Home / بەشی مێژووی كورد / زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١)

بەشی دووەم

(چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز لەسەردەستی سۆمەریەکان دەستپێدەکەن)

لە ڕاستیدا بۆ مرۆی شارستانییە کشتوکاڵییەکانی دواییى باکوور کە بیرۆکەی پیرۆزکردنی ھۆکارەکانی کەشوھەوا لە جیاتی پیتوفەڕ وەک وەڵامێک بۆ ناجێگیری باران لە ناوچەکەی خۆیدا پەسندکردووە، لە ڕوانگەیەکی پراکتیکییەوە سوودی پێ ناگەیەنێت، چونکە ناوچەکەی ساڵانێکە لەبەروشکەساڵی ئازار دەچێژێت، بۆیە گومانەکانی لە ئایینەکەی یارمەتی ماددی بۆ دابین ناکات مەگەر ھەنگاوی کاریگەرتر لەم بوارەدا نەنێت لە مەترسی برسێتی و شەڕکردن بیپارێزێت.

لە ڕاستیدا ئەو ئەنجامانەی کە لەلایەن هەڵکۆڵینەکانی دامەزراوەی گشتی شوێنەوارەکانەوە لە شوێنی تەل سەوان ئاشکرا بوون، پێموایە گرنگن بە تایبەتی لە ڕوونکردنەوەی ئەم هەنگاوانەدا کە دانیشتوانی ناوچەکانی باکوور سەبارەت بە کەمی باران گرتوویانەتەبەر.

چونکە ئەو شوێنەی کە باسمان کرد، قۆناغی گواستنەوە دەنوێنێت لە نێوان ئەو شارستانیەتانەی کە لە باکوری عێراقدا زاڵ بوون و ئەوانەی لە بەشی باشووری عێراقدا دەرکەوتن، بە واتایەکی تر، ھەموو نەسازییەکانی-تناقضات- بیرۆکەی باکووری بە شێوەیەک چڕکردەوە ، کە بە ئاشکرا داوای سەرھەڵدانی بیرۆکەیەکی ئایینی نوێی دەکرد، جگە لە بیرۆکەی پەرستنی پیتوفەڕ و ئەوەی ژیانی نوێ بەرھەم دەھێنێت.

یەکێک لە یەکەمین ئەم نەسازیانە کە وای لە دانیشتوان کرد باوەڕیان بە بێھودەیی پەرستنی بیرۆکەی پیتوفەڕ و ئەوەی ژیانی نوێ دروست دەکات لا دروستبێت و بووە ھۆی سەرھەڵدانی بیرۆکەی پەرستنی ھۆکارەکانی کەشوھەوا کە کاریگەرییان لەسەر باران و چاندن و دروێنەکردن ھەیە، یەکەمی ئەونەسازیانە پرۆسەی کوشتن و زیندەبەچاڵکردنی کچانە، کە پێمان وایە لە سەردەمی شارستانیەتی سامەڕا و حەلەفدا لە زۆربەی شوێنەکانی باکوور و لە شوێنی تەل سەوان بە تایبەتی باو بووە، ئەو پرۆسەیەی کە بووە ھۆی گۆڕانکارییەکی ھەمەلایەنە لە سیستەمی خێزاندا لەم قۆناخەی ڕۆژگاردا لە مێژووی کۆنی عێراقدا.

پێش ئەوەی وردبینەوە لە سروشتی ئەو سیستەمە نوێیە خێزانییەی کە لە سەردەمی شارستانیەتی سامەرا ،یان پێش ئەوە لە ناوچەکانی باکوور کە دەکەونە سەر ھێڵی باران، یان لە باشووری ھێڵی باران ھەبووە، دەبێ بە ڕوونی ئەو ھۆکارانە ڕوون بکەینەوە کە وای لێکردین وا دابنێین کە دانیشتوانی شارستانیەتی سامارا و ئەوانەی کەمێک پێش ئەوان زیندەبەچاڵکردنی مێینەیان ئەنجامداوە.

ئەو ھەڵکۆڵینانەی کە بۆ ماوەی چەند وەرزێک لەلایەن دەزگای گشتی شوێنەوارەوە لە شوێنی تەل سەوان ئەنجامدراون، تا ئێستا زیاتر لە چوار سەد گۆڕیان دەرکەوتووە، ئەوەی سەرنجی خەڵک لەسەر ئەم گۆڕانە ڕادەکێشێت ئەوەیە کە نزیکەی سێ سەد لەو گۆڕانە تەرمەکانیان منداڵانی تەمەنی شیرپێدانیان تێدابووە . جگە لەوەش شوێنەکانی تەپە گەورە، قالنج ئاغا، حەسونە، ئەلئەربجیە و یارم تەپە ھەمان ڕێژەی سەدی، یان زیاتریان تەرمەکی منداڵانی تەمەنی شیرپێدانیان تێدابووە ، بەو پێیەی لە ھەڵکۆڵینەکانی نێردەی ڕووسیا لە یارەم تەپە لە ساڵی ١٩٧٦دا یازدە گۆڕ دەرکەوتووە کە نۆ گۆڕیان تەرمەکانیان منداڵانی تەمەنی شیرپێدانیان تێدابووە ، بە ئاماژەدان بەوەی کە وەرزەکانی ھەڵکۆڵینی پێشووی نێردەی ڕووسیا گۆڕی منداڵانی تەمەنی شیرپێدانى بە ھەمان ڕێژەی ساڵی ١٩٧٦ نیشان داوە (٦).

لە ڕاستیدا ھەموو گۆڕەکانی تەرمەکانیان منداڵانی تەمەنی شیرپێدانیان تێدابووە لە زۆربەی شوێنەکان لە ژێر زەوی ماڵەکاندا دۆزراونەتەوە و لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا نەدۆزراونەتەوە ئەمەش ڕەنگە ھەندێک کەس بڵێن کە گەورەکانیش لە ژێر زەوی ماڵەکاندا نێژراون ،جگە لەوەش ھێشتا مەسەلەکە جێی پرسیارە کە ئایا دانیشتوانی شوێنەکانی باکور سەرەتا گۆڕستانی بەکۆمەڵیان ھەبووە، ھەرچەندە پرۆفیسۆر مەلوان گۆڕێکی گشتی لە شوێنی ئەرەبجییە دۆزیوەتەوە، بەڵام ئی سەردەمی عوبەیدبووە (٧)، واتە لەئەو سەردەمەی کە باشوور بوو بە ناوەندێکی شارستانییەت و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دراوسێ ھەیە.

ھەروەھا نێردەی ڕووسیا گۆڕستانێکی دیکەی لەسەر گردی یارێم تەپە دۆزیەوە بە ناوی یارەم تەپە( ژمارە یەک)، پێدەچێت مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئەو گردە بە ناوی یارێم تەپە ژمارە ٢، ھەروەھا ئەویش ئی سەردەمی دواییەکانە (٨).

گومانمان سەبارەت نەبوون ونەزانینی گۆڕستانە گشتیەکان لەناوچەکانی باکور لە سەردەمی بەردینە نوێکاندا بۆ گۆڕستانە گشتیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ھەڵکۆڵینانەی کە لە گردی سەوان و قالینج ئاغا و تەپەگەورە و شوێنی دیکەش ئی چاخەکانی پێش مێژوو ئەنجامدراون نەزانراوە ھەڵکەندنکاران دۆزینەوەی گۆڕستانێکی گشتی ڕابگەیەنن لە کاتی کارەکانیاندا کە تایبەتە بە ھەریەکێک لەو شوێنانەی کە باسکراون .

ئەمەش بەو مانایەیە کە ناشتن لەم شوێنانەدا لەناو ماڵەکاندا ئەنجامدراوە نەک لە گۆڕستانێکی گشتیدا، وەک ئەوەی گۆڕستانی گشتی ھەبووە لەلایەن دانیشتوانی ئەو شارستانیانەی کە لە بەشی باشووردا ھەبوون لە عێراق، بە سۆمەری و ئەکەدیەکانیشەوە.

گومانمان سەبارەت نەبوون ونەزانینی گۆڕستانە گشتیيەکان لەناوچەکانی باکور لە سەردەمی بەردینە نوێکاندا بۆ گۆڕستانە بەکۆمەڵەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ھەڵکۆڵینانەی کە لە گردی سەوان و قالینج ئاغا و تەپەگەورە و شوێنی دیکەش ئی چاخەکانی پێش مێژوو ئەنجامدراون نەزانراوە ھەڵکەندنکاران دۆزینەوەی گۆڕستانێکی گشتی ڕابگەیەنن لە کاتی کارەکانیاندا کە تایبەتە بە ھەریەکێک لەو شوێنانەی کە باسکراون .

ئەمەش بەو مانایەیە کە ناشتن لەم شوێنانەدا لەناو ماڵەکاندا ئەنجامدراوە نەک لە گۆڕستانێکی گشتیدا، وەک ئەوەی گۆڕستانی گشتی ھەبووە لەلایەن دانیشتوانی ئەو شارستانیانەی کە لە بەشی باشووردا ھەبوون لە عێراق، بە سۆمەری و ئەکەدیەکانیشەوە.

لەسەر ئەم بنەمایەوە ئێستا دەتوانین بە ھەندێک متمانەوە بڵێین ،کەوا شوێنەکانی باکوور لە سەردەمی بەردینی نوێدا بە شێوەیەکی گشتی ئەو گۆڕستانە گشتیيانەیان نەبووە، کە لە پەراوێزی شارەکەدان، کە لە بەشی باشووری عێراقدا باو بوون (٩).

About دیدار عثمان

Check Also

زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١) بەشی يەكەم (چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز …