Home / بەشی مێژووی كورد / کاری ئاژەڵداری و پیشەگەری لە باشوری کورستان و کاریگەریان لەسەر بوژانەوەپەرەسەندنە ئابوورییەکان لە سەدەی بیستەم.

کاری ئاژەڵداری و پیشەگەری لە باشوری کورستان و کاریگەریان لەسەر بوژانەوەپەرەسەندنە ئابوورییەکان لە سەدەی بیستەم.

Text Box: هۆزان زیاد رسول

ئاژەڵداری بەشێکی گرینگی لایەنی ئابووری باشووری کوردستان دەگرێتەوە لەسەدەی بیستەمدا کورد بە درێژایی مێژوو دابڕاو نەبووە لە ژیانی ناو سروشت ئەمەش بە حوکمی ئەوەی کە شوێنی جوگرافیایی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکاندا بووە وە لە ڕووی کومەڵایەتییەوە کوردستان بەسەر چەندین هۆزدا دابەش ببون کە ئەم هۆزانەش دەبوونە سێ بەش ئەوانیش بریتی بوون لە کۆچەر و نیمچە کۆچەر و نیشتەجێبووەکان، دەتوانین بڵێن کە کاری ئاژەڵداری بە پلەی یەکەم لە ناو هۆزە کوچەرەکاندا دەکرا کە هاوینان بەرەو کوێستان و زستانان بەرەو گەرمیان دەچوون و ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕاند و لە ژێر چادر و ڕەشماڵەکاندا دەژیان ، ئەمە جگە لەوەی کە ناوچە کوردییەکان لەوەڕگایەکی باش بوون بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتئاژەڵ بەخێودەکرا و بو گواستنەوەی کەل و پەلەکان بەکاردەهێنران  چونکە لەم سەردەمدا رێگاوبان بەشێوەیەکی وا دروست نەکرابوون کە ئوتومبێل هاتوچوی تیایدا بکات ئەم ئاژەڵانەی کەم لەم روەوە بەکاردەهێنران پێك دەهاتن لە ئێستر و ماین و ئەسپ ئەمە سەراری بەخێوکردنی مەرو بزن بۆ مەبەستی بەدەست هێنانی شیر و دروستکردنی بەرهەمی سپیایی کە ئەمە فاکتەر بووە بۆ دروستبوونی پیشەی دروستکردنی بەرهەمە سپیاییەکانی وەك: ماست و پەنیر،لەهەولێر بەخێوکردنی مەر لە پلەی یەکەمدا بوو بزن لە پلەی دووەمدا بوو و ئاژەڵی بار هەڵگر کوێدرێژ لە پلەی یەکەمەدا بووە بەهۆی هەرزانی نرخی بەڵام ئەسپ نرخەکەی گرانە بویە زۆر بەخێو نەدەکرا لەپاڵ ئەمەشدا بەهۆی نەڤونی پزیشکی ڤێتێرنەری و جورەها نەخوشی بڵاو دەبوونەوەی رێژەییەکی زۆری ئاژەڵەکان لەناو دەچوون بەمەش زیان بەبەر لایەنی ئابووری خاوەنەکانیان دەکەوت  لەپاڵ ئەمانەشدا پەلەوەر بەخێودەکران کە ساڵانە چندین ملیوان هێلکە لە کوردستاندا بەرهەم دێت   گرینگترین ئەو پەلەوەرانەی کە لە کوردستاندا بەخێو دەکرێن بریتین لە مریشك و قاز و عەلەشیش کە کرین و فروشتنیان پێوە کراوە هەر لەم ماوەویدا تا ١٩٩٠ ژمارەی کارگەی پەلەوەر لە کەرتی تایبەتدا گەیشتە ٥٧٥ پرۆژە کە لە هەریەك لەم پرۆژانەدا پێویستیان بە کرێکاری زۆر هەبوو ئەمە هۆکار بوو کە رێژەی بێکاری بەرەو کەمبوونەوە بچێت لە هەولێر لە ساڵی ١٩٧٨ نزیکەی ١٩٠٠٠ هێلکە بەرهەم هێنراوە زیادبوونی بەرچاوی رێژەی هێلکە هۆکار بووە کە بگاتە ئاستی بازرگانی و رەوانەی دەرەوە بکرێت  هەنگیش بە خێو کراوە لەم ماوەیەدا کە کرین و فرشتنیان بە هەنگوین کردووە  لە ڕێگەی بەخێوکردنی ئاژەڵەوە تاکەکانی کومەڵگای کوردی بەشێکی پێداویستیەکانی خۆیان دابین دەکرد ئەم جۆرە پێداویستیانەش وەك: شیر ماست پەنیر خوری ئاژەڵەکان بۆ دروستکردنی جل و بەرگ بەکاردەهات ، ئەمە جگە لەوەی کە گا و مانگا بەخێودەکران بۆ دەستکەوتنی بەرهەمی سپیایی وەك شیر و پەنیر و ماست لور و دون ، بو گواستنەوەی بارەکانش بەکاردەهێنران، هەرچەندە لە ناوچە چیاییەکاندا رێژەیەکی زۆری بەراز هەبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لە ئاینی ئیسلامدا گوشتی بەراز حەرام کرابووسەرەرای گرینگی دان بە لایەنی ئاژەڵداری و بوونی لەوەرگایەکی باش بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ لە ناوچەکانی کوردستاندا بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لایەنی ئاژەڵداری پێشکەوتنێکی وای بە خوە نەبینیوە و رووبەرووی کومەڵێ گرفت بوتەوە گرفتەکانی بەردەم کاری ئاژەڵداری لە ناوچەکوردییەکاندا بریتی بوون لە : 

هۆکارە سروشتییەکان: کەم بوونەوەی لەوەرگا لەناوچە شاخاوییەکاندا لەئەنجامی بە خێوکردنی ژمارەیەکی زۆری مەروماڵات گژ و گیا بەرەو کەمبوونەوە دەچوو لە ئەنجامی بێ پلانی جوتیاران بۆ دابین کردنی پێداویستی ژیانی رۆژانەیان بە شێوەیەکی زانستی و بڵاوبوونەوەی نەخوشی لە ناو ئاژەڵەکاندا  لەهەمان کاتدا هیچ پزیشکێکی بەیتەری لە ناوچە کوردییەکان لەم ماوەیەدا بوونی نەبووە هیچ پرۆژە و کارگەیەکی تایبەت نەبووە بۆ مەبەستی سود وەرگرتن لە بەرهەمی ئاژەڵی وەك گوشت و شیر….هتد گرینگترین نە خوشییەکانیش بریتی بوون لە تا و کرمی سییەکان و گڕوبون و ئەسپێ و گەنە شایانی باسە لە ساڵی ١٩٦٥ نزیکەی ٣٥٣٢٨ ئاژەڵ تووشی نەخوشی کرمی گەدە وڕیخوڵەبوونە بە پێی سەرژمێرییەکان لە ساڵی ١٩٦٨دا لیوای هەولێر لە پلەی سێییەمدا بوو لە رووی تومارکردنی رێژەی ئاژەڵە نەخوشەکان هاوکات هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی دەرمان لە ئاستی پێویستدا نەبوو ئەمە جگە لە گورانی کەش و هەوا و هێرشی ئاژەڵە درندەکان هۆکار بووە بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی ئاژەڵەکان

هۆکارە مروییەکان:

لە ناوچە کوردییەکاندا وەك پێویست هەڵیان نەداوە کە سود لە لایەنی ئاژەڵداری وەربگرن بۆ نموونە لە سەردەمی شورشی ئەیلولدا گرینگیەکی ئەوتویان بە لایەنی ئاژەڵداری نەداوە وەك سەرچاوەیەك بۆ دابینکردنی بژێوی رۆژانە زیاتر کشتوکاڵیان پێش دەخست لەهەمان کاتدا خاوەن زەوییەکان رێگەیان نەدەدا کە جوتیار بەشێکی زەوی بکەنە بەرهەمی ئالیکی بۆ ئاژەڵەکانیان لە هەمان کاتدا ناوچە کوردییەکان روو بەرووی راگواستن دەبوونەوە بەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر سامانی ئاژەڵی دەبوو هاوکات بە هۆی راگواستنەوە رێژەیەکی زۆری ئاژەڵ بەبێ خاوەن بەجێ دەمان.

        دوای فراوان بوونی شارەکان و نیشتەجێبوونی کوچەرییەکان هۆکار بوو کە کوچەرەکان بە کومەڵێ پیشەوە خەریك ببن چەند پیشەگەرێکیش هەبوون لە دەوروبەری هەولێر نموونەش بۆ ئەم پیشانە وەك پیشەی: پێندوز و ناڵبەند و ئاسنگەر…هتد کە بەم چینە دەگوترا چینی بورجوازی بچووك( لە پاڵ پیاوان کومەڵێك ئافرەت دەرکەوتن کە هەریەکەیان بە پیشەیەکەوە خەریك بوون کە ئەمانەن:

حاجی ژنە مینا لە گەرەکی مەڵکەندی لە سلێمانی خەریکی دروستکردنی بابەتی لە قور درەستکراو بۆ وەك: گوزە و کوپەڵە و دیزە و دەرخونە…هتد، فاتە کورانی و هاورێکانی لەسەر شەقام لەگەڵ رەحمەی هارێیدا دوکانێکیان کردەوە لە تەنیشت مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز کە پورە فاتم ناویانێنابوو فاتم کولارەو باوەشێن و فرفروکە کە بابەت باوەشێنی بە کاغەزی رەنگاورەنگ دروستدەکرد، رابیعە خانی نانەوا کە نانەواخانەکەی لە نزیك ناوەندی بازار بوو ، مرێمی حەسەنلی و کڵاو فروشتن لە گەرەکی سەرکارێز کاری کڵاو چنینی دەکرد کە بەشێکی زحری کڵاوەکانی بۆ فوکاندارەکان دروست دەکرد 

 لە شاری سلێمانی گەرەکی تایبەت بە پیشەوەران هەبوو بۆ نموونە گەرەکی سابوون کەرانکەمەڵێ پیشەی تر هەبوون وەك دارتاش و ئاشەوان بۆ دروستکردنی ساوار و ئارد و رستن و چنین و دروستکردنی پێڵاوی کڵاش کە خەڵکی زاخو هەورامان بە کاری چنین بەناوبانگ بوونە و پیشەی ئاسنگەریش لەم سەردەمەدا هەبووە بۆ نموونە لە گوندی روستێ لە سنوری دەڤەری باڵەکایەتی لە نێوان ساڵانی ١٩٦١_١٩٧٠ ئاسنگەری باشی هەبووە هەر ئاسنگەرێك چەند شاگردی هەبوو کرێی هەر شاگردێك رۆژانە ٤٠٠ فلس بوو لە ماوەی ساڵەنی ١٩٦٥_١٩٧٠ لە شارەدێی گەڵاڵە نزیکەی ٤٠ پیشەوەری لێ بووە و جگە لەمەش پیشەی بەرگ دورین هەبووە کەسێك بەناوی یونس ئاکرەی ئەم کارەی کردووە ، ئەمە جگە لە پیشەی دروستکردنی سوبە جگە لە کوردەکان جولەکەکانیش خاوەن پیشەبوون بەتایش کاری زێرەنگەریان کردووە وە پیشەی چەرچیەتیان کردووە و شتیان گێراوە بەناو کوڵانەکاندا کەسێك بەنوی کاکە حەی ئەم کارەی دەکرد لە هەڵەبجە ژنان بە کاکە جوو ناویان دەبرد و بەشێکی تریش قوماشیان دەگێرا بو شارەکانی دەرەوەی هەڵبجەش دەچوون بەتایبەتی بۆ هەورامان و شارەزوور،هەریەکە لە جریوە و ئوسوجولەکە بوون و کاری کوتاڵ فروشیان کردو هاوکات جولەکەکان سلێمانی کاری فروشتنی مەییان دەکرد گرینگترین پیشەوەرەکانی سلێمانی لەم سەردەمەدا بریتی بوون لە خواجە سلمان سەداف و خواجە ئیسحاق موعەلیم هەر لەم کاتەدا هەندێك جولەکەکان پیشەی ماموستایشیان کردووە لەوابە ماموستا فلیپ بەشیر و ماموستا عەزیز یوسف ساسون و کاری حەکیمیشیان کردووە حەکیم برایم و کورەکەی بە ناوی عەزە لە بواری پزیشکیدا زۆر شارەزابوون لە قەڵادزێ پزیشکێکی جو تێدا بووە و لە نەخوشییەکای پێستدا شارەزا بووە، لەگەڵ ئەمەشدا جولەکەکان پیشەی پارێزەریان کردووە زۆربەی ئەوانەی خاوەن بروا نامە بوون بەم کارەوە خەریك بوون و پیشەی چنینیشیان کردووە منداڵەکانیان لە تەمەنێکی بچووکدا دەبوونە شاگرد پاشان دەبوونە وەستا هەندێکیش ئەم لیشەیەیان لە بنەماڵەکەی خویان بوویان ماوەتەوە بۆ نموونە جولای جاو کاری لە پەمودا کردووە هاوکات کاری خومچییەتیشیان کردووە هەریەکە لە سوراح و لەیلا دوو ژنی جولوکە بوون کە جلوبەرگی خەڵکی قەڵادزێیان خمکردووە ،پیشەی خواردن دروستکردن لە سلێمانی دەرکەوت کە بووە پیشەیەك و قازانجیان دەکرد لەم بارەیەوە هەندێك خواردن هەبوون کە تایبەت بوون بە سلێمانی لەوانە: حەڵوای گەزۆ کەسێك بەناوی حەڵواچی دەیگێرێت  بەناوبانگترین حەڵواچیەکانی سلێمانیش حاجی فەتاح و حاجی قادر بوون، شەربەتی مێوژ کە کە هەندێك کەس لە دوکان دەیانفروشت یان دەستگێرەکان دەیانگێرا شەربەتفروشی هەرە کۆنی سلێمانی حاجی ئەحمەدی کرنووی سوعبەتچی بوو، جگە لەمە چەند پیشەیەکی تر لە سلێمانی گەبوون لەوانە موتابچیەتی ئەو دردرکەسەبوو کەموی ئاژەڵی لە دروستکردنی گوریس و قەیاسەدا بەکار دەهێناو پیشەی وەتراقچیەتی(کۆنە فروش) ئەو کەسە بوو کە شتی کونەی دەفروشت و لیشەی چەخماقسازی و مسگەری و شیرسازی و سەروپێ گیپەخانە کە سەروپێیان بە خاوی دەفروشت لە دەکانەکاندا یان دەستگێرەکان دەیانفروشت، دەرکەوتنی ئەم پیشانە هۆکار بوو بۆ زیاد بوونی بەرهەمە جوراوجورەکان و دەرکەوتنی بازار بۆ ساغکردنەوەی کەلو پەلەکان و پەرەسەندنی ئابووری لە ئەنجامی زۆر بوونی بەرهەم دەهاتە کایەوە ،شایانی باسە کە پیشەی دارتاشی لە هەولێر زۆر بایخی پێدەدرا وشوێنی تایبەت بە دارتاشان لەناو بازاری قەیسەری هەبووە کە زیاتر لە (٥٠) دوکانی دارتاشی هەبوون کاری دارتاشیان لە رێگەی داری گوێز و دار بی و دار ئەسپێندارەوە دەکرد کە جۆرەها ئامێری کشتوکاڵی وەك دەستکە خاکەناس وهەجار و ربە و کەلوپەلی ناوماڵی وەك تیروك و بێژینگیان لێ دروست دەکرد دوتر دەرگا و لاندکیشیان دروست دەکرد بەناوبانگترین دارتاشەکانی هەولێر بریتی بوون لە حاجی محمد خلیل دارتاش و حاجی عوسمان محمد دارتاش پیشەی بەرگدوری لە لایەن ئافرەت و پیاوانەوە ئەنجامدەدرا حجی هاشم خەیات دیارترین بەرگدووری هەلێر بوو ئافرەتەکانیشبەشێکیان لە ماڵ ئەم کارەیان دەکرد بەشێکیشیان لە دوکانەکقنی بازاری تەیراوە دوکانیان هەبوو ناهیدە حەمەد خەیات یەکێك بوو لە ئافرەتە بەرگدوورەکانی هەولێر ، پیشەی ئاسنگەری کە  ئالەتی کشتوکاڵیان دروست دەکرد وە خاکەناس و تەور و داس…هتد لەم ماوەیەدا پیشەی تەلارسازیش دەرکەوت کەسانی شارەزا لە بواری بیناسازیدا کاریان دەکرد تەنانەت زیرەکیان گەیشتە ئاستێك کە توانیان لە ماوەی ١٩٧٥_١٩٩١ بینای دوو بۆ سێ نهومی دروست بکەن دیارترین بیناساز لەم ماوەیەدا لە هەولێر عەبدوڵا چیچو بوو.

لیستی سەرچاوەکان:

١. . ا.م.مینتشاشڤیلی(١٩٩٩) کورد کورتەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئابووری و روشنبیری و گۆزەران، و:پ.د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، وەزارەت روشنبیری، سلێمانی.

٢.غەفور، عەبدوڵا(٢٠٠٥)، جوگرافیای کوردستان، چاپی چوارەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.

٣.بابان، جەمال(٢٠١٢) سلێمانی شارەگەشاوەکەم، بەرگی(چوارەم)، چاپی دووەم، چاپخانەی ئاراس_هەولێر.

٤. ئەحمەد، فازڵ کەریم(٢٠٠٦)، شاری سلێمانی ململانێی گروپە کومەڵایەتییەکان١٨٢٠_١٩٢٠، بنکەی ژین_سلێمانی.

٥. .قادر، عەباس نادر(٢٠١٩)، راپەرینی جوتیارانی دەشتی هەولێر ساڵی ١٩٥٣، چاپخانەی زانکوی سەڵاحەدین_هەولێر.

٦. عومەر، عەلی رەسول(٢٠٢٤)، ناوچە ئازادکراوەکانی باشووری کوردستان(١٩٦١_١٩٧٠)، چاپخانەی ڕوکسانا_هەولێر.

٧. د.عەبدوڵا عەلیاوەیی، کوردستان لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا، چاپی دووەم _٢٠٠٤.

٨. میهرادی ئیزدەنی، چەردەباسێك لەبارەی کوردانەوە، و:ئەمین شوان، سلێمانی_٢٠٠٧.

٩. دەشتی، تارا محمد، کورد و ناوچە کوردنشینەکان، ٢٠١٥.

_توێژینەوەکان:

١. اسماعيل، نجم الدين عبدالله(۲۰۲۳)، بارودوخی ئابووریی پاریزگای هه ولیر له سالانی ۱۹۷٥-۱۹۹۱.

٢. مصطفى، ئاراس عبدولره حمان(٢٠٢٢)، ژیانی ئابورى جوه كانى لیواى سليماني (۱۹۲۱_١٩٥٨)، گوفاری زانکوی راپەرین.

٣. سەعید، ئیسماعیل ئیبراهیم(بێ ساڵ)، رووداوه کانی کوردستان له ئاوێنەی ئەدەبدا.

About دیدار عثمان

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …