Home / بەشی مێژووی كورد / شارەوانی و گۆڤاری هەولێر/ بەشی یەکەم(١)

شارەوانی و گۆڤاری هەولێر/ بەشی یەکەم(١)

شارەوانی و گۆڤاری هەولێر/ بەشی یەکەم(١)

FB_IMG_1469604102534

   (محەمەد مەولود مەم)

هەولێر ئەم شارە دێرینە ، نەبەزە ، کە حەفتا سەدە پترە وەک هەلۆ لەسەر گردە سەربەرزەکە هەلنیشتوە ، زەبر و زەنگی رۆژگار  … رەشە با و گەردەلوولی زەمانە ، نەی لەقاندووە بە هەموو توانایەوە  بەربەرەکانی لە پێناو … بوون و مانی دەکا ، تیر و مەنجەنیق و شیر و تفەنگ  و تۆپی دوژمنانی بە سینگە پۆلایینەکەی دەگێریتەوە ، پالەوانانە خۆی لەبەر هێرشەکانی فارس و گریک و رۆمان ومەگولیەکان گرتووە .. هەموو هێرشی درندانەی ئەو دوژمنانەی پووچەڵ کردووە و هێرش هینەرەکانی بەسەر شۆری و بەزیوی رەتاندووە ،  ئەم شارە  قارەمانە خۆشەویستەمان  ماوەیەکی زۆر پڕ شانازیدا  پاش گوێ کراوە وە گەلێک جار هاتووە جۆگەلەی ئاوی ژیانی لێ جک بکرێ .. بەلام بەرگری و ئازایەتی رۆلەکانی  ئەم شارەیان پاراستووە دوژمنیان سەرشۆر کردووە  لەم حەفت هەزار سالەدا تەنها رۆژێک ئەم شارە لە ژیان و جوولانەوە نەکەوتووە …

لەسەر دەمی ئەیوبیەکان بەتایبەتی لەکاتی فەرمانرەواتیی سوڵتان موزەفەرەلدین ئەم شارە بنکەی زانست و هونەر و پێشکەوتن بووە … وەکو مانگ  لەناو ئەستێرەکانی ئەو چاخە درەوشاوەتەوە … کۆمەڵێک زانا و دانا و حەکیمی بێ هاوتای پێشکەش بەعالەم کردووە ، کە ناویان هەتا ئێستاش لە رێزی ئەو مرۆیانە دەهێندرێ ، کە کۆلەگەیەکی شارستانیەت و پێشکەوتن بووینە  لەو عەسرەدا …

بەلام بەداخەوە لەم سالانەی دواییدا .. بەتایبەتی لەدەوری عوسمانلی و پاش شەری گەورەی یەکەمیش… تا دەوری پاشایەتی گۆر بەگۆر کراوی عێراق ئەم شارە دەستی یارمەتی و ئاوەدانکردنەوەی لێ گیرابووە ، تا شۆرشەکەی ١٤ی گەلاوێژی ١٩٥٨ لەرێزی شارە هەرە دواکەوتووەکانی عێراق دەهاتە زماردن …

هەروەها لە لایەنی رۆشنبیری و بڵاو کراوەش ئەگەر سەرەتایەکی کورتی سالانی ١٩٤٥-١٩٥٩ ز لەمێژووە دوور و درێژ پڕ مەینەتیەکەی ئەم دواییەی …. لا بدەین ، بۆمان دەردەکەوێ ، کە شاری هەولێر تاکە رۆژنامەیەک یان گۆڤارێکی پێ رەوا نەبینراوە ! کە بتوانی بەهۆیەوە ئەرک و ئازار وئاواتی دانیشتووەکانی دەرببڕی ، یان دەنگی ژەنگاو و نووساوی بگەیەنیت دەوروبەری …

((( ماویەتی)))

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(١) ئینسکلۆبیدیای هەولێر/ل ٤٧٢٢

About زريان احمد

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …