Home / بەشی مێژووی كورد (page 82)

بەشی مێژووی كورد

تایبه‌ته‌ به‌ مێژووی كورد

مێژووی کورد و گەمە سیاسیەکانی ناوچەکە

مێژووی کورد و گەمە سیاسیەکانی ناوچەکە ” /محەمەد فەرهادزادە ئەگەر چاو خشاندنێک بەسەر مێژووی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و خەبات بۆ وەدەست هێنانی مافەڕەواکانی بکەین دەبینین کە کورد لە سەدەی بیستەمدا دەرفەتی بۆ وەدەست هێنانی مافی چارەی خۆ نووسین بۆ رەخساوە بەڵام بە داخەوە بە هۆی بارودۆخەکە و …

Read More »

دکتۆر قاسملو: “بیرمەندە شۆڕشگێڕەکە”

دکتۆر قاسملو: “بیرمەندە شۆڕشگێڕەکە” (13-07-1989) ساڵیادی‌ تیرۆرکردنی‌ یەکێک لەدانسقەترین ڕێبەرانی‌ کورد، د.عبدالڕەحمان قاسملوویە، هەڵسەنگاندن و شیکاری‌ لەسەر تێزە سیاسییەکانی‌ قاسملوو، دبلۆماسیەتیی‌ قاسملوو، ئەخلاق و مۆرالی‌ قاسملوو، زمانەوانی‌ قاسملوو، ئەدیبیی‌ و شیعر-ناسیی‌ لای‌ قاسملوو بە مشت ومڕ و لێکدانەوەی‌ بەڵگەداری‌ وورد ئەبێت کە توێژەر و ڕاڤەکار پاشخوانی‌ زانستیی‌ لەسەر زانستەکانی‌ “فەلسەفەی‌ …

Read More »

بۆچی ئێمەی کورد لە مێژوو دەرس وەرناگرین!

بێگومان هیچ کەس نیە کە بایه‌خی مێژوو نەزانێت،ئەگەر بڵێین ریشە و رەگ بۆ دارێک چۆنە و چ بایه‌خێکی هەیە،مێژووش بۆ گەلێک ئاوایە،دەتوانین بەم جۆرە پێناسەی بکەین کە مێژوو بەسەرهاتی راستەقینەی گەلێکە کە رەفتار و کردارو بیرکردنەوەی ئەوگەلە بۆ نەوەکانی دوایی ئەم میللەتە دەنەخشێنێت.  گەلی ئازاش ئەو گەلەیە کە بتوانێت دەرس …

Read More »

کورتەیەك لە مێژووی هەڵەبجە

هەڵەبجە شارێکی ئێجگار کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لۆلۆییەکان پێدەچێت شاری (خارخار – کاداخار) کە لە هەزارەی دووەمی پێش زاییندا هەبووە هەڵەبجەی ئێستا بێت. لە ساڵی ٦٤١ز سوپای موسڵمانەکان هاتوونەتە ئەم ناوچەو ساسانیەکانیان دوورخستووەتەوە ، ناوچەکەش بووەتە بەشێک لە دەوڵەتی ئیسلامی. لە سەردەمی عەباسیەکانداو لەنێوان ساڵانی (٩٥٩-١٠١٥ز) میرنشینی حەسنەویە کە میرنشینێکی …

Read More »

مێژووی ئیمپراتوریەتی میدیا و ئاینەکەیان

میدیاکان ،تایفەیەکن لە ئاریایەکان کە پێش هەخامەنەشینیەکان لە بەشێکى پان و بەرینى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست دەوڵەت و پاشایان هەبووە، ماوەى حوکمرانى و پاشایەتى میدیاکان دوو بەرانبەرى هەخامەنەشینیەکان بووە، میدیاکان ئیمپراتۆریەتى گەورەى ئاشوریەکانیان تێک رووخاند، هەر لە سەر دەستى میدیاکان نەتەوە و تایفەیەکى زۆر لەچەوسانەوە و زوڵم و زۆری و نۆکرى …

Read More »

به‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووكه‌وه‌!

به‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووكه‌وه‌! هيمن خورشيد   قه‌ڵای كه‌ركووك، به‌پێچه‌وانه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه‌، كه‌متر ناوی هه‌یه‌ و خه‌ڵكی كوردستان كه‌متر پێی ئاشنان، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌و وێرانكارییه‌یه‌ كه‌ ڕژێمی به‌عس له‌ سه‌ره‌تا تا كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌سه‌ریدای هێنا و شتێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌هێشته‌وه‌. مێژووی دروستبوونی قه‌ڵای كه‌ركووك دیار نییه‌، هه‌ر مێژوونووسه‌ شتێك ده‌ڵێت، …

Read More »

نووسینەكانی داریوشی مەزن لە شاخی بێستوون

ڕالف نۆرمان شارپ لە مێخیەوە كردوویەتیە ئینگلیزی سەلام ناوخۆش لە ئینگلیزیەوە كردوویەتی كوردی و پێشەكی و پەڕاوێزی بۆ نووسیوە لە جیاتی پێشەكی داریوشی مەزن 550-486 پ.م كۆرشی كچەزای ئەستیاگی دوای پاشای میدی لە ڕێگای كودەتایەكی سپی دەسەڵاتی گرتە دەست .هیرۆدۆت لە ل8 ی كتێبەكەی ( چاپی كوردی ) دەڵێت :” …

Read More »

هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) بەرامبەر بە ژن.

هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) بەرامبەر بە ژن. کوردەکان وەک یەکێک لەگەورەترین نەتەوەبێ دەوڵەتەکانی جیهان ناسراون، کە مێژویەکی دور و درێژیان هەیە، هەر لەدەسەڵاتی سەربەخۆوە بگرە هەتا پاشایەتی و میرنشینی و نیمچە سەربەخۆی، ئەم شێوازە هەتا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم بەردەوام بوو، واتە تا ئەو سەردەمەی کە حوکمەتەکانی عوسمانی و ئێرانی …

Read More »

وێستگە مێژووییە گرنگەکانی کێشەی مووسڵ

  دکتۆر جەبار قادر لە هەوڵی تێگەیشتنماندا لەو هەموو ئاڵۆزییەی لە بارەی مووسڵەوە لە ئارادان، گەڕانەوە بۆ گرنگترین وێستگەکانی مێژووی سەرهەڵدان، پەرەسەندن و ئاڵۆزبوونی کێشەی مووسڵ لە چارەکەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا، کارێکی پێویست و بەجێیە. بێ لێکدانەوەی ئەو پاشخانە مێژووییە ئاڵۆزە، ئەستەمە مرۆڤ لەم هەموو کەین و بەینە سەر دەربکات. …

Read More »

هه‌ولێر له‌ مێژوودا

هه‌ولێر له‌ مێژوودا هه‌ولێر یه‌كێك بوو له‌شاره‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرنشینی سۆران، له‌ ساڵی (1535ز) له‌ دوای كوشتنی میر( عزالدین شێر) به‌ ده‌ستی عوسمانییه‌كان له‌ سه‌رده‌می سوڵتان سلێمانی قانونی، هه‌ولێریان خسته‌‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان،  ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان به‌ میر حسین به‌گی داسنی( ئێزیدی) سپارد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرنشینی سۆرانی بخاته‌ ژێر …

Read More »