Home / بەشی مێژووی كورد / ڕاپەڕینی 1991لەدیدێکی مێژوویەوە

ڕاپەڕینی 1991لەدیدێکی مێژوویەوە

ڕاپەڕینی 1991لەدیدێکی مێژوویەوە

‭(‬5ى‭ ‬ئادارى‭ ‬2016‭) ‬ته‌واو‭ (‬بیست‭ ‬و‭ ‬پێنج‭) ‬ساڵ‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌‭ ‬مه‌زنه‌كه‌ى‭ ‬ئادارى‭ (‬1991‭)‬ى‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستاندا‭ ‬تێپه‌ڕ‭ ‬ده‌بێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئێستاشى‭ ‬له‌گه‌ڵدا‭ ‬بێت،‭ ‬به‌راوردێكى‭ ‬واقیعى‭ ‬له‌نێوان‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬به‌روارى‭ ‬پێش‭ ‬و‭ ‬دواى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬نه‌كراوه‌‭. ‬هه‌روه‌ها‭ ‬به‌رواردێكى‭ ‬زانستیش‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌رده‌م‭ ‬و‭ ‬ڕۆژانى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬و‭ (‬بیست‭ ‬و‭ ‬پێنج‭) ‬ساڵى‭ ‬دواى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬هه‌ر‭ ‬نه‌كراوه‌‭! ‬جگه‌‭ ‬له‌وه‌ى‭ ‬به‌شێكى‭ ‬زۆرى‭ ‬هاووڵاتیانى‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستان‭ ‬لایان‭ ‬وایه‌،‭ ‬دواى‭ ‬ئه‌و‭ ‬مێژووه‌وه‌‭ ‬هیچ‭ ‬به‌ها‭ ‬و‭ ‬داوا‭ ‬و‭ ‬ویستێكى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬نه‌هاتووه‌ته‌‭ ‬دی‭ ‬و‭ ‬تا‭ ‬ئێستاش‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬خاڵى‭ ‬سفردایه‌‭! ‬هه‌ندێكیش‭ ‬دواى‭ ‬ئه‌و‭ ‬مێژووه‌وه‌‭ ‬گۆڕانكارى‭ ‬له‌‭ ‬دۆخى‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستان‭ ‬ده‌بینن،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬نا‭ ‬پێشڕه‌وى‭ ‬و‭ ‬پێشكه‌وتنى‭ ‬گه‌وره‌ى‭ ‬به‌خۆوه‌‭ ‬بینیبێت،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬هه‌نگاوى‭ ‬ساده‌ى‭ ‬نابێت‭! ‬پرسیاری‭ ‬سه‌ره‌كیى‭ ‬ئه‌م‭ ‬باسه‌ش‭ ‬ئه‌وه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬مێژووى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬دواى‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬چاره‌كه‌‭ ‬سه‌ده‌یه‌ك‭ ‬قسه‌ى‭ ‬زۆر‭ ‬هه‌ڵده‌گرێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئایا‭ ‬كوردى‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستان‭ ‬به‌‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬تواناى‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬پشتیوانیى‭ ‬هێزه‌‭ ‬سیاسییه‌كانى‭ ‬ڕاپه‌ڕینیان‭ ‬كرد،‭ ‬تا‭ ‬دواى‭ ‬چاره‌كه‌‭ ‬سه‌ده‌یه‌ك‭ ‬گله‌یی‭ ‬و‭ ‬ڕه‌خنه‌‭ ‬و‭ ‬گازنده‌یان‭ ‬له‌‭ ‬به‌دینه‌هاتنى‭ ‬ماف‭ ‬و‭ ‬داوا‭ ‬و‭ ‬ده‌سكه‌وته‌كانیان‭ ‬بووبێت؟‭ ‬یان‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ڕووداوێكى‭ ‬ده‌ره‌كى‭ ‬بوو،‭ ‬زه‌مینه‌ى‭ ‬ڕاپه‌ڕینى‭ ‬ڕه‌خساند‭ ‬و‭ ‬دواتر‭ ‬هێزه‌‭ ‬سیاسییه‌كان،‭ ‬بوونه‌‭ ‬پشتیوانى‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌ركردنى‭ ‬هێزه‌‭ ‬داگیركه‌ره‌كانى‭ ‬به‌عس‭ ‬له‌‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستان؟‭ ‬كاتێكیش‭ ‬بۆ‭ ‬وه‌ڵامى‭ ‬ئه‌و‭ ‬پرسیاره‌‭ ‬ده‌گه‌ڕێین،‭ ‬ده‌گه‌ینه‌‭ ‬ئه‌وه‌ى،‭ ‬كه‌‭ ‬كاتێك‭ ‬كۆمه‌ڵانى‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬ده‌ستیان‭ ‬دایه‌‭ ‬ڕاپه‌ڕین،‭ ‬به‌هۆى‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬تواناى‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬بوێریى‭ ‬هێزه‌‭ ‬سیاسییه‌كانى‭ ‬كوردستان‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬به‌هۆى‭ ‬شكستى‭ ‬سوپاى‭ ‬عێراق‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬شه‌ڕى‭ ‬كه‌نداو‭ ‬و‭ ‬ده‌ركردنى‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتى‭ ‬كوه‌یت،‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬هێزه‌كانى‭ ‬هاوپه‌یمانان‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ركردایه‌تیى‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كانى‭ ‬ئەمەریکا‭. ‬واته‌‭ ‬تا‭ ‬عێراق‭ ‬له‌‭ ‬كوه‌یت‭ ‬شكستى‭ ‬نه‌خوارد‭ ‬و‭ ‬ده‌رنه‌كرا،‭ ‬زه‌مینه‌ى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬نه‌ڕه‌خسا‭. ‬خۆ‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬گرتنى‭ ‬كوه‌یت‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬حكوومه‌تى‭ ‬عێراقه‌وه‌‭ ‬له‌‭ (‬2ى‭ ‬ئابى1990‭) ‬ئه‌نجام‭ ‬نه‌درایه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ (‬26ى‭ ‬شوباتى1991‭) ‬كۆتایی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌سه‌ڵاتى‭ ‬عێراق‭ ‬له‌‭ ‬كوه‌یت‭ ‬نه‌هاتایه‌،‭ ‬ئه‌سته‌م‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ (‬ئادارى1991‭) ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬ڕوو‭ ‬بدات‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵانى‭ ‬خه‌ڵكى‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستان‭ ‬بتوانن‭ ‬ڕژێمى‭ ‬به‌عس‭ ‬له‌‭ ‬خاكه‌كه‌یان‭ ‬وه‌ده‌ر‭ ‬بنێن‭. ‬خۆ‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬پێچه‌وانه‌ى‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬بیر‭ ‬ده‌كه‌نه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬قسه‌‭ ‬ده‌كه‌ین،‭ ‬ئه‌ی‭ ‬بۆ‭ ‬له‌وه‌‭ ‬ناپرسن،‭ ‬كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬كات‭ ‬ده‌ستیان‭ ‬نه‌دایه‌‭ ‬ڕاپه‌ڕین؟

تتت‭ ‬لێره‌وه‌‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬بووه‌‭ ‬ئه‌مرى‭ ‬واقیع‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵانى‭ ‬خه‌ڵكى‭ ‬به‌‭ ‬گژ‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدارانى‭ ‬به‌عسدا‭ ‬كرده‌وه‌‭. ‬هۆكارى‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ش‭ ‬گه‌یشتن‭ ‬نه‌بوو‭ ‬به‌‭ ‬مووچه‌ى‭ ‬مانگانه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌فا‭ ‬و‭ ‬سه‌یرانى‭ ‬به‌هارانه‌یان،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ڕاپه‌ڕینیان‭ ‬كرد،‭ ‬تا‭ ‬به‌‭ ‬ئازادى‭ ‬و‭ ‬حكوومى‭ ‬خۆڕێبه‌ڕى‭ ‬كوردى‭ ‬بگه‌ن‭ ‬و‭ ‬چیتر‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬و‭ ‬به‌عس‭ ‬خاوه‌نداریه‌تیان‭ ‬لێ‭ ‬نه‌كه‌ن‭. ‬هه‌ربۆیه‌‭ ‬به‌رله‌وه‌ى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬ببێته‌‭ ‬ئه‌مرى‭ ‬واقیع،‭ ‬حكوومه‌تى‭ ‬به‌عسى‭ ‬عێراق‭ ‬مانگانه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬كاتى‭ ‬خۆیدا‭ ‬مووچه‌ى‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬فه‌رمانبه‌ران‭ ‬و‭ ‬مامۆستایان‭ ‬و‭ ‬هێزه‌كانى‭ ‬سوپاى‭ ‬عێراقى‭ ‬به‌‭ ‬كوردى‭ ‬باشووری‭ ‬كوردستانیشه‌وه‌‭ ‬ده‌دا‭. ‬ژیانى‭ ‬ئابووریى‭ ‬هه‌ر‭ ‬تاكێك‭ ‬زۆر‭ ‬ئاسایی‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬كێشه‌‭ ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬ده‌چوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬كاتێك‭ ‬ده‌رفه‌تى‭ ‬ڕاپه‌رین‭ ‬ڕه‌خسا،‭ ‬خه‌ڵكى‭ ‬كوردستان‭ ‬توڕه‌یی‭ ‬و‭ ‬ڕقى‭ (‬35‭) ‬ساڵه‌ى‭ ‬سته‌م‭ ‬و‭ ‬چه‌وساندنه‌وه‌ى‭ ‬به‌عسیان‭ ‬هه‌ڵڕشت‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬ده‌نگ‭ ‬و‭ ‬یه‌ك‭ ‬هێز‭ ‬ڕژێمى‭ ‬به‌عس‭ ‬و‭ ‬هێزه‌كانیان‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ى‭ ‬ته‌نیا‭ (‬پانزه‌‭) ‬ڕۆژدا‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رتاسه‌ری‭ ‬خاكى‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستان‭ ‬ڕاماڵى‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬له‌نێوان‭ ‬ڕۆژانى‭ (‬5‭-‬20ى‭ ‬ئازارى1991‭)‬،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬شارى‭ (‬ڕانییە‌‭)‬ه‌وه‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬پێكرد‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬ئازادكردنى‭ ‬شارى‭ (‬كه‌ركووك‭) ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬تاجى‭ ‬سه‌ركه‌وتنى‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬نا،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬دواى‭ ‬ته‌نیا‭ ‬یه‌ك‭ ‬هه‌فته‌‭ ‬و‭ ‬ته‌نیا‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ى‭ (‬پێنج‭) ‬ڕۆژدا‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬شكستى‭ ‬خوارد‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬كۆڕه‌وێكى‭ ‬ملیۆنى‭ ‬كۆتایی‭ ‬پێهات‭. ‬دیاره‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌‭ ‬خێڕایه‌‭ ‬و‭ ‬شكسته‌‭ ‬له‌پڕه‌‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬كۆڕه‌وه‌‭ ‬ملیۆنییه‌،‭ ‬تا‭ ‬ده‌گاته‌‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌ى‭ ‬كۆمه‌ڵانى‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬دواى‭ ‬ئاواره‌بوونیان،‭ ‬هیچیان‭ ‬به‌‭ ‬به‌رنامه‌‭ ‬و‭ ‬پلان‭ ‬و‭ ‬ویستى‭ ‬خۆیان‭ ‬و‭ ‬هێزه‌‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬نه‌بوو،‭ ‬تا‭ ‬دواى‭ ‬چاره‌كه‌‭ ‬سه‌ده‌یه‌ك‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬و‭ ‬هێزه‌‭ ‬سیاسییه‌كان‭ ‬شانازیى‭ ‬پێوه‌‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬به‌هۆى‭ ‬شكستى‭ ‬سوپاى‭ ‬عێراق‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬شه‌ڕى‭ ‬كه‌نداو‭ ‬و‭ ‬ده‌ركردنى‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬كوه‌یت،‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬هێزه‌كانى‭ ‬هاوپه‌یمانان‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ركردایه‌تیى‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كانى‭ ‬ئەمەریکا‭. ‬واته‌‭ ‬تا‭ ‬عێراق‭ ‬له‌‭ ‬كوه‌یت‭ ‬شكستى‭ ‬نه‌خوارد‭ ‬و‭ ‬ده‌رنه‌كرا،‭ ‬زه‌مینه‌ى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬نه‌ڕه‌خسا‭. ‬به‌و‭ ‬ڕووداوانه‌ش‭ ‬مێژووییه‌ك‭ ‬دروست‭ ‬بوو،‭ ‬كه‌‭ ‬دواى‭ (‬25‭) ‬ساڵ‭ ‬قسه‌ى‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ده‌كه‌ین‭. ‬قسه‌یه‌ك‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌وه‌ى،‭ ‬كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌كه‌،‭ ‬سته‌مى‭ ‬به‌عس‭ ‬هۆكار‭ ‬و‭ ‬لایه‌نى‭ ‬ده‌ره‌كى‭ ‬زه‌مینه‌‭ ‬خۆشكه‌ر‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵانى‭ ‬خه‌ڵكى‭ ‬كوردستان‭ ‬كاراكته‌ر‭ ‬و‭ ‬هێزه‌‭ ‬كوردستانییه‌كان‭ ‬پشتیوان‭ ‬بوون‭. ‬كه‌چى‭ ‬دواى‭ ‬چاره‌كه‌‭ ‬سه‌ده‌یه‌ك،‭ ‬به‌عس‭ ‬زۆر‭ ‬به‌‭ ‬داخه‌وه‌‭ ‬بووه‌‭ ‬فریشته‌‭ ‬لاى‭ ‬هه‌ندێك،‭ ‬چونكه‌‭ ‬مووچه‌ى‭ ‬له‌‭ ‬كاتى‭ ‬خۆیدا‭ ‬ده‌دا‭! ‬لایه‌نى‭ ‬ده‌ره‌كیش‭ ‬تێكده‌رى‭ ‬دۆخى‭ ‬سیاسیی‭ ‬باشوورى‭ ‬كوردستانن،‭ ‬چونكه‌‭ ‬پشتیوان‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ربه‌خۆیی‭ ‬فرۆشتنى‭ ‬نه‌وتى‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬هێزى‭ ‬پێشمه‌رگه‌ى‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬شه‌ڕى‭ ‬دژى‭ ‬داعش‭ ‬ده‌كه‌ن‭! ‬هێزه‌‭ ‬سیاسییه‌كانى‭ ‬كوردستانیش،‭ ‬زه‌وتكه‌رى‭ ‬سامان‭ ‬و‭ ‬داهاتى‭ ‬كۆمه‌ڵانى‭ ‬خه‌ڵكن‭!‬

له‌‭ ‬په‌راوێزى‭ ‬وه‌ها‭ ‬مێژووییه‌ك‭ ‬و‭ ‬وه‌ها‭ ‬لێكدانه‌وه‌یه‌كى‭ ‬سه‌یر‭ ‬و‭ ‬سه‌مه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬هۆكاره‌كان‭ ‬و‭ ‬زه‌مینه‌كان‭ ‬و‭ ‬ئه‌نجامه‌كانى‭ ‬ڕاپه‌ڕین،‭ ‬جێگاى‭ ‬خۆیه‌تى‭ ‬ئه‌و‭ ‬چه‌ند‭ ‬ڕاستییه‌‭ ‬ساده‌یه‌،‭ ‬بخه‌ینه‌‭ ‬به‌رده‌مى‭ ‬ئه‌وانه‌ى‭ ‬لێكدانه‌وه‌ى‭ ‬وا‭ ‬هه‌ڵه‌‭ ‬بۆ‭ ‬مێژووى‭ (‬25‭) ‬ساڵه‌ى‭ ‬ڕاپه‌رین‭ ‬ده‌كه‌ن،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬ئایا‭ ‬دواى‭ ‬چاره‌كه‌‭ ‬سه‌ده‌یه‌ك‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئاوه‌دانى‭ ‬و‭ ‬فه‌رهه‌نگى‭ ‬و‭ ‬په‌یوه‌ندى‭ ‬ده‌ره‌كى‭ ‬و‭ ‬سه‌نگ‭ ‬و‭ ‬پێگه‌ى‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬تێڕوانینى‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬زلهێزه‌كانى‭ ‬جیهان،‭ ‬وه‌ك‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستانى‭ ‬ساڵى‭ (‬1991‭) ‬وایه‌؟‭ ‬ئایا‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ (‬1991‭)‬دا‭ ‬یه‌ك‭ ‬كونسوڵخانه‌‭ ‬و‭ ‬نوێنه‌رى‭ ‬یه‌ك‭ ‬وڵاتى‭ ‬ده‌ره‌كى‭ ‬له‌‭ ‬هه‌رێم‭ ‬هه‌بوو؟‭ ‬وه‌ك‭ ‬دواى‭ ‬ئه‌و‭ ‬ماوه‌یه‌‭ ‬نزیك‭ ‬به‌‭ (‬27‭) ‬كونسوڵخانه‌‭ ‬و‭ ‬نوێنه‌رى‭ ‬وڵاتان‭ ‬بوونى‭ ‬هه‌یه‌؟‭ ‬یان‭ ‬ئایا‭ ‬شاره‌كانى‭ (‬هه‌ولێر‭-‬سلێمانی‭-‬دهۆك‭-‬هه‌ڵه‌بجه‌‭-‬كه‌لار‭) ‬وه‌ك‭ ‬نموونه‌‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ (‬2016‭)‬دا‭ ‬هه‌مان‭ ‬شاره‌كانى‭ ‬ساڵى‭ (‬1991‭)‬ن؟‭ ‬یان‭ ‬ساڵى‭ (‬1991‭) ‬هێزه‌‭ ‬هاوپه‌یمانه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬ده‌نگ‭ ‬شكستى‭ ‬ڕاپه‌ڕینه‌كه‌وه‌‭ ‬هاتن،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئه‌وه‌ى‭ ‬ساڵى‭ (‬2014‭) ‬به‌‭ ‬ده‌نگ‭ ‬پاراستنى‭ ‬هه‌ولێرى‭ ‬پایته‌ختى‭ ‬هه‌رێمى‭ ‬كوردستانه‌وه‌‭ ‬له‌دژى‭ ‬هێرشى‭ ‬تیرۆریستانى‭ ‬داعش‭ ‬هاتن؟‭ ‬یان‭ ‬نه‌خێر‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬دواكه‌وتنى‭ ‬مووچه‌‭ ‬و‭ ‬سستبوونى‭ ‬پرۆسه‌ى‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬پرۆژه‌كانى‭ ‬ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌،‭ ‬له‌‭ ‬دوو‭ ‬ساڵى‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬سه‌روه‌رییه‌كانى‭ ‬چاره‌كه‌‭ ‬سه‌ده‌ى‭ ‬دواى‭ ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬و‭ ‬هه‌وڵه‌كانى‭ ‬سه‌ركردایه‌تیى‭ ‬سیاسیی‭ ‬كوردیان‭ ‬گه‌یاندووه‌ته‌وه‌‭ ‬خاڵى‭ ‬سفر؟

سه‌رچاوه‌‭:‬

1‭.‬‮ ‬‭ ‬نجیب‭ ‬الصالحى‭: ‬الزلزال‭.‬

2‭. ‬عه‌بدولڕه‌زاق‭ ‬مه‌رزنگ‭: ‬ڕاپه‌ڕین‭ ‬و‭ ‬به‌هارى‭ ‬ئازادى‭.‬

About زريان احمد

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …