Home / بەشی مێژووی كورد / شۆرشی (رەنوو) له رۆژهەڵاتی كوردستان/ ئیلام.

شۆرشی (رەنوو) له رۆژهەڵاتی كوردستان/ ئیلام.

15592551_949072101890284_1337413564_n
نوسینی: حۆسێن مەلێكشایی.
شۆرشی گەورەی خێڵی مەلێكشایی چەمشگزەگ كرمانج لە ئیلام دژی ڕەزا شا پەهلەوی لە ساڵی 1308كۆچی، به سەركردایەتی خێڵی مەلێكشایی و پەیوەندیان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی به سەركردایەتی ئەحمەد بارزانی و شا مەحمەد یاری مەلێكشایی لەو كاتەدا. (1)

كاتێک ڕەزا شا پەهلەوی، شای ئێران بەرەو بەهێزی دەرۆیشت. یەكێک له سیاسەتەكانی ئەوه بوو كه میرنشینەكان و ئەو خێڵانەی كه ناوچەیكی دیاری كراویان له ژێر دەست هەبوو و به شێوەیكی سەربەخۆ بەرێوەیان دەبرد له ناو بەرێت و كۆتاییان پێ بهێنی هەر وەک چۆن میر نشینی (پشتكووه) تێكدا و غلام ڕەزا خان فەیلی رای كرده عێراق ئینجا نۆرەی خێڵی مەلێكشایی هات كە لە گەورەتەرین و بەهێزترین خێڵەكانی شاری ئیلام و رۆژهەلاتی كوردستانن و دەسەڵاتێکی گەورەیان لە ناوچەکە هەبوو. (2)

یەكێک له سەرۆک هۆزەكانی خێڵی گەورەی مەلێكشایی كە (شا مەحمەد یاری) ناسراو بە (شامگە) لە هۆزی نەقی مەلێكشایی چەمشگزەگ کرمانج ، شۆرشێكی بەرپا كرد و هەر خۆی و خێڵكەی سەركردایەتی ئەم شۆرشەیان كرد. و توانی زۆربەی هۆزە كوردیەكانی شاری ئیلام لە رۆژهەلاتی كوردستان یەک بخات و بەشداریان پێ بكات لەم شۆرشە گەورەیە و ئەو خێڵ و هۆزانەی كە بەشداری ئەم شۆرشەیان كرد بریتیی بوون لە (خێڵی میشخاس _ خێڵی ملخەتاوی _ خێڵی عەلی شیروانی بەدره _ خێڵی خزەل _ خێڵی شوهان _ خێڵی دهبالایی _ خێڵی ئەركواز_ هۆزی عالی بەگی _ خێڵی كورد دهلران _ خێڵی پیرانەوەند له ناوچەی دەرەشەهر _ هۆزی قەجەر …..هتد
بەشدار بووانی ئەم شۆرشه زیاتر له چوار هەزار سەربازی كورد دەبوون و زۆربەیان كوردی خێڵی مەلێكشایی بوون.
شاه مەحمەد یاری مەلێكشایی لەم شەرەدا چەكێكی زۆری پێ نەبوو تا بتوانی بەشێوەیكی خێرا هیزەكانی ڕەزا شاه بشكێنی و پێشرەوی بكات هەر بۆیه له رێگای شاری خانەقینەوه له باشوری كوردستان (عیراق) هاوكارێكی سەربازی زۆری كرا له لایەن بارزانیەكانەوه بەسەركردایەتی (ئەحمەد بارزانی) و ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنی كه خێڵی مەلێكشایی و شاه مەحمەد یاری پەیوەندیكی زۆر بەهێزیان هەبووه لەگەڵ بارزانیەكاندا. (3) ( 4)
ئەم شۆرشه له شاری ئەركواز مەلێكشایی و شاری حوسێن ئاباد كه پاشان ناوی گۆرا بوو به (ئیلام) دەستی پێكرد و زیاتر له 100 كیلومەتر بەرەو (تونڵ رەنو) بەرەو شاری كرماشان بێشرەویان كرد و توانیان شاری ئیلام ئازاد بکەن.
ئامانجی ئەم پێشرەویه ئەوه بوو تاكو شارە كوردیەكانی (گیلان غەرب _ سومار _ قەسر شیرین _ كرماشان) ئازاد بکەن. خێڵە كوردیەكانی ئەم شارانه له دەستپێكەوه لەگەڵ شۆرشەكه بوون بەڵام هەر وەک سوپای مەلێكشایی و هاوپەیمانەكانیان گەیشتنه ئەم شارانه زۆر له سەرۆک خێڵە كوردیەكانی ئەو ناوچانه خیانەتیان كرد و پشتی شۆرشەكەیان نەگرت. و هاوكات هێزی سوپای ڕەزا شاه زۆر بوو و فرۆكەو و چەكی قورسیان به كار دەهێنا به سەركردایەتی سەرتیب (رەزم ئارا) فەرماندەی سوپای ڕەزا شاه بوو. (5)
له دوای چەند پێكدادانێكی خوێناوی و شەهیدبوونی چەند کوردێک و کوژرانی چەند سەربازێكی نیزامی شورشەكه كۆتایی پێهات و لە لایەن ئێران پارێزگای ئیلام درا به مەلێكشاییەكان و سەرۆكی شۆرشەكه شاه محمد یاری مەلێکشایی بوو بە حاکمی ئیلام و ئینجا سەرۆک خێڵی مەلێکشایی چەمشگزەگ کرمانج میر حاج فەرامەرز ئەسەدی مەلێکشایی بوو بە حاکمی ئیلام، و شاری ئیلام هەر بەدەست كوردان مایەوه. (6) (7)
ئەم شۆرشە هیچی كەمتر نەبوو لە شۆرشە كوردیەكانی دیكەی كوردستان بەڵام ئێمە كەم تەرخەمیمان كردووه و ئاماژەی پێ ناكەین.

سەرچاوەکان:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1_ رستم رفعتی، انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ ێ‌ژین، 1386، ص26.
2_ عباس محمدزاده، قیام ایلام در عصر رچا شاه. ایلام: انتشارات زانا: 1389، ص81.
3_ عباس محمدزاده، قیام ایلام در عصر رچا شاه. ایلام: انتشارات زانا: 1389. ص 105.
4_ رستم رفعتی. انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ ێ‌ژین، ۱۳۸۶، ص 46.
5_ عباس محمدزاده، قیام ایلام در عصر رچا شاه. ایلام: انتشارات زانا: 1389.
6_ رستم رفعتی. انساب شهری و عشایری استان ایلام. ایلام: انتشارات برگ ێ‌ژین، ۱۳۸۶، صص 46-47.
٧_ جعفر خیتال، مجموعه ێ‌را دربارهٔ ساکنین سرزمین پشتکوه ایلام، ایلام: انتشارات فرهنگ

About دیدار عثمان

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …