۆکار بوو بۆ زیاد بوونی پیشە بوونی ئەم پیشانەش هۆکار بۆ بۆ پرکردنەوەی پێداویستیەکانی یەکتر و دابین کردنی بژێوی روژانە لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئەم پیشانە لەپاڵ پیشەگەری پەیدابوونی پیشەسازی و دامەزراندنی کومەڵێ کارگە کاریگەری هەبووە لەسەر پەرەسەندنی لایەنی ئابووری هەرچەندە ئامێرەکانی ئەم پیشەسازیانە لە ئاستی وا پێشکەوتودا نەبوونە بەڵام لەهەمان کاتدا بوونی کارگە و پیشەسازییەکان هۆکار بۆە بۆ کەم بوونەوەی رێژەی بێکاری و بەرەو پێشبردنی ئاستی ئابووری تاك ئەمە لە لایەك لەلایەکی ترەوە بونی ئەم پیشەسازییانە لە شارەکاندا هۆکار بووە بۆ کوچکردنیرێژەیەکی زۆری تاکەکانی هۆز وازیان لە ژیانی کوچەری دەهێنا و کوچکردنیان بۆ شارەکان بە مەبەستی دەستکەوتنی قازانج و بەرە پێشبردنی ئاستی ئابووری جگە لەمەش کومەڵی ناوچە بوونە ناوەندی بازرگانی گەیشتنە ئاستێکی وا کە بوە ناوەندێك بۆ دەستەکەوتنی بەرهەم و بازارێك بوو 

ناوچەکانی دەوروبەری بوۆ نموونە ناوچەی گەڵاڵە لەسەردەمی شورشی ئەیلولدا، ئەمە وای کردبوو کە هەموو پێداویستیەکان لە گەڵاڵە دەست بکەون بۆیە خەڵکی دەوروبەر سەردانیان دەکرد لە هەمان کاتدا بەشێکی جوتیاران و پیشەوەرانی دەوروبەری گەڵاڵە دەهاتن بۆ گەڵاڵە بۆ فروشتنی بەرهەمەکانیان.

لیستی سەرچاوەکان:

١. . ا.م.مینتشاشڤیلی(١٩٩٩) کورد کورتەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئابووری و روشنبیری و گۆزەران، و:پ.د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، وەزارەت روشنبیری، سلێمانی.

٢.غەفور، عەبدوڵا(٢٠٠٥)، جوگرافیای کوردستان، چاپی چوارەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.

٣.بابان، جەمال(٢٠١٢) سلێمانی شارەگەشاوەکەم، بەرگی(چوارەم)، چاپی دووەم، چاپخانەی ئاراس_هەولێر.

٤.شوانی، ئاکو عبدلوکەریم(٢٠٠٢)، شاری سلێمانی(١٩١٨_ ١٩٣٢).

٥.علی، عادل صدیق(٢٠١٠)، هەڵەبجە شارێکی بچووك و مێژوویەکی دەوڵەمەند، سلێمانی.

٦.ئەحمەد، فازڵ کەریم(٢٠٠٦)، شاری سلێمانی ململانێی گروپە کومەڵایەتییەکان١٨٢٠_١٩٢٠، بنکەی ژین_سلێمانی.

٧.قادر، عەباس نادر(٢٠١٩)، راپەرینی جوتیارانی دەشتی هەولێر ساڵی ١٩٥٣، چاپخانەی زانکوی سەڵاحەدین_هەولێر.

٨.کومەڵێك نووسەر(٢٠٢١)، ئەنفال و جینوسایدی کورد.

٩.ئاغا، موراد حەکیم(٢٠٠٤)، ئاکامە کومەڵایەتی و سیاسەتی راگواستنیکورد لە عێراق لەسەردەمی بەعسدا، بڵاوکراوەی سەنتەری لێکوڵینەوەی ستراتیژی کوردستان_سلێمانی 

٩.عومەر، عەلی رەسول(٢٠٢٤)، ناوچە ئازادکراوەکانی باشووری کوردستان(١٩٦١_١٩٧٠)، چاپخانەی 

ڕوکسانا_هەولێر.

ماستەرنامە:

اسماعیل، دحام لقمان (٢٠١٥)، رەشی ئابووری و کومەڵایەتی باشووری کوردستان لە روانگەی رۆژنامەوانی کوردی ئاشکرا لە عێراقدا ١٩٨٠_١٩٩١، زانکوی سەلاحەدین.

تێزی دکتۆرا:

اسماعيل، نجم الدين عبدالله(۲۰۲۳)، بارودوخی ئابووریی پاریزگای هه ولیر له سالانی ۱۹۷٥-۱۹۹۱، زانکوی سەلاحەدین.

About دیدار عثمان

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …