Home / بەشی مێژووی كورد / زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١)

بەشی چوارەم

(چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز لەسەردەستی سۆمەریەکان دەستپێدەکەن)

زیندەبەچاڵکردنی مێینە

جگە لە ھەموو ئەوانەی سەرەوە، بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر ھەیە کە پیاو بە درێژایی مێژوو زیندەبەچاڵکردنی مێینەی ئەنجامداوە، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە خۆراکیان بە شێوەیەکی سنووردار دابین دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێژەی دانیشتووان لەگەڵ بڕە سنووردارەکەی خۆراکدا بگونجێت. یەکێک لەم بەڵگە جێی مشتومڕنییە ئەوەیە کە لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە سەبارەت بە پرۆسەی زیندەبەچاڵکردنی مێینەی (١٨).

ئایەتی پیرۆزی ژمارە (٣٠)ی سورەتی( الإسراء)پشتڕاستی دەکاتەوە ،کە خەڵکی پێش ئیسلام بە ھۆی نەبوونی خۆراک لە ناوچەکەیاندا زیندەبەچاڵکردنی مێینەیان ئەنجام داوە. بەو پێیەی ئەو ناوچانەی کە ژمارەیەکی زۆر گۆڕی منداڵانی شیرەخۆریان تێدا دۆزیەوە، بە ناوچەیەک دادەنرێت کە ساڵانە بارانبارینی نادیارە، دەبێ ساڵ بە ساڵ بەدەست کەمی خۆراکەوە ناڵاندبیان. ئەم کەمی خۆراکە دەرئەنجامە ترسناکەکانی لە نێو چینە ھەژارەکاندا ھەیە، کە ناتوانن خۆراک بۆ ئەو ماوەیە ھەڵبگرن کە باران کەم دەبێتەوە.

بەڵگەی تاڕادەیەک تازەش ھەیە، کە پشتگیری ئەم گریمانەیە دەکات، ئەوەیە کە ئەو ھەواڵانەی کە لە سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەمدا گوێزراونەتەوە سەبارەت ئەو برسییەتییەی شاری موسڵی گرتۆتەوە، لە ڕاستیدا وای لە ھەندێک خێزان کرد کچەکانیان زیندەبەچاڵ بکەن، بەڵام ئەم خێزانانە بە شێوەیەک پرۆسەکەیان دەکرد کە فێڵیان لەورێنوێنییە ئایینیانە دەکرد کەوا زیندەبەچاڵکردنی کچان بەناڕەوا و حەرام دادەنێت وقەدەغەی کردووە.

ئەم جۆرە خێزانانە پاش ماوەیەکی کەم لە لەدایکبوونی کچەکەیان دەیانبردە مەزارگەی ئیمام عەباس ، کە دەکەوێتە سەر شەقامی نەجەفی لە موسڵ و لەلای پەنجەرەی بەسەر شەقامەکە دەڕوانێت دایان دەنا و لە ئێوارەوە تا بەیانی بەجێیان دەھێشت، کەدەگەڕانەوە ،ئەگەر کچەکە لە ژیاندا مابوایە، دەگوترا چارەنووسی ئەوە بووە کە بژی و ئەگەر بینییان مردووە، لە برسێتی و کاریگەرییەکانی کەشوھەوا و ئاژەڵە بێسەرپەرشتەکان و ھتد، دەگوترا ئیمامی عەباس بردویەتیەوە.

بە دڵنیاییەوە منداڵەکە لە کاتێکدا کە بەدەست برسێتیەوە دەیناڵاند، دەبرایە لای ئیمام عەباس، کاتێکیش تا بەیانی بە سکی بەتاڵەوە دەمایەوە، دەرئەنجامەکەی پێشوەختە زانراوە، چونکە ئامانجی ئەو کردەوەیە، کە پێشتر باسمان کرد، کوشتنی کچەکەیە، بە داھێنانێک-بیدعەیەک لەگەڵ تێگەیشتنیان بۆ ئایین بگونجێت.

ئێستا دەگەینە خاڵی دووەم ،کە زۆر پشتگیری لەو گریمانەیەمان دەکات ،کەوا دانیشتوانی شوێنەکانی باکور زیندەبەچاڵکردنی مێینەیان ئەنجامداوە، ئەویش ئەوەیە کە ئەو سەرچاوانەی پەیوەندییان بە مێژووی عەرەبەکانەوە ھەیە پێش ئیسلام ئاماژەن بۆ دیاردەی فرەمێردی (Polyandry)، واتە ژنێک ھاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە پیاوێک کردووە، ژمارەی ھاوسەرەکان ھەندێک جار دەگەیشتە نزیکەی دە کەس(١٩).

دیاردەی ھاوسەرگیری ژنێک لەگەڵ زیاتر لە پیاوێک بەوە لێکدراوەتەوە وبەو ڕاستییە ڕوونکراوەتەوە ،کەوا پرۆسەی زیندەبەچاڵکردنی مێینەیان لە ھەندێک ناوچەی نیمچە دورگەی عەرەبیدا ھێندە بەربڵاو بووە ،کە ئیتر ژمارەیەکی پێویست لە ژنان نەماون کە لەگەڵ ژمارەی پیاواندا بگونجێت، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی چەند پیاوێک ھاوبەش بن لە یەک ژندا (٢٠ ).

لە نێو ئەو کەسانەی کە ئاماژەیان بە بوونی ڕاڕەوی -مەزھەبی فرەمێردی بۆ یەک ژنیش کردووە، سترابۆن بوو، کە باسی لەوە کردووە کە براکان لەھەموو شتێکیان ھاوبەش دەبوون، لە پارە و لە ژنیشدا، بۆیە بەھەموو برایەکان یەک ژنیان ھەبوو، کە تێیدا ھاوبەش بوون ، سترابۆن ئاماژەی بەوەدا کە ئەو پیاوانەی ھاوبەشن لەیەک ژندا ،سزای توندی زیناکار دەدەن، سزای کوشتنی دەدەن. بەپێی داب و نەریتی خۆیان کەسێکی نامۆ-غەریب زیناکارە ، کە لەگەڵ ژنێکی بەڕەچەڵەک بیانی بۆ ئەو جووت دەبێت (٢١).

لەمانەی سەرەوە دەردەکەوێت ،کە پڕۆسەی زیندەبەچاڵکردنی مێیینان ، بێ گومان بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ژنان، ئەو گروپە مرۆییانەی ئەم پرۆسەیە دەکەن ناچارن بۆ خۆیان مەزھەبی فرەمێردی بۆ یەک ژن قبوڵ بکەن، ئەگەرنا ناکۆکی دروست دەبێت لە نێوان پیاوان بۆ بەدەستھێنانی ژن. بۆیە تا پێمان وابێت دانیشتوانی شارستانیەتەکانی باکور کۆرپە زیندەبەچاڵکردنی مێینەیان ئەنجامداوە، دەبێ بەدەست کەمبوونەوەی ژمارەی کچانەوە ناڵاندبێتیان، و دەبێ بۆ خۆیان قبوڵیان کردبێت کە ژن پێویستە لەگەڵ زیاتر لە پیاوێک ھاوسەرگیری بکات.

ئێستا چۆن دەتوانین ئەم دیاردەیە بزانین لەکاتێکدا باس لە کەسانێک دەکەین کە لە قۆناغێکدا ژیاون ، پێش سەرھەڵدانی نووسین بووە، بەڵام مێژوو ھەمیشە و بۆ وبەردەوام کۆمەڵێک ئاماژەمان بۆ دەپارێزێت، کە ئاماژەن بۆ ئەوەی پێشینەکان چییان دەکرد و لە نێو ئەم ئاماژانەشدا ئەوە تا ڕادەیەکی زۆر ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە ھەندێک لە دانیشتوانی عێراقی کۆن دیاردەی فرەمێردییان پراکتیزە کردووە ئەمە ئەو ئاماژەیەش ئەوەیە کە پاشای سۆمەری ئوروکاگینا (نزیکەی ٢٣٥٥ پێش زایین) لە چاکسازییە بەناوبانگەکانیدا داویەتی، کە ئاماژەن بۆ ئەوەی کەپاشا ئوروکاگینا داب و نەریتی ھاوسەرگیریی ژنانی لەگەڵ زیاتر لە پیاوێک قەدەغە کردووە (٢٢).

Ukg.6

Col III 20 – mi – u4 – bi – ta – ke4 – ne

21 – mita – 2 – ta

22 – i – tuku – am6

23 – mi – u – da – e – ne

24 – za – as – da – bi – I – sub

20- ئافرەتان لە ڕابردوودا.

21- 22- (ئافرەتێکیان) هاوسەرگیریلةطةلَ دوو پیاودا دەکرد.

23- ئافرەتان لەم سەردەمەدا.

24- بەردباران دەکرێن (ئەگەر هەمان کاریان کرد).

لەو دەقەی سەرەوە دەردەکەوێت، داب و نەریتی هاوسةرطيرى ژنێک لةطةلَ دوو پیاو ، داب و نەریتی باو بووە لە سەردەمى پێش دەرکەوتنی شا ئوروکاگینا ، بەڵام پاشماوەکانی تا سەردەمی شا ئوروکاگینا ماونەتەوە.

ئەمەش لایەنێکە و لە لایەکی دیکەوە ھەڵوەشاندنەوەی پاشا ئوروکاگینا و سزادانی تاوانبارانی بە بەردبارانکردن بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە داب و نەریتی ژنێک لەگەڵ زیاتر لە پیاوێک ھاوسەرگیری بکات، داب و نەریتی قێزەون بووە لە چاوی سۆمەرییەکان و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ئوروکاگینا ھەڵوەشاندنەوەی ئەم داب و نەریتەی لە نێو ئەو چاکسازییانەی کە لە سەردەمی حوكمرِانى ودەسەڵاتی خۆیدا ھێناویەتییە ناوەوە باس کردووە.

About دیدار عثمان

Check Also

زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١) بەشی يەكەم (چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز …