Home / بەشی مێژووی كورد / سوڵتانه‌ عوسمانییه‌كان و كورد (1514 ــ 1930)

سوڵتانه‌ عوسمانییه‌كان و كورد (1514 ــ 1930)

0000000625735-1

ئه‌لفرید‭ ‬ژاكوب‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭  ‬1853دا‭ ‬نووسیویه‌‭: ‬‭(‬ئێزیدییه‌كان،‭ ‬كه‌‭ ‬خه‌ڵكێكی‭ ‬جه‌نگاوه‌ر‭ ‬و‭ ‬كۆچه‌رن،‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬توانای‭ ‬ئه‌وه‌یان‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬دوژمنه‌كانی‭ ‬خۆیان‭ ‬ته‌فروتونا‭ ‬بكه‌ن‭)‬

تنۆكێكی‭ ‬كرۆنۆلۆژیایی‭ ‬له‌‭ ‬زه‌ریای‭ ‬تاوانه‌كانی‭ ‬سوڵتانه‌‭ ‬عوسمانییه‌كان‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬كورد‭:‬

ـ‭ ‬له‌‭ ‬1514‭ ‬له‌‭ ‬جه‌نگی‭ ‬چالدیران،‭ ‬له‌نیوان‭ ‬شا‭ ‬ئیسماعیل‭ ‬سه‌فه‌ویی‭ ‬ئیران‭ ‬و‭ ‬سوڵتان‭ ‬سه‌لیمی‭ ‬عوسمانیدا‭. ‬سوڵتان‭ ‬سه‌لیمی‭ ‬عوسمانی‭ ‬نیوه‌ی‭ ‬كوردستانی‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ناوی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬عوسمانیی‭ ‬تورك‭ ‬تاپۆ‭ ‬ده‌كا‭.‬

ـ‭ ‬1548‭ ‬ـ‭ ‬1549‭: ‬داگیركردنی‭ ‬به‌شێكی‭ ‬خۆرهه‌ڵاتی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬سوڵتان‭ ‬سلێمانی‭ ‬عوسمانییه‌وه‌‭. ‬ئینجا‭ ‬هێرشكردنه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬رواندز‭.‬

ـ‭ ‬1553‭: ‬له‌شكری‭ ‬عوسمانییه‌كان‭ ‬شاره‌زوور‭ ‬و‭ ‬بانه‌‭ ‬داگیر‭ ‬ده‌كه‌ن‭.‬

ـ‭ ‬7‭/‬9‭/‬1559‭: ‬سوڵتان‭ ‬سوله‌یمانی‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬عوسمانی،‭ ‬میری‭ ‬سۆران‭ (‬میر‭ ‬سه‌یفه‌دین‭) ‬له‌‭ ‬سیداره‌‭ ‬ده‌دا‭.‬

ـ‭ ‬1580‭: ‬ته‌یمورخان‭ ‬میرنشینی‭ ‬ئه‌رده‌لان‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬ژیر‭ ‬ده‌ستی‭ ‬خۆی‭.‬

ـ‭ ‬1586‭: ‬سوڵتان‭ ‬مورادی‭ ‬سێیه‌م‭ ‬پردی‭ ‬ئاڵتوون‭ ‬كۆپری‭ ‬له‌‭ ( ‬پردی‭) ‬نزیك‭ ‬كه‌ركووك‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كا‭ ‬بۆ‭ ‬هێرشبردنه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬كوردستانی‭ ‬ئیران‭.‬

ـ‭ ‬21‭/‬3‭/‬1590‭: ‬لورستان‭ ‬و‭ ‬شاره‌زوو،‭ ‬به‌پێی‭ ‬په‌یمانیك‭ ‬له‌نیوان‭ ‬سه‌فه‌وی‭ ‬و‭ ‬سوڵتان‭ ‬مورادی‭ ‬سێیه‌می‭ ‬عوسمانی‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌سته‌مبۆل،‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬عوسمانییه‌كان‭.‬

ـ‭ ‬1655‭: ‬سوڵتان‭ ‬محه‌مه‌دی‭ ‬چواره‌می‭ ‬عوسمانی،‭ ‬مه‌لیك‭ ‬ئه‌حمه‌د‭ ‬پاشای‭ ‬دڕنده‌ی‭ ‬تورك‭ ‬كه‌والی‭(‬وان‭)‬بوو،‭ ‬ده‌نێرێته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬میرنشینی‭ ‬به‌تلیس‭ ‬و‭ ‬وێرانی‭ ‬ده‌كا‭: ‬سووتاندن‭ ‬و‭ ‬تاڵانكردنی‭ ‬ماڵه‌‭ ‬میر،‭ ‬ئینجا‭ ‬شار‭ ‬و‭ ‬دێهاته‌كان‭ ‬ده‌خاته‌وه‌‭ ‬ژێرده‌ستی‭ ‬عه‌سكه‌ری‭ ‬تورك‭.‬

ـ‭ ‬ساڵی‭ ‬1632‭: ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬سوڵتان‭ ‬محه‌مه‌دی‭ ‬چواره‌می‭ ‬عوسمانی،‭ ‬ژان‭ ‬باپتیست‭ ‬تاڤیرنیی‭ ‬taverniers‭ ‬كوردناسێكی‭ ‬فه‌ڕه‌نسیه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1632‭ ‬هاتۆته‌‭ ‬كوردستان‭.‬

سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬ناونیشانی‭ (‬شه‌ش‭ ‬سه‌فه‌ر‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬وڵاتی‭ ‬ئیران‭ ‬voyages en perse les six‭  ) ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1676‭ ‬له‌‭ ‬سویسرا‭ ‬چاپ‭ ‬كراوه‌‭. ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬هه‌شتا‭ ‬لاپه‌ره‌ی‭ ‬ته‌رخان‭ ‬كردووه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستانی‭ ‬ساڵانی‭ ‬1630‭ ‬ده‌ڵێ‭: (‬كوردستان‭ ‬ئه‌و‭ ‬وڵاته‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬وڵاتێكی‭ ‬دیكه‌‭ ‬به‌هێزتر‭ ‬و‭ ‬سه‌رنجڕاكێشتره‌‭. ‬له‌به‌رئه‌وه‌ی‭ ‬نه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬سوڵتانی‭ ‬عوسمانی‭ ‬داده‌نوێنێ‭. ‬نه‌‭ ‬پاشای‭ ‬فارسه‌كانیش‭ ‬به‌‭ ‬هیچ‭ ‬ده‌زانی‭. ‬ئه‌مه‌‭ ‬له‌‭ ‬كاتێكدا‭ ‬هه‌موو‭ ‬میره‌كانی‭ ‬دیكه‌،‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كیك‭ ‬له‌م‭ ‬دووانه‌‭) ‬ب2‭. ‬ل28‭. ‬

ـ‭ ‬1802‭: ‬ئه‌وڕه‌حمان‭ ‬پاشای‭ ‬بابان،‭ ‬زنجیره‌یه‌ك‭ ‬هێرش‭ ‬و‭ ‬په‌لاماری‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬سوڵتان‭ ‬سه‌لیمی‭ ‬سێیه‌می‭ ‬عوسمانییه‌وه‌‭ ‬ده‌كرێته‌‭ ‬سه‌ر‭.‬

ـ‭ ‬1812‭: ‬به‌درخان‭ ‬پاشا‭ ‬ده‌سه‌ڵاتی‭ ‬میرنشینی‭ ‬بۆتان‭ ‬له‌‭ ‬جه‌زیره‌‭ ‬ده‌گرێته‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬و‭ ‬ده‌ڵێ‭ (‬راسته‌‭ ‬سوڵتان‭ ‬له‌‭ ‬من‭ ‬به‌هێزتره‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬من‭ ‬له‌‭ ‬سوڵتان‭ ‬شه‌ره‌فمه‌ندترم‭ ‬noble more‭).‬

ـ‭ ‬1837‭: ‬رووخانی‭ ‬فه‌رمانڕه‌وای‭ ‬بادینان‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬عوسمانییه‌كان،‭ ‬هێرشی‭ ‬سوڵتان‭ ‬عبدالمه‌جیدی‭ ‬یه‌كه‌می‭ ‬عوسمانیی‭ ‬تورك‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬میرنشینی‭ ‬بۆتان،‭ ‬كوژرانی‭ ‬پاشای‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌سته‌مبۆل‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬توركه‌وه‌‭.‬

ـ‭ ‬1851‭: ‬رووخانی‭ ‬میرنشینی‭ ‬بابان‭ ‬كه‌‭ ‬دوا‭ ‬میریان‭ ‬عه‌بدوڵڵا‭ ‬پاشا‭ ‬بوو،‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬عوسمانییه‌كان‭ (‬به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬سوڵتان‭ ‬عبدالمه‌جیدی‭ ‬یه‌كه‌م‭).‬

ـ‭ ‬1853‭: ‬ئه‌لفرید‭ ‬ژاكوب‭ ‬a‭. ‬Jacobs‭  ‬له‌‭ ‬چاره‌گی‭ ‬دووه‌می‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬نۆزده‌هه‌مدا،‭ ‬واته‌‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬سوڵتان‭ ‬عبدالمه‌جیدی‭ ‬یه‌كه‌م،‭ ‬سه‌فه‌رێكی‭ ‬دوورودریژی‭ ‬به‌‭ ‬كیشوه‌ری‭ ‬ئه‌فریقا‭ ‬و‭ ‬ئاسیادا‭ ‬كردووه‌‭: ‬له‌و‭ ‬سه‌فه‌ره‌یدا‭ ‬سه‌ری‭ ‬له‌‭ ‬كوردستانیش‭ ‬داوه‌‭ ‬و‭ ‬یاداشته‌كانی‭ ‬خۆی‭ ‬له‌‭ ‬كتێبێكدا‭ ‬به‌‭ ‬ناونیشانی‭ ( ‬چه‌ند‭ ‬سه‌فه‌رێك‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬ئاسیا‭ ‬و‭ ‬ئه‌فریقیا‭ ‬en asia en afrigne voyages‭ ) ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1853دا‭ ‬له‌‭ ‬پاریس‭ ‬چاپ‭ ‬كردووه‌،‭ ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬باس‭ ‬له‌‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬نێوان‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬تورك‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬باس‭ ‬له‌‭ ‬ستراتیژی‭ ‬كوردستانی‭ ‬ژێر‭ ‬ده‌ستی‭ ‬عوسمانییه‌كان‭ ‬ده‌كا‭:‬

‭(‬ئه‌م‭ ‬میلله‌ته‌،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌ته‌واوه‌تی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬بازنه‌ی‭ ‬یاساكانی‭ ‬ئه‌و‭ ‬رژیمانه‌دا‭ ‬كه‌‭ ‬ئاسیا‭ ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬ده‌به‌ن،‭ ‬له‌‭ ‬ناو‭ ‬خۆیاندا‭ ‬ژیانیكی‭ ‬ئازاد‭ ‬و‭ ‬سه‌ربه‌خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬خۆیان‭ ‬پێكهێناوه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬میلله‌ته‌‭ ‬جه‌نگاوه‌ره‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬راستی‭ ‬خوێنێكی‭ ‬شكۆمه‌ندانه‌‭ ‬له‌ناو‭ ‬ده‌ماره‌كانیدا‭ ‬ده‌گه‌ڕێ‭. ‬پێویستی‭ ‬ته‌نیا‭ ‬به‌وه‌‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌ركرده‌یه‌كی‭ ‬ئازادیخواز‭ ‬و‭ ‬یاسادانه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬خۆی‭ ‬په‌یدا‭ ‬بكات‭: ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬بتوانێ‭ ‬رژێمه‌‭ ‬كۆن‭ ‬و‭ ‬كه‌وده‌نه‌كانی‭ ‬توركیا‭ ‬و‭ ‬فارس‭ ‬سه‌ره‌ونگون‭ ‬بكات،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ (‬له‌وانه‌ش‭) ‬بتوانی‭ ‬به‌‭ ‬یارمه‌تیی‭ ‬شارستانیه‌تی‭ ‬رۆژئاوا،‭ ‬ده‌سه‌ڵاتێكی‭ ‬گه‌نجانه‌‭ ‬و‭ ‬به‌هێز‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كه‌دا‭ ‬دابمه‌زرێنی‭).‬

ئه‌لفرید‭ ‬ژاكوب‭ ‬باسی‭ ‬شاری‭ ‬ئه‌رزه‌ڕۆم‭ ‬ده‌كان‭:(‬گرنگترین‭ ‬شاری‭ ‬ئه‌رمێنیای‭ ‬توركیا‭ ‬له‌‭ ‬رووی‭ ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬ژماره‌ی‭ ‬دانیشتوانه‌وه‌‭ ‬بریتییه‌‭ ‬له‌‭ ‬شاری‭ ‬ئه‌رزه‌ڕۆم،‭ ‬ئه‌و‭ ‬شاره‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬به‌م‭ ‬دواییه‌‭ ‬ژماره‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭ ‬فه‌ره‌نسیه‌كان‭ ‬روویان‭ ‬تێ‭ ‬كردبوو،‭ ‬شاری‭ ‬ئه‌رزه‌ڕۆم‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬بریتییه‌‭ ‬له‌‭ ‬ناوه‌ندیكی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگی‭ ‬پاشایه‌تی‭ ‬كه‌‭ ‬سه‌رتاپای‭ ‬به‌رازییه‌كانی‭ ‬ئه‌رمینیا‭ ‬ده‌گرێته‌وه‌،‭ ‬توركه‌كان‭ ‬به‌م‭ ‬ناوچه‌یه‌‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬كوردستان‭)‬

ئنجا‭ ‬ده‌ڵێ‭: (‬ئه‌م‭ ‬ئێزیدیانه‌‭…….. ‬توركه‌كان‭ ‬چه‌ند‭ ‬هه‌وڵیان‭ ‬دا،‭ ‬كه‌‭ ‬بیانكه‌نه‌‭ ‬موسڵمان‭ ‬و‭ ‬بیانخه‌نه‌‭ ‬ژێر‭ ‬ركێفی‭ ‬خۆیانه‌وه‌،‭ ‬نه‌یانتوانی‭. ‬ئه‌مه‌ش‭ ‬له‌‭ ‬ئاكامدا‭ ‬شه‌ڕوشۆڕێكی‭ ‬خوێناوی‭ ‬به‌‭ ‬دوودا‭ ‬هات،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئێزیدییه‌كان،‭ ‬كه‌‭ ‬خه‌ڵكێكی‭ ‬جه‌نگاوه‌ر‭ ‬و‭ ‬كۆچه‌رن،‭ ‬هه‌میشه‌‭ ‬توانای‭ ‬ئه‌وه‌یان‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬دوژمنه‌كانی‭ ‬خۆیان‭ ‬ته‌فروتونا‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬راوه‌دوویان‭ ‬بنێن‭ ‬و‭ ‬شپرزه‌یان‭ ‬بكه‌ن‭)‬

ـ‭ ‬53‭ ‬ـ‭ ‬1855‭ ‬راپه‌ڕینه‌كانی‭ ‬یه‌زدان‭ ‬شێر‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كانی‭ ‬هه‌كاری‭. ‬له‌‭ ‬1855‭ ‬به‌غدای‭ ‬عوسمانی‭ ‬سوپایه‌كی‭ ‬كۆكرده‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هێڕشكردنه‌‭ ‬سه‌ریان‭.‬

ـ‭ ‬1870‭: ‬هنری‭ ‬بینده‌ر‭ ‬h‭. ‬binder‭ ‬گه‌ڕالێكی‭ ‬فه‌ڕه‌نسییه‌‭ ‬له‌‭ ‬ناوه‌ڕاستی‭ ‬سه‌ده‌ی‭ ‬نۆزده‌مدا،‭ ‬له‌‭ ‬سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی‭ ‬خۆیدا‭( ‬له‌‭ ‬كوردستاندا‭) ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬باسی‭ ‬ئه‌فسه‌ره‌‭ ‬توركه‌‭ ‬سه‌خته‌چییه‌كانی‭ ‬چۆله‌مێرگ‭ ‬ده‌كات‭:( ‬ئه‌فسه‌ره‌كان‭ ‬بۆ‭ ‬وه‌رگرتنی‭ ‬به‌خشیشی‭ ‬خۆیان‭ ‬هاتوون‭. ‬به‌خشیشێكی‭ ‬باشیان‭ ‬ده‌ده‌مێ‭. ‬ئه‌مانه‌‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬به‌وه‌‭ ‬رانه‌هاتوون‭ ‬ره‌فتاری‭ ‬وا‭ ‬پیاوانه‌یان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬بكرێت‭. ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬توركانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬سه‌فه‌ر‭ ‬له‌گه‌ڵت‭ ‬دێن،‭ ‬چه‌ندی‭ ‬بیری‭ ‬لێ‭ ‬بكه‌یته‌وه‌‭ ‬قرچۆك‭ ‬و‭ ‬پووله‌كین،‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬قامچی‭ ‬هیچ‭ ‬به‌خشیشێك‭ ‬ناده‌نه‌‭ ‬ئه‌م‭ ‬شه‌یتانه‌‭ ‬بێچارانه‌‭). ‬ناوبراو‭ ‬جه‌خت‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ده‌ستپیسی‭ ‬قومانداره‌‭ ‬توركه‌كان‭  ‬ده‌كاته‌وه‌‭ (‬له‌‭ ‬جوتیارێكی‭ ‬كورد،‭ ‬ده‌سته‌‭ ‬جلێكی‭ ‬نوێ،‭ ‬كه‌‭ ‬بۆ‭ ‬جه‌ژن‭ ‬دروستی‭ ‬كردبوو،‭ ‬ده‌كڕم‭. ‬نیازم‭ ‬وایه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌غداوه‌‭ ‬بینێرم‭ ‬بۆ‭ ‬فه‌ڕه‌نسا‭. ‬به‌ڵام‭ ‬به‌داخه‌وه‌‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬كارمه‌ندانی‭ ‬گومرگی‭ ‬توركه‌وه‌‭ ‬ده‌دزرێت‭!).‬

1878‭: ‬راپه‌ڕینه‌كانی‭ ‬شیخ‭ ‬عوبیدوڵڵای‭ ‬نه‌هری‭ ‬له‌‭ ‬پێناو‭ ‬سه‌ربه‌خۆیی‭ ‬كوردستان‭. ‬تا‭ ‬له‌‭ ‬ئۆكتۆبه‌ری‭ ‬1882‭ ‬شێخ‭ ‬عوبیدوڵڵا‭ ‬له‌‭ ‬هه‌كاری،‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬سوڵتان‭ ‬عه‌بدولحه‌میدی‭ ‬دووه‌مه‌وه‌،‭ ‬به‌دیل‭ ‬گیرا‭ ‬و‭ ‬نه‌فی‭ ‬كرایه‌‭ ‬مه‌ككه‌‭. ‬

ـ‭ ‬1886‭: ‬له‌‭ ‬حه‌مرین‭ ‬كورد‭ ‬دژی‭ ‬سوڵتان‭ ‬عبدالحه‌میدی‭ ‬دووه‌می‭ ‬عوسمانی‭ ‬ده‌وه‌ستنه‌وه‌‭.‬

ـ‭ ‬21‭/‬5‭/‬1889‭: ‬دامه‌زراندنی‭ ‬یه‌كه‌مین‭ ‬رێكخراوی‭ ‬سیاسی،‭ ‬اتحاد‭ ‬و‭ ‬ته‌ره‌قی،‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌سته‌مبۆڵ‭ ‬له‌لایه‌ن‭ ‬دوو‭ ‬رووناكبیری‭ (‬د‭. ‬عه‌بدوڵڵا‭ ‬جه‌وده‌ت‭ ‬و‭ ‬ئیسحاق‭ ‬سكووتی‭): ‬له‌‭ ‬پێناو‭ ‬رووخاندنی‭ ‬ئیمپراتۆریه‌تی‭ ‬عوسمانی‭ ‬و‭ ‬دامه‌زراندنی‭ ‬سیسته‌میكی‭ ‬په‌رله‌مانتاری‭.‬

ـ‭ ‬1890‭ ‬ـ‭ ‬1891‭: ‬جه‌ندرمه‌ی‭ ‬عوسمانیی‭ ‬سوڵتان‭ ‬عه‌بدولحه‌میدی‭ ‬دووه‌م‭ ‬به‌‭ ‬ناو‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬كوردستان‭ ‬ده‌كه‌ون‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬ره‌وانه‌ی‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬به‌ڵقانیان‭ ‬بكه‌ن‭.‬

ـ‭ ‬9‭/‬7‭/‬1898‭: ‬ژه‌نه‌راڵ‭ ‬شه‌ریف‭ ‬پاشا‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬باڵوێزی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬عوسمانی‭ ‬له‌‭ ‬ستۆكهۆلم،‭ ‬له‌‭ ‬ژێره‌وه‌ش‭ ‬ئه‌ندامی‭ ‬رێكخراوی‭ (‬ئیتیحاد‭ ‬و‭ ‬ته‌ره‌قی‭)‬یه‌‭ ‬دژ‭ ‬ئیمپراتۆریه‌تی‭ ‬عوسمانی‭. ‬پاشان‭ ‬عوسمانیه‌كان‭ ‬بۆسه‌ی‭ ‬كوشتنی‭ ‬بۆ‭ ‬داده‌نینه‌وه‌‭.‬

ـ‭ ‬1907‭ ‬ـ‭ ‬1912‭: ‬راپه‌رینی‭ ‬شێخ‭ ‬عه‌بدولسه‌لامی‭ ‬بارزانی‭.‬

ـ‭ ‬12‭/‬1908‭: ‬كوده‌تای‭ ‬كۆمه‌ڵه‌ی‭ ‬ئیتیحاد‭ ‬و‭ ‬ته‌ره‌قی،‭ ‬هه‌موو‭ ‬رێكخراوه‌‭ ‬كوردییه‌كان‭ ‬داده‌خه‌ن،‭ ‬دكتاتۆریه‌تێكی‭ ‬سه‌ختیش‭ ‬ده‌چه‌سپێننه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئازادی‭ ‬و‭ ‬مافه‌كانی‭ ‬گه‌لی‭ ‬كورد‭.‬

ـ‭ ‬له‌‭ ‬1914‭ ‬شێخ‭ ‬عه‌بدولسه‌لام‭ ‬بارزانی،‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬سوڵتان‭ ‬محه‌مه‌دی‭ ‬پێنجه‌م،‭ ‬له‌‭ ‬سێداره‌‭ ‬درا‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬توركه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬موسڵ‭.‬

ـ‭ ‬له‌‭ ‬1915‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬سوڵتان‭ ‬محه‌مه‌دی‭ ‬پێنجه‌م،‭ ‬عوسمانییه‌كان‭ ‬هێرش‭ ‬ده‌كه‌نه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬كورده‌‭ ‬مه‌سیحییه‌كانی‭ ‬كوردستانی‭ ‬توركیا،‭ ‬به‌‭ ‬كۆڕه‌و،‭ ‬به‌‭ ‬هه‌زاران‭ ‬په‌نا‭ ‬ده‌به‌نه‌‭ ‬به‌ر‭ ‬كه‌مپی‭ ‬یه‌عقووبه‌‭.‬

ـ‭ ‬له‌‭ ‬1918‭ ‬سوڵتان‭ ‬محه‌مه‌دی‭ ‬پێنجه‌م،‭ ‬شۆڕشگێری‭ ‬ناسراوی‭ ‬كورد،‭ ‬عه‌بدولره‌زاق‭ ‬به‌درخان،‭ ‬له‌‭ ‬مووسڵ‭ ‬ئیعدام‭ ‬ده‌كا‭.‬

ـ‭ ‬1919‭ ‬هه‌مزه‌‭ ‬به‌گ‭ ‬مۆكسی،‭ ‬سه‌رنووسه‌ر‭ (‬ژین‭) ‬له‌‭ ‬ئه‌سته‌مبۆڵ،‭ ‬له‌‭ ‬سێداره‌‭ ‬ده‌ده‌ن‭.‬

ـ‭ ‬23‭/‬7‭/‬1923‭ ‬له‌‭ ‬كۆنفرانسی‭ (‬لۆزان‭) ‬ئه‌تاتوركی‭ ‬سه‌رۆك‭ ‬كۆماری‭ ‬توركیا‭ ‬رای‭ ‬گه‌یاند‭ (‬توركیا‭ ‬ته‌نیا‭ ‬هی‭ ‬توركانه‌‭): ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كورد‭ ‬كۆتایی‭ ‬هات‭.‬

ـ‭ ‬1924‭ ‬كه‌مال‭ ‬ئه‌تاتورك‭ ‬به‌‭ ‬یه‌كجاری‭ ‬زمان‭ ‬و‭ ‬كولتووری‭ ‬كوردی‭ ‬قه‌ده‌غه‌‭ ‬كرد‭. ‬هه‌رچی‭ ‬رووناكبیر‭ ‬و‭ ‬پیاوماقوڵی‭ ‬كورد‭ ‬هه‌بوون،‭ ‬یان‭ ‬ئیعدامی‭ ‬كردن،‭ ‬یان‭ ‬نه‌فیی‭ ‬كردن‭. ‬له‌شكری‭ ‬توركیشی‭ ‬به‌ردایه‌‭ ‬گیانی‭ ‬كورد‭!.‬

ـ‭ ‬1925‭ ‬سه‌رهه‌ڵدانی‭ ‬راپه‌ڕینه‌كانی‭ ‬شێخ‭ ‬سه‌عیدی‭ ‬پیران،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬كۆتایی‭ ‬ساڵدا‭ ‬به‌‭ ‬دیل‭ ‬ده‌یگرن‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬سێداره‌ی‭ ‬ده‌ده‌ن‭.‬

ـ‭ ‬22‭/‬6‭/‬1929‭ ‬رێككه‌وتنێك‭ ‬له‌‭ ‬نیوان‭ ‬توركیا‭ ‬و‭ ‬ئیران‭ ‬له‌‭ ‬تاران‭ ‬له‌پێناو‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬هه‌موو‭ ‬بزاڤێكی‭ ‬نه‌ته‌وه‌یی‭ ‬كوردی‭ ‬له‌ناو‭ ‬ببه‌ن‭!‬

ـ‭ ‬30ی‭ ‬ك‭ ‬دووه‌می‭ ‬1930‭ ‬شێخ‭ ‬ئه‌سعه‌دی‭ ‬نه‌وه‌ی‭ ‬شێخ‭ ‬هیدایه‌توڵڵای‭ ‬نه‌قشبه‌ندی،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬شه‌وێك‭ ‬سوپای‭ ‬تورك‭ ‬دێنه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ماڵیان‭ ‬و‭ ‬ره‌وانه‌ی‭ ‬زیندانی‭ ‬ئیزمیر‭ ‬ده‌كرێ‭ ‬و‭ ‬پاشان‭ ‬توركیا‭ ‬له‌‭ ‬سێداره‌ی‭ ‬ده‌دا‭.‬

About دیدار عثمان

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …