Home / بەشی مێژووی كورد (page 10)

بەشی مێژووی كورد

تایبه‌ته‌ به‌ مێژووی كورد

كوردناسیی ڕووسی لە چەند تێزێكی زانستیدا

  نووسینی: ئامانج نازم بیجان یەكەم: (كوردستانی ئێران لە سیاسەتی یەكێتی سۆڤییەت لە نیوەی دووەمی 1930 و 1940), تێزی دكتۆرا-كاندیداتی ناووكی (ماگۆمێدخانۆڤ ڤیكتۆر ماگۆمێدوڤیچ)ـە, بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر دكتۆر (ئۆریشێڤ. ئا.ب) نووسراوە و لە ساڵی (2015) پێشكەشی زانكۆی دەوڵەتیی ئێڵێتس-بەناوی (ی.ئا. بونین) كراوە, لە هەمان ساڵدا گفتوگۆی لە بارەوە كراوە و …

Read More »

بنەماڵەی کوردانی ‘قەیمەری’

یوسف نوری قەیمەریەکان’ لە خانەدانانی کوردن ، لە ناوچەکانی “جەزیرە”وە تا دەشتەکانی “موسڵ” نیشتەجێ بوون، زۆربەی مێژوونووسان بنەچەیان دەگەرێنەوە بۆ کوردانی “هەکاری”، ناوەکەشیان لە قەڵای “قەیمەر”ەوە هاتووە. لە سەردەمی ‘ئەییوبیەکان’دا باسی ‘قەیمەریەکان’ کراوە. دادوەر و مێژوونووسی کورد (ئیبن خەلکان) لە کتێبی _وفيات الأعيان_ باسی لێوەکردوون و زۆرێك لە شازادەکانی ناساندووە، …

Read More »

سەلاحەدینی ئەیوبی لە تێڕوانینی كەسایەتی و مێژوونوسانی جیهان

‎ئامادەكردنی/ یەكدل عەدنان محەمەدئەمین ‎قوتابی بەشی مێژوو قوناغی سێیەم ‎زانكوی سۆران ‎لە بارەی بنەچەی ئەیوبیەكان، مێژوونوسان كۆكن لەسەر ئەوەی كە بنەچەی ئەیوبیەكان دەگەڕێتەوە بۆ شاری(دوین) ئەم شارە دەكەوێتە وڵاتی ئازەربێجان، ئەیوبیەكان بەڕەچەڵەك ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ تیرەی ڕەوادی، ڕەوادیەكان تیرەیەكن لە هۆزی هەزبانی كە هوزێكی گەورەی كوردە. ‎“ئیبن خەلەكان”دەڵێ : زانایەكی …

Read More »

كوردانی سودان، مێژوویەكی ون و ناوێكی درەوشاوە

نووسینی/ فەرید دڵشاد لە هەفتەیەكە گرژییەكان لە نێوان جەنەڕاڵ عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی سودان و جەنەڕاڵ محەمەد حەمدان ناسراو بە حمێدتی فەرماندەی هێزی پشتیوانیی خێرا، بۆ شەڕێكی خوێناوی گۆڕاوە، بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، تائێستا لەو شەڕەدا زیاتر لە 400 كەس كوژراون و سەروو (3500) كەسی دیكە برینداربوون. …

Read More »

بێتواتەی خۆشناوەتی لەسەرچاوە میێژووییەکان لەسەردەمی تورک و ئینگلیزەکاندا

ئامادەکردنی:غریب زاهیر غریب       مینۆرسکی باسی پێکهاتەو بارودۆخی کوردەکان دەکات لە پێش جەنگی جیهانیەوە دەڵێت:”لەڕووی باری کۆمەڵایەتی یەوە بەشێوەیەکی گشتی کوردەکان لە سیستەمی عەشیرەتگەری پێکهاتوون، بەشێوەیەکی گشتیش عەشیرەت لە دووبەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمییان ئاغاو دەرەبەگەکانن هەروەها خاوەنی زەوی و دەست و پێوەندەکانیان، بەشی دووەمیان جوتیارەکانن، واتە مسکێنەکان(1)، عەشیرەت لە کوردستاندا لە(بەرە)یان(تیرە) …

Read More »

كاریگەرییەكانی ئاگر لە بواری بیناسازی لە وڵاتی دووڕوبار

رفیق رسول صوفی/ ماستەر لە شوێنەواری کۆن  بەكارهێنانی ئاگر لە لایەن مرۆڤەوە یەكێك بوو لەو جیاكەرەوانەی كە مرۆڤی لە تەواوی گیاندارانی تر جیا كردەوە. چونكە نزیك بوونەوە لە ئاگر و بەكارهێنانی بۆ بوارەكانی ژیانی رۆژانە پێویستی بە ژیرییەكی سەروی ژیری ئاژەل هەبوو، هەر بۆیەش زۆربەی هەرە زۆری ئاژەل لە ئاگر …

Read More »

وشەی ‘پێشمەرگە’ لە پێش کۆمارەوە تا دوای ڕاپەڕین

نوسینی هه‌كار ته‌ها 07504744100 کتێبی وشەی ‘پێشمەرگە’ لە پێش کۆمارەوە تا دوای ڕاپەڕین، لە نووسینی هەکار تەها، توێژینەوەیەکی زمانەوانی و وێژەیی و مێژوویییە. ئەم کتێبە لە بنەچەی وشەی ‘پێشمەرگە’ دەکۆڵێتەوە. لە پەراوێزی لێکۆڵینەوە لە وشەکەش، ڕێکخستنی پێشمەرگەیی و یەکڕەنگیی بەرگی پێشمەرگەش باس دەکرێت. جێی ئاماژەیە، مامۆستا زیرەک کەمال پێشەکی بۆ …

Read More »

تاوانه‌کانی سوپا و حکومه‌ته‌کانی ئێراق له‌دژی کورد له‌ باشووری کوردستان

 ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی تاوانه‌کانی حکومه‌ت و ڕژێمه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانی عاره‌بی ئێراقی بابه‌تێکی چاپی دووه‌می په‌رتووکی (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ)ه‌، که‌ ئێستاکه‌ له‌ژێر چاپدایه‌، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی و پێوه‌ندی هه‌بوونی به‌ هه‌وڵی له‌ناوبردنی ڕه‌گه‌زی (جینۆسایدکردنی) گه‌لی کورد له‌ باشووری کوردستان له‌ لایه‌ن سوپا و ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه‌، به‌ پێویستم زانی دووباره‌ …

Read More »

بەریتانیا بە نهێنی هەڵسەنگاندنی بۆ هەڵوێستی هۆزە کوردەکان کردووە

 مێجەر جەنەڕاڵ سێر پێرسی زەکەریا کۆکس، کۆمیسیاری مەدەنی،  لە بەغدادەوە نامەیەکی نهێنیی ئاراستەی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ هندستان کردووە لە لەندەن، کە ژمارە 10115 لاپەڕە 1295ی بەسەرەوەیە و یەکێکە لە دیکۆمێنتەکانی ناو ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا. ئەمەی خوارەوە گوڵبژێرێکە لەو نامەیە:  ئامادەکردنی – پ.ی.د. رەنجدەر محەمەد عەزیز پەیوەندییەکان لەگەڵ هۆزەکانی باشوری …

Read More »

مەسەلەی کورد لەراپۆرتێکی ساڵی ١٩٢٠ی بەریتانیادا

لەئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق بەشی یەکەم تێبینی: ئەم باسە بەشی شەشەمی راپۆرتی پێداچوونەوەی حوکمی راستەوخۆی عێراقە لەلایەن بەریتانیاوە، کە ساڵی ١٩٢٠ ئامادە کراوە. راپۆرتەکە بە ناوی “پێداچوونەوەی کارگێڕیی مەدەنیی میزۆپۆتامیایە  Review of the Civil Administration of Mesopotamia” و ساڵی ١٩٢٠ خاتوو گێرتروود لوسیان بێڵ نووسیوێتی، کە سکرتێری کۆمیسیۆنی باڵا بووە …

Read More »