Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی كورد (page 68)

مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی كورد

هۆكاره‌هه‌رێمیه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ باشووری‌ كوردستان له‌ساڵی‌1991زدا

 هۆكاره‌ هه‌رێمیه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ باشووری‌ كوردستان له‌ساڵی‌1991زدا نیسان حسن   یه‌كه‌م:گرتنی‌ كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراق وهه‌ڵوێستی‌ ولاَتانی‌ دراوسێ‌ به‌رامبه‌ربه‌عێراق: یه‌كێك له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ به‌هاری‌ ساڵی‌ 1991ی‌ باشووری‌ كوردستان بریتی‌ بووله‌ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌وگۆڕانكارییه‌سیاسی‌ وسه‌ربازی‌ وئابوریانه‌ی‌ كه‌له‌كۆتای‌ جه‌نگی‌ ساردا ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاستی‌ گرتبوه‌وه‌به‌تایبه‌تیش دوای‌ ڕاوه‌ستانی‌ جه‌نگی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ ئێران وعێراق كه‌هه‌ریه‌ك له‌ولاَتانی‌ دراوسێ‌ به‌گوێره‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ …

Read More »

شۆڕشی سەید ڕەزا دەرسیمی

 شۆڕشی سەید ڕەزا دەرسیمی داناز عبد الرحمن  ڕەشەکوژیی دەرسیم، بریتییە لە کوشتاری کوردە عەلەوییەکان لە ناوچەی دەرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە. ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاتە ئاراوە. ئەم …

Read More »

جولەکە، لە کوردستانەوە بۆ تەلئەبیب

جولەکە، لە کوردستانەوە بۆ تەلئەبیب   ئامادەکردنی: سالار جاف کوردە جولەکەکان، ئەو هاوڵاتییە کوردانەن کە ئێستا لە ئیسرائیل ژیان بەسەر دەبەن و لە ناوەڕاستی سەدەی رابردودا لە بەشە کوردییەکانی عێراق و ئێران و تورکیا ژیانیان بەسەر بردوە و پاش دروستبونی دەوڵەتی ئیسرائیلیش، بەرەو ئەو وڵاتە کۆچیان کردوە، ئەوان لە ئێستادا …

Read More »

راپەڕینی سمكۆ

راپەڕینی سمكۆ بێهزاد خۆشحالی  و: ئه‌فراسیاب گرامی  سمایل ئاغای سمكۆ لە ساڵی 1875ی زایینی چاوی بەدنیا هەڵێنا‌و پاش مەرگی باوكی ، سەرۆكایەتی هۆزەكەی خۆی وەئەستۆ گرت. ئەو پاش شەڕی جیهانی یەكەم لە پێناو داكۆكی لە مافی كوردەكان هاتە نێو گۆڕپانی سیاسییەوە‌و هەتا پێش ئەو لە مێژوودا، هیچ چەشنە چالاكییەكی سیاسی …

Read More »

مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی رووس دا

مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی رووس دا د. ئەسعەد رەشیدی(دوکتورای پێوەندییە نێونەتەوەییەکان) وەرگێڕان لە فارسییەوە: ئه‌فراسیاب گرامی پێشەکی:  مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لە ئەدەبیاتی توێژەرە رووسەکانی سەدەی نۆزدەهەم تا بە دەسەڵاتگەیشتنی بلشویکەکان لە ساڵی ١٩١٧ و هەتا سەردەمی دوای سۆڤییەت، هەوڵێکی شیاوی بایەخ پێدان و هەرەوەها گرینگ لەمەڕ …

Read More »

ڕێككەوتننامەی 11ی ئازار 1970ز لە دیدی مێژووەوە هێزی (مستەفا بارزانی) لە ڕێككەوتننامەكەدا

ڕێككەوتننامەی 11ی ئازار 1970ز لە دیدی مێژووەوە هێزی (مستەفا بارزانی) لە ڕێككەوتننامەكەدا د. كەیوان ئازاد ئەنوەر یەكێك لە ڕووداوە گرنگ و مێژووییەكانی سەدەی بیستەم لە باشووری كوردستان ڕێككەوتننامەكەی (11ی ئازاری 1970ز)یە. ئەوەش تەنیا لەبەر ئەوەنا، كە بە فشاری (پارتی دیموكراتی كوردستان) و سەركردە نەتەوەییەكەی (مستەفا بارزانی) واژۆ كرا، بەڵكو لەبەر …

Read More »

ژنانی كورد لە مێژوودا

ژنانی كورد لە مێژوودا د.جەبار قادر دەبێ هەر لە سەرەتاوە دان بەو راستیەدا بنێم كە لێكۆڵینەوەی زانستی لە سەر مێژووی كۆمەڵایەتی و كولتوری كۆمەڵگەی كوردەواری زۆر كەمن. رەنگبێ هەژارترین لاپەرەی ئەو لایەنانەش رەوش و پێگەی ژنانی كورد بێ لەو كۆمەڵگەیەدا نەك تەنها لە سەردەمە  مێژووییەكاندا بەڵكو لە رۆژانی ئەورۆشدا . …

Read More »

پەیماننامەی لۆزان..بكوژی سایكس-پیكۆ و سیڤەر 24 تەمموزی 1923

پەیماننامەی لۆزان..بكوژی سایكس-پیكۆ و سیڤەر 24 تەمموزی 1923 محەممەد گەڵاڵەیی دوای ڕاگەیاندنی پەیماننامەی سیڤەر لە 1920، گورزێكی گەورە لە بزووتنەوەی نیشتیمانی گەنجە توركەكان كەوت، كە لەلایەن لیژنەی ئیتیحیادی وتەرەقی سەرپەرشتی دەكران، بەڵام ئەم بزوتنەوەیە گۆڕا بۆ جوڵانەوەیەكی سەربازی لە ئەنادۆڵی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی توركیا لە دژی دەوڵەتی عوسمانی، لە ژێر …

Read More »

سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد لە 1918 – 1926

سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد لە 1918 – 1926  سامان مستەفا رەشید  پێشەكی: سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرامبەر بە كورد لە 1918- 1926 یەكێكە لەو بابەتە گرنگانەی كە زۆر جیگەی بایەخ و گرنگییە. هەڵبەت ئەمە نە تەنها لەبەرئەوەی ماوەیەكی مێژووییە لە مێژووی كورد و بازنەیەكی دانەبراوە لە زنجیرەی مێژووی …

Read More »

ڕاپەڕینى هـه ولێر و ئامانجەکانی

ڕاپەڕینى هـه ولێر و ئامانجەکانی   -بێ گومان هەموو  ڕۆژ و ساتەکانی ڕاپەڕین، ڕۆژ و ساتی گرینگ و مێژووین و لە هەر کامێکیاندا شارێک و شوێنێکی گرینگی کوردستانی تێدا ئازاد کرا ،وە لە نێو ئەو ڕۆژمێرەشدا ١١ی ئازار یەکێکە لە ڕۆژە هەرە پڕشنگدارو مێژووییەکان،کە تیاییدا هەولێری پایتەخت،لەلایەن  جەماوەری جوامێر و …

Read More »