Home / دیدار عثمان (page 61)

دیدار عثمان

سیابەند و خەجێ کەی ژیاون؟

بەکر شوانی   سیابەند لە شاری سیلڤان لە دایک بووە. باوکی خۆی نەبینیوە، چونکە پێش لە دایکبوونی ئەم، ئەو مردووە. لە سۆزی دایکیش بێبەش بووە، چونکە ئەم تەمەنی دوو ساڵ بووە کاتێك دایکی مردووە. دوای ئەوە، ئەرکی پەروەردەکردنی دەکەوێتە ئەستۆی محەمەدی مامی کە موختاری گوند بووە. سیابەند دوای ئەوەی هەندێک …

Read More »

زارۆ ئاغای کورد… بەتەمەنترین پیاوی جیهان

زارۆ ئاغای کورد… بەتەمەنترین پیاوی جیهان بەکر شوانی  زارۆ ئاغا، ١٧٧٧-١٩٣٤ ڕۆژی ٢٩ حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٤ کاتێك زارۆ ئاغا مرد، گوڵ خانمی کچی کە ئەو کاتە تەمەنی ٦٥ ساڵ بوو، بەمجۆرە شینی بۆ باوکی دەکرد: “وای دایێ… وای دایێ… تێرت لە دنیا نەخوارد زارۆی خۆم!” ئەوە شیوەن بوو بۆ پیاوێك …

Read More »

عەبدوڵای کوردستانی چی بە مۆریتس هارتمانی نەمسایی گوت؟

لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەمدا عەبدوڵای کوردستانی چی بە مۆریتس هارتمانی نەمسایی گوت؟ بەکر شوانی  مۆریتس هارتمان نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری نەمسایی، مۆریتس هارتمان (١٨٢١-١٨٧٢)، یەکێك لە ناوە درەوشاوەکانی ئەدەبیاتی نەمسا و وڵاتانی ئەڵمانیزمانە لە سەدەی نۆزدەیەمدا. لە شاری بوێمن (لەم سەردەمەدا دەکەوێتە وڵاتی چیکەوە) لە خێزانێکی ڕۆشنبیردا …

Read More »

کاتێك چەرچڵ داوای کرد شیعرێکی مەلای جزیری بۆ وەربگێڕن

بەکر شوانی  چەرچڵ و ئینوینو کتێبی “بیرەوەرییەکانم”ی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراوی کورد موسا عەنتەر (١٩٢٠-١٩٩٢) لێوانلێوە لە ڕووداوی مێژوویی و سەربووردەی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە کوردەکانی سەدەی بیستەم و هەندێك کەسایەتیی تورك و بیانی کە پەیوەندیان بە کورد و دۆزەکەیەوە هەبووە. یەکێك لەو ڕووداوانە بەسەرهاتی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا …

Read More »

نووسەرێکی کورد گۆڕی فەقێی تەیران دەدۆزێتەوە

بەکر شوانی  کێلی گۆڕەکەی فەقێی تەیران نووسەر و توێژەری کورد خالید سادینی لە وتارێکدا بە ناوونیشانی “دۆزینەوەی گڵکۆی فەقێی تەیران” کە بە زمانی تورکی نووسراوە و لە چەند پێگەیەکی ئینتەرنێتدا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی کردووە بۆ دۆزینەوەی گۆڕی شاعیری کلاسیکی کورد فەقێی تەیران. سادینی وەك لە وتارەکەدا باسی کردووە، ماوەی ٢٠ …

Read More »

سوارەی حەمیدییە چۆن و لەلایەن کێوە هاتە دامەزراندن؟

بەکر شوانی سوارەی حەمیدییە (بە تورکی: حەمیدییە ئاڵایلاری)، دیاردەیەکی هەڵگری باس و خواسی زۆرە لە مێژووی کورددا. لەگەڵ ئەوەیشدا کەمتر بە کوردی و زیاتر بە تورکی نووسین و لێکۆڵینەوە و سەرچاوە لەو بارەیەوە دەستدەکەوێت. نوێترین بابەت سەبارەت بە سوارەی حەمیدییە لێکۆڵینەوەیەکی نووسەر و مێژووناسی تورکیایی خاتوو ئایشە حوڕە کە لە …

Read More »

دەستنووسە کوردییەکان لە ئەرشیڤی ئەڵمانیدا

بەکر شوانی ئەوگوست پیتەرمان پسپۆر و ڕۆژهەڵاتناسانی ڕۆژئاوایی لە نیوەی یەکەمی سەدەیەی نۆزدەیەمدا گرانیان خستووە سەر لێکۆڵێنەوەی زمانەکانی فارسی و عەرەبی و عوسمانی و لە نیوەی دووەمی هەمان سەدەیشدا دەستیان کردووە بە توێژینەوەی زمان و ئەدەبی کوردی. لە ئەنجامدا لە هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر دەستنووسی کوردی ئەرشیڤ …

Read More »

عەڤدالێ زەینکێ… هۆمیرۆسی کوردان

بەکر شوانی عەڤدالێ زەینکێ گرنگترین ناوی بواری دەنگبێژییە لە ئەدەبی فۆلکلۆری کوردیدا و لە ناو کوردی باکوردا، بەتایبەتیش لە دەڤەری ئاگری و دەوروبەری بووە بە ئەفسانە و بە “هۆمیرۆسی کورد” ناودەبرێت. نووسەر و توێژەری کورد ئەحمەد ئاراس ماوەی ٢٠ ساڵ بەو ناوچانەدا گەڕاوە کە عەڤدالێ زەینکێ تیایاندا ژیاوە و لە …

Read More »

هەندێک شتی نەزانراو لە بارەی زەردەشتەوە

ئا. لە تورکییەوە: بەکر شوانی  ئاین و ژیان و دابونەریتی کوردەکان لە چاخەکانی سەرەتایاندا، واتا پێش سەردەمەکانی بڵاوە لێکردن و کۆچکردنیان بۆ سەرزەمینەکانی ئەم ڕۆژگارە، تا بڵێیت پەنهان و نەزانراوە. بەڵام بەپێی پاشماوە مێژوویییە دۆزراوەکان وا دەردەکەوێت پاش گیرسانەوەیان لەم سەرزەمینە، ئاهورا، واتا ڕووناکییان پەرستبێت. ڕووناکییان بە دۆست زانیوە و بە …

Read More »

نەخۆشی کۆتایی بە ژیانی هێنا و لە دووری ووڵات چاوەکانی لێک نا  هەموو شتێک لە بارەییەوە بخوێنەوە 

شارپرێس: جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق كۆچی دوایی كرد. دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێ‌ شەمممە هەواڵی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی بڵاوكرایەوە، میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی هەواڵەكەی پشتراستكردەوە. جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق‌و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی17-12-2012 لەبەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە باری تەندروستی …

Read More »