مێژووی كورد له ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەوە تا سەرەتاکانی سەدەی بیستەم
ئاماده‌كردنی: زاهیر سدیق
به‌شی دووه‌م
په‌یماننامه‌ی ئه‌رزرۆمی دووه‌م
ساڵی 1847 ئه‌م په‌یمانه له‌شاری ئه‌رزرۆم له‌باكووری كوردستان له‌نێوان ده‌وڵه‌تی قاجاری له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی محه‌مه‌د شای قاجارو ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سوڵتان عه‌بدول مه‌جیدی یه‌كه‌م به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ڕوسیای قه‌یسه‌ری وبه‌ریتانیا مۆركرا، په‌یمانه‌كه له 1نیسانی 1847 دوای سێ ساڵ گفتوگۆی دوولایه‌نه له لایه‌ن میرزا ئه‌حمه‌د فه‌قێ خان نوێنه‌ری قاجارییه‌كان و محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌عدوڵڵا ئه‌فه‌ندی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی مۆركرا، هه‌ردوو باڵوێزی روسیا و به‌ریتانیا وه‌ك ناوبژیوان و شاهید له‌جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه به‌شداربوون، كارگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆریان لهداڕشتی به‌شه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بووه، كه نۆبهندی له‌خۆگرتبوو، به‌ندی دووه‌م و سێیه‌م و پێنجه‌م و هه‌شته‌م ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌كوردستانه‌وه هه‌بوو، له‌وانه ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت و سه‌قز و بانه و زه‌هاو تا باشووری كرماشان كه له‌په‌یمانی زه‌هاودا بێ چاره‌نووس مابوونه‌وه خرانه سه‌ر ده‌وڵه‌تی قاجاریی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی خوڕه‌م شار و كه‌ناره‌كانی به‌ری چه‌پی شه‌تولعه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئازادی هاتوچۆی كه‌شتیوانی ده‌وڵه‌تی قاجاری لهشهتولعهرهبدا به‌رامبه‌ر به‌وه ناوچه‌كانی شاره‌زوور به‌فه‌رمی خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی، دابینكردنی ئاسایش و هێمنی له‌سنووره‌كانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك بۆ هیچ لایه‌ك نه‌بێ یارمه‌تی جوڵانه‌وه‌ی یاخی بووه‌كان بدات، مه‌به‌ستیش له‌یاخی بووه‌كان جوڵانه‌وه شۆڕشگێڕیه‌كانی هۆز وتیره و میرنشینه كوردییه‌كان بوو، ئاسانكردنی ئازادی بازرگانی درا بهبازرگانهكانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و روسیای قه‌یسه‌ری له‌ناوچه سنووریه‌كان له‌به‌ر چاوبگرن، دوا به‌دوای ئه‌م په‌یمانه‌ش هه‌ردوولا له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به سه‌رجه‌م میرنشینه كوردییه‌كان رێكه‌وتن، ئه‌م ڕێكهوتنهش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌چوو پێك هاتبوو له‌نوێنه‌رانی چوار ده‌وڵه‌ت به‌ناوی لیژنه‌ی تێكه‌ڵاوه‌وه به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌رزرۆمی دووه‌م هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێرانی سازشێكیان به‌كوردستان كرد‌و جارێكی تریش كوردستانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكرده‌وه، به‌م شێوه‌یه ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌رزرۆمی دووه‌م كۆتایی بهفهرمانڕهوایی ناوخۆی كوردی هێنا و له‌ساڵی 1849 به‌دواوه‌وه ناوچه‌ی شاره‌زوور ڕاسته‌وخۆ به‌سترایه‌وه بهئهستهنبوڵهوه، پاش ئه‌وه‌ی ئاشتی له‌نێوان عوسمانی وئێرانی چه‌سپا ئه‌مه‌ش وای لهعوسمانییهكان كرد مه‌ترسییه‌كانیان كه‌م بێته‌وه له‌ده‌سته‌ڵاتی ئێران و ده‌وڵه‌تی عوسمانیش ئیشی به‌كورد نه‌ما له‌و به‌ڵێنانه‌ی دابووی به‌كورد پاشگهزبوهوه.
مامۆستا هه‌ستیار محه‌مه‌د: ئه‌م په‌یمانه له‌ساڵی 1847 دا له‌نێوان به‌ریتانیا روسیا و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و قاجارییه‌كان به‌سترا، چه‌ند مه‌به‌ستێكی له‌پشته‌وه بوو، یه‌ك له‌و مه‌به‌ستانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌ریتانیا و روسیا بوو، چونكه به‌ریتانیا له‌و كاته‌دا پێویستی به‌وه‌بوو ئاسایشی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانی و ئێرانی به‌پارێزێت، روسیاش پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانه ببه‌سترێت له‌ساڵانی پێش 1840 كانه‌وه چه‌ندین به‌رژه‌وه‌نده‌ی هه‌بووه له‌ناوچه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ناوچه وشكانییه‌كان، كه ئه‌كاته سنووری نێوان روسیا و عوسمانی سنووری نێوان روسیا و ئێرانی كه سه‌فه‌وی تیایدا باڵا ده‌ست بوو و دواتریش قاجاری، له‌و كاته‌دا روسیا چه‌ندین ئامانجی هه‌بووه، یه‌ك له‌و ئامانجانه‌ی گه‌یشتبوو به‌ئاوه گه‌رمه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ئاوه گه‌رمه‌كان پێویست بوو به‌و ناوچه سنووریانه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی وئێرانی بوو، كه كوردنشین بوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ر تۆزێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه روسییه‌كان بۆ له‌ساڵی 1840 ه‌وه هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موویان دا هه‌بوو، بۆ ڕاگرتنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی و ئێرانی ئه‌بێ له‌چه‌ند شتێك شاره‌زابین روسیا له‌ساڵانی 1826-1828 چه‌ند شه‌ڕێكی له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كاندا كرد، ئه‌و كاته قاجارییه‌كانی لێ بوو له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌به‌ركرد، ئامانجی روسیاش ئه‌وه بوو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وشكانی بگرێت تا نزیك بێته‌وه له‌ئاوی كه‌نداوی فارس بۆیه له‌م كاته‌دا و له‌م پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، نه به‌ریتانیا نه فه‌رنسا ئاماده‌ییان تێدا نه‌بوو روسیا ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت بگاته ئاوه گه‌رمه‌كان، بۆیه قاجارییه‌كان ناچاركرد بهپهیمانێك رازی بێت به‌ناوی په‌یمانی توركمان چای وه‌كو پێشینه‌ش به په‌یمانێك ڕازیان كردن به‌ناوی په‌یمانی گولستان به‌پێی هه‌ردوو په‌یماننامه‌كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردنشینیان به‌خشیه روسیا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته ناوچه ئاوییه‌كانه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ش روسیا له‌به‌ره‌ی باشووری ڕۆژئاوای دهستهڵاتهكهشیهوه له‌گه‌ڵا عوسمانیه‌كان كه‌وته ململانێوه، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌وه‌ی جێ پێی هه‌بێ له‌سه‌ر ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوو، به‌ره‌وه ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكشێت كه هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له‌و ناوچه‌یه هه‌بوو، بۆیه ئه‌ویش كاتێ په‌لكێشی ململانێی بوو له‌گه‌ڵ عوسمانی‌دا له‌ساڵی 1828-1829 شه‌ڕێكی گه‌وره ڕوویدا به‌هه‌مان شێوازی ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردی ناوچه‌ی كوردنشینی گرته‌وه كه ناوچه‌ی وشكانی بوو، وای لێهات نزیك بووه‌وه له‌ناوچه ئاوییه‌كان ئه‌میش هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وه‌كو پێشینه ساڵی 1826-1828 هه‌مان شت دووباره ئه‌بوه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیادا بۆیه عوسمانییه‌كانی ئیجباركرد به به‌ستنی په‌یماننامه‌یه‌ك به‌ناوی په‌یماننامه‌ی ئه‌دریانا پۆل به‌پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ش هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردنشین درا به‌روسیا، ئه‌مه هه‌ردوو په‌یماننامه‌كه چ توركمان چای و گولستان یاخود ئه‌دریانا پۆل له‌گه‌ڵ عوسمانی‌دا به‌پێی ئه‌م په‌یماننامانه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردنشین درا به‌روسیا، واته به‌شێوازێكی فه‌رمی بۆ ئه‌وه‌ی روسیا جێ پێی له‌سه‌ر ئاوه‌كان نه‌بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا نه‌دا له‌ناوچه ئاوییه‌كاندا.
به‌ناوبژیوانی ئینگلیز وروس ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆمی دووه‌میان واژكرا
جه‌مال لۆلۆ: ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌رزه‌رۆمی دووه‌م له‌ساڵی 1847 له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی وئێرانیدا مۆركرا، یه‌ك له‌و هۆكارانه په‌یوه‌ندی به‌خودی دوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه هه‌بوو، هه‌رچه‌ند ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌رزرۆمی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كردبوون جه‌نگ نه‌كه‌ن، به‌ڵام ناوه‌ناوه جه‌نگ له‌نێوانیاندا ڕووی ئه‌دا، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌رزرۆمی دووه‌م داگیركردنی شاری خوڕه‌م شاربوو له‌لایه‌ن والی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌شاری به‌غدا، كه ئه‌و چووه شاری خوره‌م شار و داگیری كرد له‌به‌رامبه‌ردا ئێرانییه‌كان هاتن كه‌ربه‌لایان داگیركرد، ئه‌مه چه‌ند ساڵێكی فه‌رق بوو بۆ نموونه له‌ساڵی 1837دا خوڕه‌م شار له‌لایه‌ن عه‌لی پاشای والی به‌غداده‌وه داگیركرا، له‌ساڵی 1842 له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئێرانییه‌كان هاتن كه‌ربه‌لایان داگیركرد، ئیتر به‌ناوبژیوانی ئینگلیز وروس هاتن ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌رزه‌رۆمی دووه‌میان له‌ساڵی 1847 واژۆ كرد، ئێمه له‌سه‌ر خودی ڕێكه‌وتننامه‌كه قسه ده‌كه‌ین هۆكاره‌كانی بۆ خودی ناوچه‌كه چی بوو؟ هۆكارێكی كوردیانه بوو كه ئه‌ڵێم كوردیانه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی بهقهزێی كوردهوهبوو، چونكه زۆرجاران سه‌یری ماده‌كانی ئه‌رزه‌رۆمی یه‌كه‌میش ئه‌كه‌یت له‌كۆی ماده‌كان سێ یا چواریان په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه له‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا ئهیگهیهنێتی ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی به‌ستنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه كوردبووه، بۆیه له‌كۆی نۆ ماده پێنج ماده‌یان په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌یه، ئه‌مه یه‌كێك بووه له‌هۆكاره‌كانی به‌ستنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه، خودی كێشه‌ی سنووری نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێرانی كه دیاره سنووری نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئێرانی خاكی كوردوستانه، كه‌واته یه‌ك له‌هۆكاره‌كانی به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌كه دیاركردنی سنووری نێوانیان بووه، كاتێ سنوری نێوانیشیان دووباره دیاری كرده‌وه بێشك ئه‌و خاكه هیچیان خاوه‌نی نین و ده‌یانه‌وێت دابه‌شیبكه‌ن.
مامۆستا هه‌ستیار محه‌مه‌د: ده‌وڵه‌تانی روسیا و به‌ریتانیاو ئیرانی قاجاریی و عوسمانی هه‌ر چواریان ئه‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێبكهون ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه، واته ناوچه سنووریه‌كان كه كوردنشینن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بیپارێزن، ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌ڵێت: پێویسته كاتێك په‌یمانێك ئه‌به‌سترێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بیبه‌ستین و بزانین ئه‌و سنووره چۆن پێویسته دابنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌سایه‌تییه‌كی ئاركۆلیجیستی به‌ریتانی به‌ناوی (لیه‌ر) ئه‌نێرێته ناوچه سنوورییه‌كان تا بزانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌م ناوچه‌یه چۆنه، ئه‌م سنووره چۆن دابنرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیایه و به‌هه‌مان شێوه روسیاش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كه‌سێكی ناردبووه ناوچه‌كه ئه‌یویست بزانێ ئه‌م سنووره چۆن دابنرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه، به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موویه‌وه به‌شێوازێك ئه‌م سنووره دابنرێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و روسیای تێدا پێشێل نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر عوسمانی و قاجاریش ئاسایش له‌نێوانیاندا هه‌بێت ئه‌وا كێشه له‌ناوچه‌كه‌یاندا دروست نابێ، شه‌ڕ وململانێ له‌نێوانیاندا دروست نابێ، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی قاجاری و عوسمانی زۆر كه‌متر بوو له‌چاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و روسیا.
كورد له‌نێوان شیعه‌گه‌ریی ئێرانی و سوننه‌گه‌ری عوسمانی
جه‌مال لۆلۆ: كورد له‌هیچ كام له‌و ڕێكهوتنانهدا بۆ دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌ی نه‌پرسی پێ ده‌كرێ و نهحیسابی بۆ ده‌كرێ، كه ئایا ده‌چیته پاڵ ده‌وڵه‌تی ئێران یا ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له‌ڕاستیدا دیاریكردنی سنووری نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته خۆی له‌خۆیدا كێشه‌یه‌كی كۆنه له‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌ی رێكه‌وتننامه‌كان كه چاره‌سه‌ر نهكراوهبوون و ماوه‌نه‌ته‌وه، ئه‌م كێشه‌ی سنووره درێژه ئه‌كێشێ، بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك له‌هۆكاره‌كانی هۆكارێكی دینی بووه، ده‌وڵه‌تی ئێرانی ده‌وڵه‌تێكی شیعه مه‌زهه‌به و ده‌وڵه‌تی عوسمانیش سوننه مه‌زهه‌به، به‌شێك له‌كورد سوننه مه‌زهه‌ب بوون ئه‌كه‌وتنه ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێرانییه‌وه، به‌شێك دیكه‌ش له‌كورد شیعه مه‌زهه‌ب بوون ئه‌كه‌وتنه ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ڕووی دینیه‌وه نهعوسمانی ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌ی ئه‌كرد و نهدهوڵهتی ئێرانیش ته‌قه‌بولی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، به‌تایبه‌تی هاتنی شیعه‌كان بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌شوێنێكی پیرۆزیان دائه‌نا ئه‌زیه‌ت ئه‌دران. هه‌وڵ درا ئه‌و سنووره پڕ كێشه‌و ململانێیه له‌نێوانیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه لهڕێكهوتننامهی ئه‌رزه‌رۆمی دووه‌مدا ساڵی 1847 دووباره هێنرانه‌وه به‌رباس، هه‌موو جارێك كێشه‌كانی ئه‌وان له‌هه‌موو په‌یماننامه‌كاندا چ له‌شه‌ڕی چاڵدێران چ لهڕێكهوتننامهی ئه‌ماسیا له‌ساڵی 1555 یه‌كێك له‌خاڵه گرنگه‌كان دیاریكردنی سنووره چ رێكه‌وتننامه‌ی زه‌هاو ساڵی 1639 یه‌كێك لهخاڵهكان و چ ئه‌رزه‌ڕۆمی یه‌كه‌م 1823 چ ئه‌م ئه‌رزه‌رۆمی دووه‌مه كه باسی لێوه ده‌كه‌ین ئه‌ویش یه‌كێك له‌خاڵه هه‌ره به‌هێزه‌كان ناكۆكییه‌كه‌ی سازكردبوو دیاری كردنی سنووره له‌نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا.
مامۆستا هه‌ستیار محه‌مه‌د: هه‌ریه‌ك له‌م میرنشینه كوردیانه له‌ناوچه‌كه‌دا كه ئه‌كاته ناوچه سنوورییه‌كان یاخود نه‌ك ناوچه سنووریه‌كان هه‌موو ناوچه‌كانی باكووری كوردستان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی قاجاریدا بێت یاخود له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی‌دا بێت، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر داوای سه‌ربه‌خۆییان بكردایه یان داوای مافی خۆیان بكردایه ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو كێشه وململانێ بۆ ده‌سته‌ڵات دروست ئه‌بوو، مه‌ركه‌زیه‌ت واته ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زی چ لای قاجارییه‌كان له‌نێو ئێران‌دا چ لای عوسمانیه‌كان كه‌م بووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زیه‌ت به‌هێز بێت، بۆیه بڕیارێكیان ده‌ركرد بۆ له‌ناو بردنی میرنشینه كوردییه‌كان، یه‌ك له‌و میرنشینانه‌ی كه زۆر زیانی پێگه‌شت میرنشینی بابان بوو له‌دوای په‌یمانی 1847زیانی زۆری پێگه‌یشت و كۆتایی پێهات.
عوسمانییه‌كان كتێبخانه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌یان سووتاند
جه‌مال لۆلۆ: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین یه‌ك له‌و نۆ ماده‌ی لهڕێكهوتننامهی ئه‌رزه‌رۆمی دووه‌مدا له‌ساڵی 1847 یه‌ك له‌ماده‌كان دیاری كردنی سنووره له‌به‌شی ڕۆژئاوای زه‌هاو و به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌هاو، به‌شی ڕۆژئاوا بدرێت به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی واته قه‌سری شیرین و سه‌رپێڵی زه‌هاو و ئه‌و شوێنانه، كه شیعه‌نشینن ئه‌وانه بدرێت به‌ئێران، له‌وه ترازا به‌دیوی ئه‌ودیو شاره‌زوور وگه‌رمیان بدرێت به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی لێره‌وه ده‌بینین هه‌ر ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه‌ك، ڕاچهنینێك له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه ده‌ستی پێكرد، زۆر له‌و هۆز و عه‌شیره‌تانه ئه‌توانین بڵێین له‌بۆته‌ی حیزبێك یان ڕێكخراو یان كۆمه‌ڵێكی سیاسی‌دا نه‌بووه، ئێمه پارت یان ڕێكخراوێكمان نه‌بووه خه‌ڵكی ههمهجۆر له‌خۆی كۆبكاته‌وه ئه‌وه‌ی كه هه‌بوو عه‌شیره‌ت وخێڵ بووه، ئه‌م عه‌شیره‌ت وخێڵانهش كوردبوونی خۆیان سه‌لماندبوو له‌به‌ر ئه‌وه ئاماده نه‌بوون بچنه ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌م خێڵ و عه‌شیره‌تانه بهپانتاییهكی فراونتر و یه‌كگرتنی چه‌ند خێڵ و عه‌شیره‌تێك چه‌ند میرنشینێكیان دامه‌زراند، خودی ئه‌م میرنشینانه بووبوو بهچقڵ بۆ چاوی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی ئێرانی، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتننامه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وده‌وڵه‌تی ئێرانی لهئهرزهرۆمی 1847 دا یه‌كێك لهخاڵهكانیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میرنشینه‌كان بوو، به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بڵێن ڕاسته له‌هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا كار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی میرنشینه‌كان كرا، به‌ڵام له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا زیاتر ئه‌مه توندتربوو، بۆ؟ له‌به‌ر دوو هۆكار یه‌ك ئه‌و میرنشینانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا بوون ته‌نها میرنشینی ئه‌رده‌ڵان چه‌ند میرنشینێك بوو، زۆرینه‌ی میرنشینه‌كان له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بوون، میرنشینی بۆتان و میرنشینی سۆران و میرنشینی ئامێدی، هه‌كاری هه‌موو ئه‌مانه له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بوون، ئه‌مه هۆكارێك بوو، هۆكاری دووه‌می هاتنی كۆمه‌ڵێك له‌و سوڵتانانه بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی بڕوایان بهمهركهزیهتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌بوو، ئه‌بێ خودی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌ز حوكمی ناوچه‌كان بكات، نه‌ك له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا میرنشینێك قوت بێته‌وه و حوكمی ناوچه‌كه‌ی خۆی بكات، ڕاسته میرنشینێكی خۆماڵی بۆ ئه‌وان بۆ ناوچه‌كه‌و خودی خه‌ڵكه‌كه قبوڵ بوو ده‌سته‌ڵاتێكی كوردی هه‌بێ، به‌ڵام خودی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌ز كه ئه‌سته‌نبوڵ بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ئه‌وه‌ی نه‌بوو جگه له‌خۆی كه‌س حوكمی ئه‌و ناوچه‌یه بكات، له‌كاتێكیشدا ئه‌یویست له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتیدا بێت وه‌كو پێویست هیچ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك نه له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه نه‌له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردن وكارگێڕییهوه نه‌یوو، له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ده‌سته‌ڵاتێ كه زه‌بر و زه‌نگی به‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌دا سه‌پاندووه كه خودی سوڵتان خۆی به‌خه‌لیفه‌و جێنشینی و پێغه‌مبه‌ران ئه‌زانی له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاوڕی نه‌ئه‌دایه‌وه له‌و خه‌ڵكه زوڵم لێكراوه نه ئه‌دایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو زوڵم و زۆره‌شدا بێده‌نگ ئه‌بوو له‌كاتێكیشدا ڕازی نه ئه‌بوو میرنشینێك قه‌واره‌یه‌ك دهوڵهتۆكهیهكیان هه‌بێ بۆ به‌رگریی كردن له‌خۆیانی، ئه‌مانه ئه‌بێت به‌هۆكار سوڵتان مه‌حمود یه‌كێك له‌و سوڵتانانهبوو كه زۆرجهختی له‌وه كردبوه‌وه و توانیشی ئه‌و كاره بكات، زۆرێك لهمیرنشینهكان له‌ناوبرد، میرنشینی سۆران له‌ساڵی 1842دا كۆتایی پێهێنا، میرنشینی بابان له‌ساڵی 1847 كۆتایی پێهێنا، یه‌كێك له‌وكارانه‌ی كه ئه‌م میرنشینانه ئه‌یكه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردبوونه كه لهپڕۆتۆكۆڵهكانیان دا هاتووه بۆ نموونه كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی میرنشینی بابان له‌ناو ئه‌بات و هێرش ده‌كاته سه‌ر شاری سلێمانی و كتێبخانه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره كه یه‌كێك له‌كتێبخانه گه‌وره‌كانی شار و كتێبخانه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ كه باری 27 ئێستر كتێبی تێدابووه، هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌یان بردووه له‌دۆڵێكی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیدا سووتاندوویانن، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی له‌و ڕێكه‌وتننامه‌دا له‌نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌بوون بۆ سڕینه‌وه‌ی كولتوور و عادات وتهقالیدی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، كه ئه‌یانویست ئه‌مانه له‌بۆته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێرانی‌دا بتوێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا كێشه‌یه‌ك نه‌بێ ناوی كێشه‌ی كورد بێت، بۆیه ده‌بینین چ ده‌وڵه‌تی عوسمانی چ ده‌وڵه‌تی ئێرانی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌م ههیكهلانهی ئێستا هه‌ن شه‌حنكراوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن لهكهوڵێكی تردا حوكم ئه‌كه‌ن كه ده‌بینین چ ئێستای تورك و چ ئێستای عه‌ره‌ب و چ ئێستای فارس هه‌موویان به‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كۆن بیر ئه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مێكی تازه‌دا، دیقه‌ت بده چه‌ند په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی ئێرانی توندبێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسی و كێشه‌كانی دیكه، به‌ڵام كاتێ هاتوونه‌ته سه‌ر كێشه‌ی كورد هه‌موو ئه‌و ململانێ وكێشانهی خۆیان وه‌لاخستووه و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كۆك بوون كه چۆن ئه‌و بزوتنه‌وه كوردیانه و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كوردی كه سه‌ری هه‌ڵداوه خامۆش بكه‌ن یا نه‌هێڵن جۆره یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك له‌نێوانیاندا دروست بێت.
مامۆستا هه‌ستیار محه‌مه‌د: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاگرتنی ئاسایشی ژێر ده‌سته‌ڵاتی قاجاری و عوسمانی‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات بۆ مه‌ركه‌زیه‌ت پێویست بوو له‌ناوچه سنوریه‌كاندا كێشه‌و ململانێ نه‌بێ ناوچه سنووریه‌كانیش زیاتر ناوچه‌ی كوردنشین بوون.
په‌یماننامه‌ی سایكس پیكۆ
ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن مارك سایكس خۆرهه‌ڵاتناسی ئینگلیزی فرانسۆ جۆرج پیكۆی باڵیۆزی پێشووی فه‌ڕه‌نسا له‌به‌یروت ساڵی 1916 ئاماده ده‌كرا، دواتر سازانۆفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیای لێ ئاگاداركرایه‌وه و بووه لایه‌نێكی رێككه‌وتننامه‌كه، دواجار له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌به‌ریتانیا له‌رۆژی 16ی مایسی 1916دا ئیمزا كرا كه له‌یانزه به‌ند پێكهاتبوون به‌شێكی كوردستانیش له‌م رێككهوتننامهیهدا به‌م شێوه‌یه دابه‌شكرابوو یه‌ك 1: له‌ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی باكوور درا به‌ده‌وڵه‌تی روسیای قه‌یسه‌ری، 2: ویلایه‌تی موسڵ كه به‌شێك بوو له‌كوردستانی باشوور له‌گه‌ڵ خۆرئاوای كوردستان درا به‌ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا، 3: چه‌ند ناوچهیهیهكی كوردستانی باشوور درا به به‌ریتانیا، به‌م شێوازه كوردستانی یه‌كپارچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كرا به‌چوار پارچه‌وه، بێگومان په‌یمانی سایكس پیكۆ بۆ چاره‌نووسی گه‌لی كورد به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كه‌وته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كوردستان ته‌نها له‌نێوان ئێران و توركیا و به‌شێك له‌روسیادا دابه‌شكرابوو، به‌تایبه‌تیش زۆربه‌ی زۆری كورد به‌چڕی له‌ژێر ده‌ستی توركدابوون، ئه‌وا له‌دوای جه‌نگه‌كه به‌سه‌ر چوار وڵاتی سه‌ره‌كیدا دابه‌شكرا و ئه‌و به‌شه‌شی كه‌وتبووه بن ده‌ستی روسیا لهتوكوت كرا و به‌سه‌ر ئازربایجان و ئه‌رمینیا و گورجستاندا دابه‌شكران و پهرتهوازهكران، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری به كورد گه‌یاند به‌تایبه‌ت كوردی بن ده‌ستی روسیا، چونكه كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی كورد و لهیهكدابڕانی جوگرافیا وای كرد كورد وه‌كو كه‌مینه‌یه‌كی په‌رشوبڵاو دوور له‌یه‌ك بژین، به‌پێی په‌یماننامه‌كه به‌شێكی باكووری كوردستان له‌ده‌ریاچه‌ی وان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان و ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌رمه‌نستان بۆ روسیا دانران، باشووری كوردستانیش به‌پێی په‌یماننامه‌كه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی میزوپۆتامیا تا باكووری به‌غداد و سلێمانی به‌ر فه‌رنسا كه‌وت، به‌ڵام به‌ریتانیا زانیاری زۆری له‌سه‌ر كانگای ژێر زه‌وی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی عه‌ره‌بی ده‌ستكه‌وتبوو، بۆی ده‌ركه‌وتبوو كوردستانی باشوور به‌تایبه‌تی له‌نه‌وتدا ده‌وڵه‌مه‌نده، چوار رۆژ پاش ئاگربه‌ست و كۆتایی هاتنی شه‌ڕ ئینگلیز تاك لایه‌نه ناوچه‌ی موسڵی داگیركرد، كه به‌پێی سایكس پیكۆ بهرفرهنسا كه‌وتبوو، كوردستان له‌م دابه‌شكردنه‌دا بایه‌خێكی گه‌لێك گه‌وره‌ی پێ‌درابوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی گرنگه‌وه كه بریتی بوون له: دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و به‌های ئابووری وڵاته‌كه، وه‌ك به‌ربه‌ستێكی له‌به‌رده‌م ته‌ماع و هه‌ڵپه‌ی ده‌وڵه‌تی روسیا كه به‌رده‌وام چاوی بڕیبووه ئه‌و رۆژه‌ی كه ده‌ستی ئه‌گاته ناوچه ئاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. دابین كردنی گه‌یشتن به‌وڵاتی هیند و خۆرئاوای رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا لهرێگایهكی دوور له‌مه‌ترسی و زامن كردنی به‌رده‌وامی هاتووچۆ، دیاره ئه‌م خاڵانه هه‌ر له‌لای ئینگلیزه‌كان بایه‌خدار نه‌بوون، هه‌ر یه‌ك له‌روسیا و فه‌ره‌نسا پاساوی خۆیان هه‌بوو بۆ گرنگیدان به‌م وڵاته تا به‌شێكی بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م بایه‌خپێدان و هه‌وڵدانه له‌گه‌ڵ دانانی نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنه‌كه و مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌كه وه‌ك خۆیان نه‌مانه‌وه. روداوه سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوونه هۆكاری ئاڵۆگۆڕ له‌و پلانه‌دا و بایه‌خی كوردستانی گه‌لێك زۆرتر كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، مارك سایكس كه نوێنه‌ری ئینگلیز بوو له‌كاره‌كه‌یدا له‌سه‌ره‌تای چه‌رخی بیسته‌وه گه‌شتێكی دوورودرێژی به‌كوردستانی باكووردا كردبوو، سه‌رنجی وردی باری ژیان و په‌یوه‌ندی نێوان هۆزه كوردییه‌كان و چۆنێتی هه‌ڵكه‌وتنی ناوچه‌كه و بایه‌خی له‌ڕووی سیاسی و عه‌سكه‌رییه‌وه خوێندبووه‌وه، به‌درێژایی قۆناغه‌كانی وتوێژ پێی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی داگرت له‌ویلایه‌تی موسڵ و به‌شێك له‌كوردستانی ئێران، ئینگلیز ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هاوپهیمانهكانێوه به‌ربه‌ره‌كانێی كرا، له‌سه‌ر ناوچه‌كانی تر نیو ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌ر نه‌هات. خاڵێكی گرنگی تر كه له‌به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا بوو، ئه‌وه‌یه به‌هیچ جۆرێك ئاماژه نه‌كراوه به‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت یان ئیداره‌یه‌كی كوردی له‌ناوچه‌كه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێ و خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا قایم بكات تا چاڵه نه‌وته‌كان بپارێزێ و به‌هێمنی كاری بۆ بكات و به‌رهه‌می بهێنێ.
ئەم بابەتە وەک بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لەلایەن خاک-ەوە ئامادەکراوە. لەچوارچیوەی هەماهەنگیەکانی کوردستانی نوێ‌و خاک‌دا بەچەند ئەڵقەیەک لە کوردستانی نوێشدا بڵاودەبێتەوە.