Home / بەشی مێژووی كورد / کوردستان و کورد لەسەدەکانی ناوەڕاستدا

کوردستان و کورد لەسەدەکانی ناوەڕاستدا

کوردستان و کورد لەسەدەکانی ناوەڕاستدا

1458498866600

زانیار سەردار قڕگەیی

كوردستان‭ ‬و‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌ڕاستدا‭) ‬كتێبێكی‭ ‬گرینگ‭ ‬و‭ ‬پڕبایه‌خی‭ ‬مێژوویی‭ ‬پرۆفیسۆری‭ ‬یارده‌ده‌ر‭ (‬د‭. ‬كه‌یوان‭ ‬ئازاد‭ ‬ئه‌نوه‌ر‭) ‬مامۆستای‭ ‬به‌شی‭ ‬مێژووو‭ ‬له‌‭ ‬زانكۆی‭ ‬سلێمانییه‌‭.‬

بابه‌تێكی‭ ‬ناوازه‌ی‭ ‬مێژووییه‌‭ ‬سه‌باره‌ت‭ ‬به‌‭ ‬نه‌ته‌وه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬مه‌ڵبه‌نده‌‭ ‬كوردنشینه‌كانی‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬له‌‭ ‬مێژووی‭ ‬مرۆڤایه‌تیدا،‭ ‬نووسه‌ر‭ ‬گه‌لێك‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬باشی‭ ‬به‌كارهێناوه‌‭ ‬و‭ ‬گه‌لێك‭ ‬ڕووداوی‭ ‬گرینگی‭ ‬مێژووی‭ ‬خستووه‌ته‌‭ ‬ڕوو،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتیشدا‭ ‬چه‌ند‭ ‬هه‌ڵه‌یه‌كی‭ ‬مێژوویی‭ ‬ڕاست‭ ‬كردووه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌دروستی‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬هه‌ڵوێستی‭ ‬ئه‌و‭ ‬سه‌رده‌مه‌ی‭ ‬هه‌م‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬هه‌م‭ ‬نه‌ته‌وه‌ی‭ ‬كوردیشی‭ ‬خستووه‌ته‌‭ ‬ڕوو،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌رچاوروونییه‌كی‭ ‬باش‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬به‌رده‌ست،‭ ‬ئه‌ویش‭ ‬به‌پێی‭ ‬تۆماره‌‭ ‬مێژووییه‌كان‭ ‬و‭ ‬به‌ڵگه‌نامه‌‭ ‬دروسته‌كان‭.‬

ئه‌م‭ ‬كتێبه‌‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬وه‌ك‭ ‬دیكۆمێنت‭ ‬و‭ ‬سه‌رچاوه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌رهه‌مه‌‭ ‬ئه‌كادیمییه‌كان‭ ‬و‭ ‬ناوه‌نده‌كانی‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬لێكۆلینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬توێژینه‌وه‌كانی‭ ‬نووسه‌ران‭ ‬و‭ ‬ڕۆشنبیران‭ ‬سوودێكی‭ ‬زۆری‭ ‬لێ‭ ‬وه‌ربگیرێت‭.‬

وه‌ك‭ ‬نووسه‌ر‭ ‬ئاماژه‌ی‭ ‬پێ‭ ‬ده‌دا‭: ‬سبه‌رله‌وه‌ی‭ ‬سوپای‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌روازه‌كانی‭ ‬كوردستان‭ ‬بدات‭ ‬و‭ ‬كورد‭ ‬وه‌ك‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كوردستان‭ ‬وه‌ك‭ ‬خاك‭ ‬ڕووبه‌رووی‭ ‬پرۆسه‌ی‭ ‬ئیسلامبوون‭ ‬ببێته‌وه‌،‭ ‬چه‌ندین‭ ‬مه‌ڵبه‌ندی‭ ‬كوردنشین‭ ‬له‌ناو‭ ‬خاكی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬ده‌ره‌وه‌یدا‭ ‬بوونیان‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ئاوڕدانه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬گرنگترین‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌ڵبه‌ندانه‌‭ ‬و‭ ‬ئاشنابوون‭ ‬به‌‭ ‬ئاستی‭ ‬ئاوه‌دانی‭ ‬و‭ ‬ژیانی‭ ‬شارستانیی‭ ‬ئه‌و‭ ‬قۆناغه‌،‭ ‬ده‌روازه‌یه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬ڕووی‭ ‬مێژووی‭ ‬سه‌رده‌مه‌كه‌دا‭ ‬واڵا‭ ‬ده‌كات‭. ‬له‌به‌ر‭ ‬گرینگی‭ ‬ئه‌م‭ ‬لایه‌نه‌ش‭ ‬ئاماژه‌‭ ‬به‌‭ ‬گرینگترین‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌ڵبه‌ندانه‌‭ ‬ده‌كه‌ین،‭ ‬كه‌‭ ‬پێش‭ ‬هاتنی‭ ‬سوپای‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ده‌وڵه‌تانی‭ ‬خه‌لافه‌تی‭ ‬ڕاشدی‭ ‬و‭ ‬ئومه‌وی‭ ‬و‭ ‬عه‌باسیدا،‭ ‬ناو‭ ‬و‭ ‬ڕۆڵیان‭ ‬له‌‭ ‬ڕووداوه‌كاندا‭ ‬هه‌بووه‌ز‭. ‬

له‌باره‌ی‭ ‬كورده‌وه‌،‭ ‬له‌م‭ ‬كتێبه‌دا‭ ‬هاتووه‌‭: ‬سكورد،‭ ‬ناوی‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬گه‌لێكه‌،‭ ‬له‌‭ ‬باشووری‭ ‬خۆرئاوای‭ ‬كیشوه‌ری‭ ‬ئاسیا،‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌له‌ی‭ ‬له‌‭ ‬پاڵ‭ ‬نه‌ته‌وه‌كانی‭ (‬ئاسووری،‭ ‬كلدانی،‭ ‬فارس،‭ ‬عه‌ره‌ب،‭ ‬تورك‭) ‬له‌‭ ‬ناوچه‌‭ ‬شاخاوییه‌كانی‭ ‬باشووری‭ ‬خۆرهه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬خۆرهه‌ڵاتی‭ ‬توركیا‭ ‬و‭ ‬خۆرئاوای‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬باكوور‭ ‬و‭ ‬باكووری‭ ‬خۆرهه‌ڵاتی‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬باكوور‭ ‬و‭ ‬باكووری‭ ‬خۆرهه‌ڵاتی‭ ‬سووریا‭ ‬نیشته‌جێ‭ ‬بووه‌‭. ‬به‌و‭ ‬پێیه‌ش‭ ‬خاكه‌كه‌ی‭ (‬كوردستان‭) ‬نیشتمانی‭ ‬ڕاسته‌قینه‌ی‭ ‬كورد‭ ‬بووه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬به‌درێژایی‭ ‬هه‌زاران‭ ‬ساڵی‭ ‬قۆناغه‌كانی‭ ‬مێژوو،‭ ‬درێژه‌یان‭ ‬به‌‭ ‬ڕه‌وتی‭ ‬ژیان‭ ‬و‭ ‬كاروانی‭ ‬پێشكه‌وتنی‭ ‬خۆیان‭ ‬داوه‌‭. ‬له‌و‭ ‬پێناوه‌شدا‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬له‌‭ ‬ململانێی‭ ‬نێوخۆیی‭ ‬و‭ ‬ده‌ره‌كیدا‭ ‬بوون،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌و‭ ‬هێزانه‌ی‭ ‬چاوی‭ ‬ته‌ماعیان‭ ‬له‌‭ ‬خاك‭ ‬و‭ ‬سامانی‭ ‬نیشتمانه‌كه‌ی‭ ‬بڕیوه‌‭. ‬یه‌كێك‭ ‬له‌و‭ ‬قۆناغه‌‭ ‬مێژووییانه‌شی،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬زۆرترین‭ ‬قوربانی‭ ‬و‭ ‬كه‌مترین‭ ‬ده‌سكه‌وت‭ ‬لێی‭ ‬ده‌رچووه‌،‭ (‬قۆناغی‭ ‬مێژووی‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌راست‭)‬ه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ (‬قۆناغی‭ ‬مێژوویی‭ ‬ئیسلام‭)‬یش‭ ‬ناسراوه‌‭.‬

‭(‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌راست‭) ‬ناوی‭ ‬دووه‌مین‭ ‬قۆناغی‭ ‬مێژووییه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬چ‭ ‬مێژوو‭ ‬وه‌ك‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬چ‭ ‬كورد‭ ‬وه‌ك‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كوردستان‭ ‬وه‌ك‭ ‬خاك،‭ ‬به‌‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬بینیوه‌ز‭. ‬

هه‌روه‌ها‭ ‬نووسه‌ر‭ ‬ده‌ڵێ‭: ‬سرووداوێكی‭ ‬تر‭ ‬كاریگه‌ریی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬دانیشتوانه‌كه‌ی‭ ‬دروست‭ ‬كرد،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌ركه‌وتنی‭ ‬ئایینیی‭ ‬ئیسلام‭ ‬و‭ ‬پرۆسه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬ئیسلامبوونی‭ ‬كورد‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ (‬637‭)‬دا‭. ‬به‌و‭ ‬هۆیه‌شه‌وه‌‭ ‬بارودۆخی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬ژیانی‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ئاراسته‌یه‌كی‭ ‬تردا‭ ‬گۆڕا‭. ‬له‌مه‌وه‌‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬هه‌شته‌می‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬قۆناغی‭ ‬مێژووی‭ ‬ناوه‌ڕاستی‭ ‬كوردستان‭ ‬دیاری‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬چونكه‌‭ ‬سه‌ره‌تای‭ ‬سه‌رده‌مێكی‭ ‬نوێی‭ ‬بۆ‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬خاكه‌كه‌ی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆی‭ ‬هێنا‭. ‬به‌وه‌ش‭ ‬ئه‌و‭ ‬قۆناغه‌‭ ‬مێژووییه‌‭ ‬درێژه‌ی‭ ‬كێشا،‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌ی‭ ‬شه‌ڕی‭ (‬چاڵدێران‭) ‬له‌‭ ‬23ی‭ ‬ئابی‭ ‬1514دا‭ ‬خاكی‭ ‬كوردستانی‭ ‬بۆ‭ ‬دوو‭ ‬به‌شی‭ ‬خۆرهه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬خۆرئاوا‭ ‬دابه‌ش‭ ‬كرد‭. ‬به‌و‭ ‬پێیه‌ش‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬قۆناغه‌كه‌‭ ‬درێژه‌‭ ‬و‭ ‬پتر‭ ‬له‌‭ ‬حه‌وت‭ ‬سه‌ده‌‭ ‬ده‌كات‭… ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌به‌سته‌ش‭ ‬به‌رهه‌مه‌كه‌مان‭ ‬بۆ‭ ‬سێ‭ ‬به‌شی‭ ‬سه‌ره‌كی‭ ‬دابه‌ش‭ ‬كردووه‌ز‭. ‬

له‌‭ ‬به‌شی‭ ‬یه‌كه‌مدا‭ ‬باسی‭ ‬له‌‭ ‬پرۆسه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬ئیسلامبوونی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬خاكه‌كه‌ی‭ ‬كردووه‌،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئاوڕدانه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬هۆكاره‌كانی‭ ‬موسڵمانبوونی‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬پێگه‌‭ ‬و‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ده‌وڵه‌تانی‭ ‬خه‌لافه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ك‭ ‬و‭ ‬تێڕوانینی‭ ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬و‭ ‬به‌رپرسانی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬خه‌لافه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌كی‭ ‬دیكه‌وه‌،‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬و‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬ئاماژه‌دان‭ ‬به‌‭ ‬دیارترین‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌ڵبه‌نده‌‭ ‬كوردنشینانه‌ی‭ ‬له‌و‭ ‬قۆناغه‌دا‭ ‬بوونیان‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬یان‭ ‬له‌‭ ‬ڕووداو‭ ‬و‭ ‬تۆمارێكی‭ ‬مێژووییدا‭ ‬ناویان‭ ‬هاتووه‌،‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌و‭ ‬باسانه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬چوار‭ ‬ته‌وه‌ردا‭ ‬ڕوون‭ ‬كراونه‌ته‌وه‌،‭ ‬به‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ته‌وه‌ری‭ ‬یه‌كه‌مدا‭ ‬ئاماژه‌‭ ‬به‌‭ ‬دیارترین‭ ‬مه‌ڵبه‌نده‌‭ ‬كوردنشینه‌كانی‭ ‬قۆناغی‭ ‬مێژووی‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌راست‭ ‬دراوه‌،‭ ‬له‌‭ ‬سێ‭ ‬ته‌وه‌ره‌كه‌ی‭ ‬دیكه‌شدا‭ ‬باس‭ ‬له‌‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ده‌وڵه‌تانی‭ ‬خه‌لافه‌تی‭ ‬ئیسلامی‭ ‬كردووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬یه‌ك‭ ‬هه‌ریه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬ده‌وڵه‌تانی‭ ‬خه‌ڵافه‌تی‭ (‬راشدی‭ ‬و‭ ‬ئومه‌وی‭ ‬و‭ ‬عه‌باسی‭) ‬بوون‭. ‬به‌شی‭ ‬دووه‌میش‭ ‬تایبه‌ت‭ ‬كراوه‌‭ ‬به‌‭ ‬دیارترین‭ ‬حكوومه‌ته‌‭ ‬كوردییه‌كانی‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬ناوه‌ڕاست،‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ناوی‭ ‬توێژینه‌وه‌كه‌یه‌‭. ‬له‌م‭ ‬بواره‌شدا‭ ‬باسی‭ ‬له‌‭ ‬یازده‌‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬كوردی‭ ‬له‌و‭ ‬قۆناغه‌دا‭ ‬كردووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬پێگه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌نگی‭ ‬خۆیان‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌مه‌كه‌دا‭ ‬بینیوه‌‭ ‬و‭ ‬گێڕاوه‌،‭ ‬له‌‭ ‬پاڵ‭ ‬ئه‌مانه‌یشدا‭ ‬باسی‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هه‌ریه‌ك‭ ‬له‌و‭ ‬حكوومه‌تانه‌‭ ‬له‌‭ ‬مێژوودا‭ ‬كردووه‌،‭ ‬به‌‭ ‬هۆكاره‌كانی‭ ‬ڕووخانی‭ ‬هه‌ریه‌ك‭ ‬له‌و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتانه‌ش‭ ‬كۆتایی‭ ‬به‌‭ ‬باسه‌كانی‭ ‬هه‌ر‭ ‬ته‌وه‌رێكی‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌شه‌‭ ‬هێناوه‌‭.‬

دوا‭ ‬به‌شیش‭ ‬كه‌‭ ‬به‌شی‭ ‬سێیه‌مه‌،‭ ‬بۆ‭ ‬ئاوڕدانه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬بارودۆخی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬بنه‌ماڵه‌ی‭ (‬ئێلخانی‭ ‬و‭ ‬توركمانی‭) ‬ته‌رخان‭ ‬كراوه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬بنه‌ماڵه‌یه‌‭ ‬دوای‭ ‬عه‌ره‌به‌كان‭ ‬به‌‭ ‬خاكی‭ ‬كوردستان‭ ‬گه‌یشتن‭ ‬و‭ ‬سه‌رده‌مێكیان‭ ‬له‌‭ ‬داگیركاری‭ ‬و‭ ‬ململانێ‭ ‬پێ‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬برد،‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌شه‌ش‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬چوار‭ ‬ته‌وه‌ردا‭ ‬دابه‌ش‭ ‬كراوه‌‭. ‬

دوای‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌و‭ ‬باسانه‌ش،‭ ‬له‌‭ ‬پاشكۆیه‌كی‭ ‬سه‌ربه‌خۆدا‭ ‬نه‌خشه‌‭ ‬و‭ ‬خشته‌ی‭ ‬سه‌راپای‭ ‬ده‌سه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدار‭ ‬و‭ ‬زانا‭ ‬و‭ ‬بیرمه‌ند‭ ‬و‭ ‬كه‌سایه‌تییه‌‭ ‬كوردییه‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬قۆناغه‌،‭ ‬به‌پێی‭ ‬پۆلێنێكی‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬مێژوویی،‭ ‬پۆلێن‭ ‬كراوه‌،‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬بۆ‭ ‬زیاتر‭ ‬ڕوونكردنه‌وه‌ی‭ ‬ناوه‌ڕۆكی‭ ‬نێو‭ ‬باسه‌كان‭. ‬كۆی‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬ئه‌و‭ ‬باسانه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬پشتبه‌ستن‭ ‬به‌‭ ‬سه‌دان‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬جیاواز‭ ‬به‌‭ ‬زمانه‌كانی‭ (‬عه‌ره‌بی،‭ ‬فارسی،‭ ‬كوردی،‭ ‬ئینگلیزی‭) ‬به‌هێز‭ ‬كردووه‌‭. ‬

‭(‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭) ‬ناوی‭ ‬بیسته‌مین‭ ‬به‌رهه‌می‭ ‬مێژووویی‭ ‬و‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬به‌رهه‌می‭ ‬ئاكادیمیی‭ ‬دكتۆر‭ (‬كه‌یوان‭ ‬ئازاد‭ ‬ئه‌نوه‌ر‭)‬ه‌،‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬مێژووی‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌ڕاستدا‭. ‬ئه‌و‭ ‬به‌رهه‌مه‌ی‭ ‬دوای‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ (‬سیازده‌‭) ‬ساڵ‭ ‬كاركردن‭ ‬له‌سه‌ری‭ ‬و‭ ‬پشتبه‌ستن‭ ‬به‌‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ (‬190‭) ‬سه‌رچاوه‌‭ ‬به‌‭ ‬زمانه‌كانی‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬و‭ ‬فارسی‭ ‬و‭ ‬كوردییه‌‭. ‬چاپی‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬به‌‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬و‭ ‬هاوكاریی‭ ‬ناوه‌ندی‭ ‬مه‌لا‭ ‬جه‌میل‭ ‬ڕۆژبه‌یانی‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬دڵسۆز‭ ‬و‭ ‬خه‌مخۆری‭ ‬كتێب‭ ‬و‭ ‬بواری‭ ‬ڕۆشنگه‌ریی‭ ‬شاری‭ ‬سلێمانی‭ (‬د‭. ‬ته‌ها‭ ‬ڕه‌سووڵ‭) ‬چاپ‭ ‬و‭ ‬بڵاو‭ ‬كرایه‌وه‌‭. ‬چاپ‭ ‬و‭ ‬بڵاوكردنه‌وه‌ی‭ ‬به‌رهه‌مێكی‭ ‬وه‌ها‭ ‬سه‌رباری‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬كه‌لێنێكی‭ ‬باش‭ ‬له‌‭ ‬كتێبخانه‌ی‭ ‬مێژوویی‭ ‬كورد‭ ‬به‌‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬مێژووی‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬پڕكردووه‌ته‌وه‌،‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬و‭ ‬ماندبووبوون‭ ‬و‭ ‬باری‭ ‬سه‌رشانی‭ ‬قوتابیانی‭ ‬به‌شی‭ ‬مێژووی‭ ‬زانكۆكانی‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستانی‭ ‬كه‌م‭ ‬كردووه‌ته‌وه‌،‭ ‬كاتێك‭ ‬به‌رهه‌مێكی‭ ‬گرینگی‭ ‬ئه‌كادیمیان‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬كوردی‭ ‬كه‌وتووه‌ته‌‭ ‬به‌رده‌ست‭. ‬به‌و‭ ‬كاره‌یش‭ ‬سه‌رچاوه‌یه‌كی‭ ‬تری‭ ‬زانستییان‭ ‬بۆ‭ ‬مێژووی‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬و‭ ‬میرنشینه‌‭ ‬كوردییه‌كانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬قۆناغه‌‭ ‬خراوه‌ته‌‭ ‬به‌رده‌ست‭. ‬

دیاره‌‭ ‬ئه‌گه‌رچی‭ ‬وه‌ك‭ ‬نووسه‌ر‭ ‬ڕاستگۆیانه‌‭ ‬درك‭ ‬به‌وه‌‭ ‬ده‌كات‭ ‬كه‌‭ ‬ئێستایش‭ ‬له‌م‭ ‬به‌رهه‌مه‌دا‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬چاپی‭ ‬یه‌كه‌میدا‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬كه‌موكورتی‭ ‬و‭ ‬ناته‌واوی‭ ‬ده‌بینرێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬نووسین‭ ‬و‭ ‬ئاماده‌كردنی‭ ‬به‌رهه‌مێكی‭ ‬مێژوویی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬گرینگ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬قۆناغه‌‭ ‬و‭ ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬خاكه‌كه‌ی‭ ‬كوردستان،‭ ‬كارێكی‭ ‬ته‌واو‭ ‬سه‌خت‭ ‬و‭ ‬دژواره‌‭ ‬و‭ ‬پێویستی‭ ‬به‌‭ ‬گه‌ڕان‭ ‬و‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬زیاتره‌،‭ ‬تا‭ ‬لانی‭ ‬كه‌م‭ ‬به‌راوردی‭ ‬سه‌رچاوه‌كان‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كتری‭ ‬بكرێ‭ ‬و‭ ‬ڕووداو‭ ‬و‭ ‬به‌سه‌رهات‭ ‬و‭ ‬تۆماره‌‭ ‬مێژووییه‌‭ ‬ڕاستییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬تۆماره‌‭ ‬هه‌ڵه‌‭ ‬و‭ ‬چه‌واشه‌كارییه‌كان‭ ‬جیا‭ ‬بكاته‌وه‌‭. ‬هه‌ر‭ ‬وه‌ك‭ ‬نووسه‌ر‭ ‬ئاماژه‌ی‭ ‬پێ‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬ده‌ڵێت‭: ‬سله‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌شدا‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬دراوه‌‭ ‬ئه‌وه‌نده‌ی‭ ‬ده‌كرێ‭ ‬كارێكی‭ ‬زانستی‭ ‬ئه‌نجام‭ ‬بده‌ین‭ ‬و‭ ‬زۆرترین‭ ‬سه‌رچاوه‌ی‭ ‬وابه‌سته‌‭ ‬به‌و‭ ‬قۆناغه‌‭ ‬بۆ‭ ‬به‌رهه‌مه‌كه‌مان‭ ‬به‌كار‭ ‬بهێنین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌شدا‭ ‬كار‭ ‬و‭ ‬قۆناغه‌كه‌،‭ ‬پێویستی‭ ‬به‌‭ ‬هه‌وڵ‭ ‬و‭ ‬ماندوبوون‭ ‬و‭ ‬گه‌ڕانی‭ ‬زیاتر‭ ‬بووه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬هیوادارین‭ ‬بۆچاپی‭ ‬دووه‌م‭ ‬كه‌مێك‭ ‬له‌‭ ‬كه‌موكورتییه‌كانی‭ ‬كه‌م‭ ‬بكرێته‌وه‌،‭ ‬هه‌رچۆنێك‭ ‬بێ‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬چاپه‌‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬ڕووداو‭ ‬و‭ ‬به‌سه‌رهاته‌كانی‭ ‬قۆناغی‭ ‬مێژووی‭ ‬سه‌ده‌كانی‭ ‬ناوه‌ڕاست‭ ‬له‌‭ ‬گه‌یشتن‭ ‬و‭ ‬بڵاوبوونه‌وه‌ی‭ ‬ئایینی‭ ‬ئیسلام‭ ‬به‌‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬نه‌ته‌وه‌ی‭ ‬كورد،‭ ‬تا‭ ‬هاتنی‭ ‬مه‌غۆله‌كان‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬بنه‌ماڵه‌‭ ‬توركمانییە‌كانمان‭ ‬تۆمار‭ ‬كردووه‌‭. ‬له‌‭ ‬پاڵ‭ ‬ئاماژه‌دان‭ ‬به‌‭ ‬دیارترین‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬كوردی‭ ‬له‌و‭ ‬قۆناغه‌دا‭ ‬وه‌ك‭ ‬حكوومه‌ته‌كانی‭ (‬ڕه‌وادی،‭ ‬سالاری،‭ ‬حه‌سنه‌وی،‭ ‬شه‌دادی،‭ ‬عه‌ننازی،‭ ‬دۆسته‌كی،‭ ‬هه‌زبانی،‭ ‬شوانكاره‌،‭ ‬ئه‌یوبی،‭ ‬فه‌زڵه‌وی،‭ ‬خورشیدی‭). ‬ئه‌و‭ ‬حكوومه‌ت‭ ‬و‭ ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬و‭ ‬ئه‌تابه‌كانه‌ی‭ ‬سه‌روه‌ری‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬به‌ڵگه‌یه‌كی‭ ‬زیندووی‭ ‬مێژوویی‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬خۆڕێبه‌ری‭ ‬كوردی‭ ‬بوون‭ ‬له‌و‭ ‬قۆناغه‌داز‭. ‬وێڕای‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌موو‭ ‬ماندوو‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬خزمه‌ته‌‭ ‬گه‌وره‌یه‌‭ ‬و‭ ‬گه‌ڕان‭ ‬و‭ ‬پشكنینه‌‭ ‬گرانه‌ی‭ ‬دكتۆر‭ ‬كه‌یوان‭ ‬به‌‭ ‬دوای‭ ‬سه‌رچاوه‌گه‌لێكی‭ ‬نێوخۆیی‭ ‬و‭ ‬ده‌ره‌كییه‌دا‭ ‬كردوویه‌تی‭ ‬كه‌‭ ‬جێگه‌ی‭ ‬ده‌ستخۆشی‭ ‬و‭ ‬ستایشێكی‭ ‬زۆره‌‭. ‬

About زريان احمد

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …