Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی كۆنی كورد (page 28)

مێژووی كۆنی كورد

ئایا وەک کورد دەڵێت هەورامی و گۆرانەکان کوردن یان لێکۆڵەرە فارس و ئەوروپیەکان ڕاستن و ئەوان کورد نین؟

    نووسینی: سۆران حەمەڕەش لەوانەیە زۆر لەوانەی کە لە نزیکەوە من دەناسن، لایان سەیر بێت کە ئەم پرسیارە دەکەم و بابەتی لەو جۆرەم وروژاندووە و لەوانەیە هەندێک تاکی کوردیش پرسیارەکەیان هەر پێ ناخۆش بێت، بەڵام ئەم پرسیارەتان لا سەیر نەبێت؛ زۆرینەیەک لە ئەکادیمی ئەوروپی و فارسەکان بە گشتی وەڵامەکەیان …

Read More »

نزیکی سێ هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر چۆن بەرپرسێک لە کەرکوکدا ڕووبەڕووی دادگا بووەتەوە لەسەر گەندەڵی و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتێک؟

نزیکی سێ هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر چۆن بەرپرسێک لە کەرکوکدا ڕووبەڕووی دادگا بووەتەوە لەسەر گەندەڵی و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتێک؟ (بابەتێک بۆ خوێندنەوە کە کەیسی گەندەڵی تەمەن سێ هەزار و پێنج سەد ساڵە و گێڕانەوەی بەشێکی نەبیستراوی مێژووی کەرکوک لەخۆ دەگرێت) نووسینی: سۆران حەمەڕەش پێم وایە کورد لە …

Read More »

بابە سەرهەنگی دەودان، ئەو کەسەی کە نزیکی زیاتر لە هەزار ساڵ لەمەوبەر بە زاراوەی هەورامی کۆنترین دووبەیتە شیعری کوردانەی گوتووە، کێ بوو؟

نووسینی: سۆران حەمەڕەش کە یەکەم جار ئەم شیعرەی سەدەی دەیەمی زاینی بابە سەرهەنگی دەودان- م خوێندوە، ڕایچڵەکاندم. کاتێک کە دەڵێت: سەرهەنگ دەودان سەرهەنگ دەودان ئەز کە ناممەن سەرهەنگ دەودان چەنی ئێرمانان مەگێڵم هەردان مەکۆشم پەرێ ئایین کوردان بابە سەرهەنگ لە دوو بەیتی تردا باس لە ساڵ و شوێنی لەدایکبوونی خۆی …

Read More »

موکریان؛ ناوێکی نوێ یان هەزاران ساڵ دێرین؟

نووسینی: سۆران حەمەڕەش پێم وایە بۆ لێکدانەوەی ناوی ناوچە و شوێنەکانی کوردستان نابێت تەنها پەنا بۆ خەیاڵی خۆ ببرێت و بە زمانی ئەمڕۆ ناوی شوێنەکان لێکبدرێتەوە؛ بەداخەوە لە لێکدانەوەی ناوی ناوچەکانی کوردستاندا هەندێک جار ئەو هەوڵە بەدیدەکرێت. بۆ نموونە دەڵێن “دیجلە” لە “دەچڵە” وە هاتووە، ئەم بۆچوونە دوورە لە ڕاستی …

Read More »

پیر شالیاری زەردەشتی یان پیر شالیاری یارسانی فەیلەسوف؟

نووسینی: سۆران حەمەڕەش وا ئەمساڵیش جەژنی پیر شالیار بەڕێوە چوو، سەرەڕای ئاهەنگێڕانی ساڵانە لەو جەژنەدا، بەڵام ئایا تا چ ڕادەیەک ئێمە ئەم زانا کوردە دەناسین و لە فیکری تێگەیشتووین؟ لای خۆمەوە دەمێک ساڵە لە هەوڵدام کە لە پیر شالیار و فیکر و ڕوانگەی ئاینیی بگەم. ساڵی ١٩٩٥ بە گەشتێک گەڕامەوە …

Read More »

نەورۆز؛ جەژنی کورد یان جەژنێک لە دژی کورد؟

سۆران حەمەڕەش ساڵی پار بابەتێکم سەبارەت جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و وا ئەمساڵ بە متمانەکردنە سەر سەرچاوەی مێژوویی، بەشێوەیەکی قوڵتر جارێکی تر سەبارەت ئەم بابەتە دەنووسمەوە. کە منداڵ بووم هەموو ساڵێک زیاتر لە مانگێک پێش نەورۆز، لەگەڵ منداڵانی گەڕەک ڕۆژانە دەبوو چەند سەعاتێک دابنێین بۆ کۆکردنەوەی دار و تەختە و تایەی …

Read More »

چۆن زیاتر لە چوار هەزار ساڵە ناوە ڕەسەنە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئاشوری، فارس، ئەشکانی، یۆنانی، عەرەب و تورکەوە هەوڵی گۆڕینیان دەدرێت؟

    نووسینی سۆران حەمەڕەش لە ڕابردووی دێریندا بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکە و دەڤەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوەکانیان کوردی بوون. لە سەردەمی هاتنی ئاشوریەکانەوە هەوڵی گۆڕینی ناوە کوردیەکان دەدرێت. ئەم پرۆسەیە زۆر دێرینە و هەتاوەکو ئەمڕۆ لەلایەن فارس و عەرەب و تورکەوە بەردەوامی پێ دەدرێت. هەندێک لەو ناوە دێرینە …

Read More »

بەردەیسان؛ فەیلەسوفەکەی سەدەی دووەمی زاینی کوردستان کێ بوو؟

نووسینی: سۆران حەمەڕەش لە منداڵیدا یەکێک لەو شتانەی کە لەسەر کورد خوێندمەوە و زۆر پێی دڵخۆش بووم، گەشتەکەی زەینەفۆن بوو بە کوردستاندا. هیچ نەبێت لە ڕێگای ئەو کتێبەوە هەستم کرد ئێمەی کورد لە سوچێکی مێژوودا هەبووین. بۆ من شتێکی گەورەبوو کە لەو تەمەنەدا بزانم هەزاران ساڵ لەمەوبەر باوباپیرانمان بە تیروکەوان …

Read More »

کێلەشین؛ ناوێکی کوردی زیاتر لە دووهەزار ساڵ دێرین و ئاسەوارەکەی و مەترسی شەڕی براکوژی.

نووسینی: سۆران حەمەڕەش ئەو تێکهەڵچوونەی ئەم دواییەی نێوان دوو حیزبی کوردستان لە ناوچەی کێلەشین، زۆر تاکی کوردی خستە دڵە ڕاوکێ و ترسی دەستپێکردنەوەی شەڕی براکوژی. لە ناوچەیەکدا کە مێژوویەکی دێرینی هەیە و سەرچاوەکان هەزاران ساڵ لەمەوبەر ئاماژەیان پێکردووە. بۆیە جگە لەو دڵەڕاوکێیە، ئەو ڕووداوانە بۆ من ڕەهەندێکی مێژووییش لە هزرمدا …

Read More »

ئایا ئاینی زەردەشتی ئاینێکی کوردیە؟

نووسینی: سۆران حەمەڕەش زۆر دەمێکە دەمەوێت لەسەر ئەم بابەتە بنووسم و لە کتێبەشمدا بە کورتی لەسەریم نووسیبوو. ئەوەی کە پاڵی پێوەنام کە بیربکەمەوە لە جارێکی تر نووسینی ئەم بابەتە چەند ئامانجێک بوو، یەکەم لای خۆمەوە لە هەوڵدام لەسەر بناغەی زانست و بەڵگە مێژووی کورد بخەمە ڕوو نەک هەست و سۆز …

Read More »